دەسەلاتداران تیرۆرمان دەکەن و دەسەلاتخوازان سەرمایەگوزاری ڕامیاریی لەسەر دەکەن!
دەسەلاتداران تیرۆرمان دەکەن و دەسەلاتخوازان سەرمایەگوزاری ڕامیاریی لەسەر دەکەن!
لە ١٩ ساڵی رابورددوودا لەتەك دەرکەوتنی هەر ڕۆژەی ناکۆکی بەرژەوەندی بەرهەلستکارانی دوێنێ و دسەلاتدارانی ئەمڕۆ لەتەك خواست و خەونەکانی خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەرخواز و فراوانبوونەوەی کەلینی نێوان ڕیزەکانی خەڵك و پێشەنگانی ناسیونالیزمی کورد، دەسەلاتدارانی بۆرژوازی کورد بۆ سڵەماندنەوە و پەرتەوازەکردنی ڕیزی نارازییانی کۆمەڵگە، ڕێگەی جۆراوجۆری گرتووەتە بەر و بۆ ئەوەش شوێنپێی هاوچینە بەعسییەکانیان هەڵگرتووەتەوە و ڕۆژانە چالاکانی بواری مافە سەرەتاییەکانی تاك و خوازیارانی ئازادی و بەرهەڵستکارانی گەندەڵی لە زیندانەکان دەئاخنن و لە کۆڵان و بەردەم خوێندنگە و شوێنەکانی کاردا دەڕفێنن و تیرۆر و بێسەروشوێن دەکەن.
ئەمە سروشتیترین کاردانەوەی بۆرژوازی کوردە وەك هاوچینەکانی لە ولاتانی دەوروبەر و کیشوەرەکانی تردا، ئەوەی کە سروشتی نییە، ئەوەیە نارازییان دەستەوداوێنی سەقامگیرکردنی یاسا و دەسەڵاتێکن، کە بێجگە لە پاراستنی سەروەری و مشەخۆری سەرمایەداران و دەسەلاتداران هیچ ئامانجێکی چین و توێژە بندەست و چەوساوەکانی کۆمەڵگە ناگرێتە خۆی. هۆکاری ئەمەش قۆستنەوەی ناڕەزایەتی و خۆشباوەڕی خەڵکە لەلایەن هێزە ناسیونالیست و چەپە دەسەڵاتخوازەکانەوە بۆ بە ئامانجگەیشتنی خۆیان، کە گەیستنە سەر کورسییەکانی پارلەمان و دەسەلاتداری و بەرکەوتنی بەشی زیاتر لە تالانی سامانی کۆمەڵگە و مشەخۆری بەرهەمی کار و زەحمەتی چینە چەوساوەکانی کۆمەڵگەیە.
ئێمە وەك ئازادیخوازان (ئەنارکیستان)ی کوردستان، هاوکاتی بەرپەرچدانەوەی شێواندن و پیلانە گڵاوەکانی دەسەلاتی بۆرژوازی کورد لە کەیسی گیانبەختکردوو (سەردەشت عوسمان)، سەرمایەگوزاری پارت و گروپە ڕامیارییە دەسەڵاتخوازەکان لە ناڕەزایەتی خەڵكی ئازادیخواز بەرامبەر بەو تاوانە، ڕسوا دەکەین و پێمانوایە، کە تەنیا ڕێگە بۆ سەپاندنی ئازادی و کێشانە دادگەی تاوانباران، هەستانی چین و توێژە بندەست و نارازییەکانی کۆمەڵگە بە پێکهێنانی کۆمیتە و ئەنجومەنە خۆجێییە دەستبەجێکان و جیاکردنەوەی ڕیزی جەماوەرە لە هێزە ڕامیارییە دەسەڵاتخوازەکان و دەستبردنە بۆ مانگرتنی گشتی و خوجێیی، کۆبوونەوەی جەماوەری و کۆڕی مۆزیکی و چالاکی شانۆیی گەڕۆك و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی بەردەوامی ڕۆژانە و هەفتانەی شار و شارۆچکەکان و داگیرکردنی شەقامە سەرەکی و فەرمانگە و دەسەلاتە خۆجێی و ناوەندییەکانی وەك پارلەمان و زۆر شتی گونجاوی تر…
ئێمە وەك دەستەیەك لە نارازییانی کۆمەڵگەی کوردستان و بەشێك لە خەباتکاران و ئازادیخوازانی کوردستان و ناوچەکە، نە خۆمان بە ڕابەری خەڵك دەزانین و نە کەسیش بە رابەری خۆمان و خەڵك پەسەند دەکەین، بەڵکو بڕوامان بە زیندووکردنەوەی گیانی خۆچالاکی و خۆبڕیاردان و خۆهەنگاونان و هەستانەوەیە لە تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا و هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی سامان و بەرهەمەکان بۆ کۆمەڵگە و بەرهەمهێنەرانیان، جێگیرکردنی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری تاکەکان بە وێرانکردنی تەختی سەروەری چینە دارا‌کان و هاوچینە ناوچەییەکانیان و پارێزەرە جیهانییەکانیان …
زیندوو بێت یادی بەکر عەلی ، نەزیر عومەر، فەرهاد فەرەج، شاپور ، قابیل ، سۆرام مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و گشت گیانبەختکردووانی ڕێی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی…
بڕوخێت دەسەڵات و سەروەری چینە مشەخۆرەکان…
ڕسوایی بۆ ئەو پارت و هێزە رامیارییانەی کە سەرمایەگوزاری ڕامیاریی بەسەر تیرۆری هاوچینەکانمانەوە دەکەن…
بەرەو کۆمەڵگەیەکی بێ‌چین و چەوسانەوە
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
21.09.2010
له مانگرتنی گشتییه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و ڕاپه‌ڕین
له مانگرتنی گشتییه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و ڕاپه‌ڕین
“ ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، به‌هره‌کێشییه, یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی، کۆیله‌تی!“
مانگرتنی گشتی (سه‌رتاسه‌ری) خه‌ڵکی کوردستان ڕێکه‌وتی 13ی ئایاری 2010 له‌به‌رمبه‌ر کشتوبڕ و ڕاونان و سێداره‌ی هاوڕێیانمان، هاوکارانمان، هاوسێیانمان، هاوگه‌ره‌ك و هاوشاریانمان، هاوچینانمان، ههنگاوێکی گرنگ و پێداویستی سه‌ره‌کی قۆناخی ئه‌مڕۆی خه‌باتمانه بۆ خۆمائادهکردن، بۆ وه‌ستانه‌وه، بۆ کۆتاییهێنان به کوشت‌وبڕ، بۆ کۆتاییهێنان به‌سه‌روه‌ری و سته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داران، که ئه‌وڕۆکه له ئێران‌دا ئاخونده‌کان، نوێنه‌رانی خواکانی سه‌رمایه، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له سێداره‌دانی پۆلێك له ئازیزانمان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و ئاماده‌کردنی لیستێکی تر بۆ ڕۆژانی داهاتوو، په‌له‌قاژێی دیکتاتۆره‌کانی سه‌رمایه‌یه له ئاست خه‌باتی په‌ره‌سه‌ندووی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئیران، هه‌ولێکه بۆ چاوترسێنکردنی لایه‌ندگرانی مافی مناڵان، ئازادی و یه‌کسانی ژنان، سه‌ربه‌خۆیی که‌مینه‌کان، سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه کرێکاریی و جه‌ماوه‌رییه‌کان. هاوکات له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتگه‌ریی و ڕێگرییه‌کانی ڕژێم، مانگرتنی گشتی په‌سه‌ندترین و کاراترین و شۆڕشگێڕانه‌ترین چه‌کی ده‌ستی چه‌وساوانه چ له‌ژێر چه‌کمه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کاندا چ له‌ژێر چه‌پۆکی ڕژێمه دێمۆکراتییه پارله‌مانییه‌کاندا؛ مانگرتنی گشتی نیشانه‌ی به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵکشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه و لێکهه‌ڵپێکانی ڕیزه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی چه‌وساوانه.
مانگرتنی گشتی ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه هه‌وڵی سه‌رکوت و تێکشکاندنی نادرێت، به‌لکو له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه دهسهڵاتخوازهکانیشهوه هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌ردرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌رکی ده‌سته‌به‌جێی سۆشیالیسته ئازادڕهوهکانه کار و چالاکی په‌یگیرانه بۆ ههلخڕان و پێکهێنانی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کان به‌ڕێبخه‌ن، ده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایه‌تی و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه هه‌لپه‌رسته‌کان کۆتا بکه‌ن، پاگه‌نده بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕیزی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری و هه‌وڵی پێکهێنانی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان چ له شوێنی کار و خوێندن چ له گوند و گه‌ره‌ك و هه‌رێمه‌کاندا، له ئاستکی فراوان و سه‌رتاسه‌ریدا به‌ڕێبخه‌ن.
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له‌وه ده‌مانگێڕێته‌وه که وه‌ك ساڵی ڕابوردوو هه‌وڵه‌کانمان بچنه گیرفانی ده‌سه‌ڵاتخوازانێکی ڕیفۆرمیستخواز (لایه‌نگرانی موسه‌وی) یا ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌لاتخواز و ناوه‌ندگه‌را و سکتاریست (وه‌ك پارته رامیارییه‌کان)، که به درێژایی مێژوو کار و چالاکییان له‌یه‌ك دابڕانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری نارازیی بووه به ده‌سته‌گه‌ریی و شه‌ری لابه‌لایی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆلی ئێمه‌ی چه‌وساوه به‌ناوی خودی خۆمانه‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناکۆکه و ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌ست ئه‌و هێزه ده‌سه‌لاتخوازانه یا ڕیفۆمیستانه بسپێرین، ئه‌وا جاره‌نووسمان له چاره‌نووسی هاوچینه‌کانمان له عیراق، ئه‌فگانستان وگیرگستان و باشووری ئه‌فه‌ریکا باشتر نابێت، به‌دڵنیاییه‌وه کۆمه‌لێك سه‌روه‌ر له سه‌رووی خۆمانه‌وه قوتدهکهینهوه و جارێکی تر سه‌رله‌نوێ ناچار ده‌بینه‌وه چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی تر بۆ وه‌ڵانانی ئه‌وانیش ژیان و گیان و ئاره‌زووه‌کانمان قوربانی بکه‌ینه‌وه.
هاوڕێیان، هاوکاران، هاوسه‌نگه‌ران، هاودهردان، مانگرتنی گشتی سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌یه که دژه به سه‌روه‌ری چینایه‌تی و سته‌م به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه له سه‌راپای کۆهمهڵگهکاندا تێده‌کۆشن، ئه‌وانه‌ی هێجیان نییه له‌ده‌ستی بده‌ن و ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری خۆیانن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازادی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌ما فیدراڵییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌ن و کۆموونه خۆدموختارهکانن.
زیندوو بێت یادی گیانبه‌ختکردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆشیالیزم و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
بڕۆخی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌گشت شێوه‌کانییه‌وه
نا بۆ دیکتاتۆری به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه
سه‌رکه‌وتوو بێت دێمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان KAF
12ی ئایاری 2010 / 22ی ئوردیبهشتی 1389
هاوپشتی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستی IWA-AIT بۆ کرکارانی یۆنان!
هاوپشتی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستی IWA-AIT بۆ کرکارانی یۆنان!
10ی ئایاری 2010
شه‌پۆلێك له مانگرتن و خۆپیشاندان و ئاکسیۆن له یۆنان له ئارادان و له بارودۆخێکی کاره‌ساتباردا، که نه‌ك ته‌نیا له‌پێناو یۆنان به‌ڵکو سه‌راپای جیهان خۆیان ڕێكده‌خه‌ن. یه‌کێك له هۆیه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه ده‌گوزه‌رێت، هه‌وڵدانی سه‌رمایه‌دارییه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانێك که به‌ده‌ستییه‌وه ده‌نالێنێت. سه‌رمایه‌داری به شکاندنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی قه‌یرانه‌که‌ی به‌سه‌ر کرێکاران، کارمه‌ندان، لاوان، نه‌خۆشان، که‌مئه‌ندامان، بێکاران و کۆمیونیتییهکاندا، کۆمه‌ك به ڕزگارکردنی سه‌رمایه‌داران ده‌کات. سه‌ربه‌ستبوونی سه‌رمایه‌داری له هه‌وڵه‌کانیدا به واتای کۆیله‌تی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه دێت. به واتایه‌کی تر تایبه‌تیکردن ڕێگه‌یه‌که بۆ که‌له‌که‌کردنی سوود و فراوانکردنی سامانی دهوڵهندمدان، له کاتێکدا مه‌ترسی و سه‌رکوت و بارگرانی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ژێرده‌ستان!
له هاوپشتی به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دژ به خۆڕزگارکردنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانی، ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران IWA دژ به به‌هره‌کێشی سه‌رمایه‌داری له تێکۆشاندایه، به‌وپه‌ری ڕاده‌ی هاوپشتییه‌وه له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌م جیهانه بێت !
هاوپشتی له‌ته‌ك کرێکارانی یۆنان
ئۆسلۆ 8ی ئایاری 2010
سکرتارییه‌تی IWA
پێگه‌ی ئینته‌رنیتی: http://www.iwa-ait.org