خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بریتانیا:
زاهیر باهیر
02/10/2022
لەپاڵ خۆپیشاندانە گەورەکەی دوێنێ ، شەمە، 01/10 کەمپەینی دژ بە نەدانی پارەی وزە و دژ بە سیاسەتی تەقەشوف : بەسە ئیتر بەسە ، هاوکات هەندێك خۆپیشاندانی دیکەش کران و ئەوانەی لەندەن دواتر هەموویان بە خۆپیشاندانە گەورەکەوە پەیوەستبوونەوە.
یەکێك لەو خۆپیشاندانانە پاراسستن و بەرگریی لە ژینگە بوو کە بە ژمارەیەکی زۆر لەسە شەقامەکان بوون. قسەی هەندێك لە خۆپیشاندەران تۆمار کران کە یەکێکیان مامۆستایەکی ژنی 32 ساڵ بوو وتی ” “لە ئێستادا کە تەماشای دەکەیت کەمێک ترسناکە لەوەی کە ورد تر تەماششای دەکەییت ….. شتەکان بە خێرایی پەرەدەسەنن … ئێمە تەنها داهاتوویەکی باشترمان دەوێت بۆ نەوەی نوێ”.
لە گلاسکۆ هەزاران کەس لە دەوری یەکێك لە گەلەرییەکانی کۆبووبوونەوە و ئەم دروشمەیان دەوتەوە : “ تۆری، تۆری، تۆری [ ئاماژە بۆ حیزبی موحافیزنی حاکم ] بۆ دەرەوە، دەرەوە، دەرەوە و “کرێکاران یەکگرن، هەرگیز بەزین نابینن .” هەروەها لە نێوان چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و سەندیکادا هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەرییان هەبێت، خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لە سەرو بەری گەورەترین مانگرتنی شەمەندەفەر لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.
نزیکەی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، دەیان چالاکوان لەسەر شەقامەکە دانیشتن و میوزیکیان لێدەدا و ڕێگای هاتووچۆیان لە سەیارە بڕی ئەمە لە کاتێکدا کەسانی دیکە دروشمیان لەبارەی قەیرانی کەش وهەوا دەگوتەوە.
سروشتی گەورەی گردبوونەوەکە پێناسەی ئەوانەی کە ئامادەبوون نەدەسڕییەوە بۆیە هەر لایەنێك لەوانەی بەشدار بوون بە باشی دیاربوون . لەوانە گروپی تەنها نەوت بوەستێنە، یاخیبوونی لەناوچوون (XR) و گروپی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ (RCG) لە نێو ئەو گروپانەی کە کۆبوونەوە دیاربوون. هەندێکیان لافیتەیان بەدەستەوە بوو کە نوسرا بوو “سەرمایەداریی دوژمنی زەوی دایکە”یان ئیدانە دەکرد، هەندێکی دیکەش ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە نیوە-بودجەی ئەم دواییەی حکومەت.
لە خۆپیشاندانەکەدا ئاگر لە ڕاپۆرتەکەی حکومەت کە لەسەر زیادکردنی نرخی وزە بوو بەردرا، هەروەها و پارە چپکراوەکاغەزییەکانیش. ئەوەش ئاماژە بوو بۆ درووشمی : پارەی وزە مەدە Don’t Pay ، .
ئەم خۆپیشاندانەی دوێنێ لە کاتێکدا بوو کە 200 هەزار کرێکاری نقابەی جیاواز لەوەنە نقابەی شەمەنەفەرەکان ، نقابەی کرێکارانی بەرید و کۆمینیکەیشن ، نقابەی بەشێکی کرێکارانی قیتارەکانی ژێرزمین لە مانگرتندا بوون.
گروپی : بیوەستێنە ، نەوت بوەستێنە ، یاخود نەوت ڕاگرە بە هەزاران کەس لە لایەنگرانی ئەو رێکخراوی “جەست ستۆپ ئۆیل” ، چوار پردیان لە سەر ڕووباری تەیمز داخست. خۆپیشاندەران دوای ئەوەی لە 25 خاڵەوە لە دەوری سێنتەری شاری لەندەن رێپێوانیان کرد، بە خۆپیشاندان لەسەر پردی واتەرلۆو پردی وێستمینستەر و پردی لامبێس و پردی ڤۆکسهۆڵیان دانیشتن و دایانخست.
لەنێو ئەو کەسانەی لەسەر پردی وێستمینستەر دانیشتبوون، کەسێکی تەمەن 26 ساڵ خەڵکی لەندەن بوو، ئەو وتی “پێموایە ئێستا لە خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینەداین کە نایەکسانی کۆمەڵگاکەمان ئەوەندە دیارە. ئەمڕۆ ڕۆژی بەجێهێنانی یاساکانی وزەیە [بەرزبوونەوەی نرخەکان] و بۆیە گروپە جیاوازەکان و بزووتنەوە بنەڕەتییەکان بە باشی تێدەگەن لەوەی کە دەبێت گردببینەوە و یەکبگرین بۆ داوای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و چاککردنی کەش وهەوا.”
“ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە چی ڕوودەدات لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیان و قەیرانی کەش وهەوا، هەموو شتێک یەكدەگرێت و دەبینرێت. ئێمە حکومەتێکمان هەیە کە رەتیدەکاتەوە ئەو رێوشوێنە بگرێتەبەر کە پێویستە، لەبری ئەوە دۆخەکە خراپتر دەکات“.
ئەم گروپە رۆژی شەممەی رابردوو لە شارەکانی بیرمینگهام، بریستۆڵ، کاردیف، گلاسکۆ، لیڤەرپوول، مانشستەر و نۆرویچ گردبوونەوە و چالاکییان ئەنجام دا
بەشێکی دیکەی هاوپەیمانییەکان و هاوپشتی گروپەکان لەوانە بەرگریی لە ئاژەڵان، و پڕۆژەی ئاشتی و دادپەروەری جێرمی کۆربین، داواکارییەکانیان کۆتاییهێنان بوو بە سیاسەتی دەستگرتنەوە و گرانیی، دانانی باجی زیاتر لەسەر دەوڵەمەندەکان بوو هاوکاتتیش دژ بە پرۆژە نوێیەکەی زیادکردنی نرخی وزەیە.دەیڤد وەرد، سکرتێری گشتی CWUنقابەی وتی هەڵمەتەکە فشار دەخاتە سەر پارتی کرێکاران ” بەرەو بیرکردنەوەیەکی گونجاویان دەبات بۆ ئەوەی لە پێناو خەڵکی کرێکاردا بوەستنەوە”. ” درێژەی بە قسەکانی دا و وتی “کاری هەموو کەسێکە کە گرنگی بە خەڵکی ئەم وڵاتە دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی دادپەروەرانەمان هەبێت بۆ هەموو شتێک، ئێمە دەبێت بەکۆمەڵگەرایی بنیاتی بنێین……. با لە کرتبوون دەربچین: با ناڕەزایەتی دەرببڕین، با گردبوونەوە بکەین. ئێمە بڕیارە گۆڕانکاری بکەین”.





بۆ بینینی زیاتری وێنەکانی خۆپیشاندانەکان ، گەر دەخوازیت ، تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەو بکە:
ژنان بەرپرسەکانن، ئەوان ڕابەرن، پرۆتێستەکانی ئێران وێڕای بەردەوامی سەرکوتکردنەکان بەردەوامە.
02/10/2022
[ئەم نوسیە ی خوارەوە بەشی زۆری وتارێکی ڕۆژنامەی
The Observer ی بریتانییە سەبارەت بە ڕاپەڕینەکەی ئێران.
منیش بە باشم زانی کە وەریگێڕمە سەر زمانی کوردی.
زاهیر باهیر ]
خەڵک بڕیاریان داوە سەرپێچی لە توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان و پچڕانی ئۆنلاین بکەن [ ئینتەرنێت] . بۆ ڕێکخستنی کاتی نائارامیی پەنا بۆ شێوازی مۆدێرن دەبەن.
ئەو پەیامانە کە لەسەر پارچە کاغەزەکان چاپکراون لە شەوێکدا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە فڕێدراونەتە بەر دەرگاکان کە تێیدا بڕیاریانداوە سەرکوتکردنی ئۆنلاین بزووتنەوەکەیان ناوەستێنێت. پارچە کاغەزەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “کۆماری ئیسلامی لە کەوتندایە. لەگەڵ خەڵکدا بن” یەکێکیان لە باکووری شاری ڕەشت دابەشکرا وتی:. لە باشووری ئەهواز ڕێکخەران وتار و کاتیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین تەرخان کرد و بانگەوازێکی فراوانتریان بۆ خەڵکی کرد و داوایان لێکرا : “ئەگەر ناتوانن بێن، پەیامەکە بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بێن”.
دوای چەند کاتژمێرێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئەهوازەوە دەرکەوت کە ژنان لە شەقامەکەدا سەما دەکەن، قژیان دانەپۆشراوە، باڵاپۆشەکانیان لە هەوادا دەجووڵێنن، لە کاتێکدا خەڵکێک کە بە درێژایی لێواری شەقامەکە ڕیزیان گرتووە چەپڵەیان بۆ لێدەدەن. دوای دوو هەفتە لە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دژ بە حکوومەت لە سەرانسەری ئێراندا، پێدەچێت دەسەڵاتدارانی تاران زیاتر لە قەبارە و ئیرادەی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی دەسەڵاتەکەیان ترساوتر بن، بۆیە لە هەوڵەکانیان بۆ لەتکردن و دابەشکردنی دەسەڵاتەکەیان تا دێت بێبەزەییتر دەبن.
هێزە ئەمنییەکان تەقەمەنی زیندوو و هێزی دڕندانەیان بۆ سەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها ناوەڕاستی تارانیان بە پۆلیسی ئاژاوەگێڕ تەنیو. دەیان کەس کوژراون – ژمارەی کوژراوەکان لە لایەن گروپەکانی مافی مرۆڤ و میدیای دەوڵەتی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٨٣ کەس خەمڵێنراوە. بەپێی ئاسۆشێتد پرێس لانیکەم ١٥٠٠ کەس دەستگیرکراون. دەسەڵاتداران هەوڵیانداوە بە سەرکوتکردنی ئۆنلاین، قەدەغەکردنی ئەپەکانی سۆشیال میدیا، سنووردارکردنی ئینتەرنێت و هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە پشتیوانی لە بزووتنەوەکە دەکەن، ڕێگری لە پلاندانان و ڕاپۆرتکردنی خۆپیشاندانەکان بکەن. یاریزانێکی تۆپی پێ دەستگیرکراوە؛ پەیکەری یەکێکی تر ڕوخێنراوە.
نێگار*، خۆپیشاندەرێکی خەڵکی تارانە کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئۆبزێرڤەر کردووە، دەڵێت: “شتێک لەبارەی گردبوونەوەیەکەوە دەبینیت (ئۆنلاین) و دواتر دەچیتە ئەوێ، دڵنیا نیت کە بە زیندووی دەگەڕێیتەوە ماڵەوە یان نا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆڕشێک زۆر پێش سەردەمی دیجیتاڵی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێرانی هێنایە سەر دەسەڵات. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک بڕیاریداوە کە دەبێت چی بکات. تەنها لەبیرت بێت لە ساڵی ١٩٧٩دا ئینتەرنێت نەبووە و خەڵک ئەوەی ویستیان کردیان”. بەشێك لە خۆپیشاندەران پێش ئەوەی بڵاوببنەوە، یاخود چەندین شوێنی ناڕەزایی ئاشنا و دیاریکراویان هەبێت، پلانی گردبوونەوەیەكی نوێ دادەنێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە شوێنی ڕووداوەکەدا بە یەکتر دەڵێین جارێکی تر لە کوێ و کەی کۆدەبینەوە. بەڵام زۆربەی کات دەزانین خەڵک لە کوێ کۆدەبوونەوە، پێویست ناکات هیچ شتێک ڕێکبخەیت” نۆشین*، دانیشتووی باکووری تاران وتی. هەندێکی تریش لە سەربانەکانەوە سروود دەڵێنەوە کە شەقامەکان هەست بە مەترسییەکی زۆر دەکەن، یان ڤی پی ئێن بەکاردەهێنن بۆ خۆدزینەوە لە کۆنتڕۆڵەکانی حکومەت لەسەر ڕۆیشتنی زانیارییە دیجیتاڵییەکان.
یەکێک لە وێنەکان کە بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت کە ژنێکی گەنجە، لە تەنیشت گۆڕی دایکی وەستاوە، لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە. سەری تاشراوە و داینەپۆشیوە ، لە دەستیدا چەپکێک قژی بڕاوی گرتووە، کە لە ماتەمینی و دژایەتیدا بڕاوە. ژنان سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، تەرمەکانیان لەسەر شەقامەکان و شوێنی نادیارەوە. نێگار، کە خاوەنی ئەزموون خەباتی کۆن و دێرینە لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دیکەدا کە تەمەنی لە چلەکاندایە، دەڵێت: “سەرەتا کەمێک ترسام بەڵام کاتێک بینیم کە زۆرێک لە ژنان لەسەر شەقامەکانن ئەوە بوێری پێبەخشیم بەردەوام بم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆربەی کات پیاوەکان تەنها سەیری دەکەن. ژنان هەموو شتێک ڕێکدەخەن و ئەنجامی دەدەن.. تەواو جیاوازە لە جارەکانی پێشوو، ژنان بەرپرسن، ئەوان پێشەنگن”. وەڵامی هێزە ئەمنییەکان بریتی بووە لە ڕووخاندنی پەیکەرێکی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران عەلی کەریمی دوای ئەوەی کە سۆشیال میدیای خۆی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان تەرخان کرد و ئامۆژگاری کرداریی سەبارەت بە خۆپاراستن لە کۆنترۆڵی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، خۆپیشاندەرانیش بۆ وەڵامیان بۆ ئەو نوسیینی ناوی و بۆیاخکرندی بوو لەسەر پەنجەرە بەتاڵەکە .
ڕۆژی شەممە خوێندکارانی زانکۆ سەرپێچی فەرمانەکانیان کرد بۆ گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان. لە زانکۆی تاران دروشمی “دادپەروەریی، ئازادیی، حیجابی ئیختیاریی”یان دەوتەوە، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان بببەوە. لە زانکۆی ئەسفەهان گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، وادیارە ژنێک باڵاپۆشەکەی ئاگری تێبەردابوو، لە مەشهەدیشدا جەماوەرێک دروشمی “خوێندکاران دەمرن بەڵام ئێمە زەلیلکردن قبوڵ ناکەین”. ناوەڕاستی تاران لە ژێر چاوەدێری ئامادەبوونی هێزێکی ئەمنی قورسدا بێدەنگ بوو، بەڵام لە شوێنەکانی دیکەی ئەو شارە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون.
یەکێک لە دانیشتوانی تاران دەڵێت: “هەموو هێزەکان دەمامکیان لەسەرە و هەندێک جار کاتێک دەچمە دەرەوە هەست دەکەم لەناو یارییەکی ڤیدیۆیی جەنگدا دەڕۆم”. “ئەوان هەوڵ دەدەن خەڵک بترسێنن بۆ ئەوەی بۆ ناڕەزایەتی گرد نەبنەوە، بەڵام خەڵک گرنگی پێ نادات و بەردەوام کۆدەبنەوە”. ڕۆژێکی شەممەی ناڕەزایەتی لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو. گروپەکە ئەوەندە لە نزیکەوە بوون کە ئەگەر ئەو هەنگاوێك بهاتایەتە دەرەوە، ڕەنگە بە سروودی ئەو ژنانەی کە بڕیاریان داوە بەرەنگاریی مەترسییە نزیکە مەحاڵەکان ببنەوە، گوێبیست بووایە. نۆشین وتی: “ئێمە بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی هەر هەموومان دەکوژن” “شەوێك لەم شەوانەدا راستەوخۆ گازی فرمێسکڕێژیان لێداین، چاوەکانم دەسووتا، بە درێژایی شەو نەمتوانی بخەوم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شەوی دواتر هەر چوومە دەرەوە گەر چی فرمێسک و ئازار لە چاوەکانمدا هەبوو.”
*ناوەکان گۆڕراون لەبەر پاراستنی گیانیان.


خۆپیشاندانەکانی لەندەن
01/10/2022
ئەم لینکەی خوارەوە چەند وێنە و ڤیدیۆیەکە لەسەر خۆپیشاندان و پرۆتێستەکەی ئەمڕۆی لەندەن کە کەمپەینی: بەسە ئیتر بەسە ، Enough is Enough هەروەها پارەی وزە [ کارەبا و گاز ] مەدە Do Not Pay .
هەڵمەتێکی ئێکجار گەوەرە کراوە بۆ ئەو مەبەستە، چونکە بەرزبوونەوەی غاز لە ئەمڕۆوە بە ڕێژەی لە سەدا 84.6 کە ڕیژەیەکی زۆر زۆر بەرزە و زۆرینەی دانیشتوانی بریتانیا ناتوانن بەو ڕێژە بەرزە پارەکە بدەن ، ئەمە لە کاتێکد کە هەر لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بوو کە نرخی غاز و کارەبا بەرزکرایەوە .
Recent news about the current uprising in Iran
01/10/2022
The anti-government protests in Iran, sparked by the death of Mahsa Amini in police custody on 16 September, have spread to more than 80 cities and towns.
The government expands its crackdown against the protesters and those who express solidarity with them.
More than 100 protesters have been killed and hundreds arrested. This is the biggest mass protests since November 2019 protests that led to 1,500 deaths.
In Zahedan, a city in the southeast with an ethnic Baluch population, tensions erupted on Friday 30 September, with security forces firing at a crowd gathered at the Maki mosque, and protesters attacking a police station with rocks and setting fire to shops. Many were killed, 19 killed and many injured. The tension is still high between the protesters and the police forces that use helicopters to regain the control.
Protesters have burned pictures of Iranian state’s religious leaders, calling for the downfall of the Islamic Republic, women shopping without hijab, and anti-government graffiti’s written on the walls, and chanting “death to the dictator”, carrying banners of “woman, life, freedom”.
There is a widespread of disobedience and displays of solidarity with the protesters by general public.
In attempt to crack down on the protests, the government has cut the internet communications. The only available option is the satellite internet by a US company.
Therefore, the communication with anarchist comrades is via telephone networks, as during the demonstrations in Tunisia, Egypt, etc. in 2011 – 2012.
– Control of some cities, towns and areas by the protesters and the expulsion of government forces from the Kurdish region. The government repression has been particularly brutal in the Kurdish area the southeast and the north region. The Iranian government has attacked the position of some Kurdish opposition parties that are based in The Kurdistan region of Iraq and killed a dozen and injured more than 50 people including women and children. The government is trying to divert the aim of the protest from a general discontent of the majority of the population against the state by accusing the Kurdish parties of instigating the protests.
Boycotting universities and colleges by most of students and teachers and the call to all the teachers in other cities to participate in the boycott.
Despite lack of a clear leadership, the protesters successfully use Tactics to confuse and distract Iranian government forces by demonstrating in various cities and assaulting government’s centers every day in a different place.
– Call for a general and nationwide strike by many sectors, including by the representatives of oil workers.
– The absence of the Iranian tricolor flag in the demonstrations, but the attempt to raise the tricolor flag of the Shahs and the Mujahedeen in the demonstrations abroad.
– In response to the tactics of the protesters, the Iranian government is trying to turn the protesters war against itself into a military war against some opposition armed groups to legitimate and justify its repression.
Instead of the slogan of “woman-life-freedom”, the conservative forces have raised the slogan of “brave-nation-prosperity”
The slogan of the movement, “women, life and freedom”, has had a great impact on all freedom fighters in Iran and has managed to rally all sectors of the society, young people, workers and teachers etc.
This protest bring about fundamental changes in Iranian society and even influence neighboring countries Like Iraq, Afghanistan, Turkey and the gulf region, especially the symbols and customs imposed by religion on women and society.
This movement of protests can create a possible condition for a self-organized anti all political parties and the state.
On the other hand, Iran has not been able to suppress the movement as easily as before, killing, arresting, intimidating and creating conflict among other Iranian nations, claiming that Baluchistan is an insecure place and armed groups threaten the country’s security Iran’s policy has failed.
The consequences of this movement can make a significant difference, and even if the protests end by police and state repression, they can have a positive impact on Iranian society and the world as a whole.
مانگرتنی کرێکارانی قیتاری سەر زەوی دەستی پێکردەوە
زاهیر باهیر
30/09/2022
بەیانی ، شەمە ، 01/10 هیچ قیتارێك لە نێوانی لەندەن و شارە گەوەرەکانی بریتانیا هاتووچۆ ناکات بەهۆی مانگرتنی جارێکی دیکەی کرێکارەکانییەوە. کرێکارانی نقابەی ئەسلیف کە 14 ئۆپەرەیتەی [ کۆمپانیا] خاوەنکارن و تێدا بەشدار دەبێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەیانی دەست پێدەکات و ڕۆژی یەکشەمەش درەنگ دەستبەکار دەبن و زووش دەست لەکار هەڵدەگرن ئەمەش یانی ڕۆژی یەكشەمەش هاتووچۆی قیتار وەکو ڕۆژانی ئاسایی نابێت .
ڕۆژی 5ی مانگ کە 4شەمەیە دووبارە مانگرتن دەستپێدەکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری تر هەرەها نقابەیەکی دیکە کە نوێنەرایەتی بەشێکی دیکەی کرێکارانی قیتاری زێرزەمینیی و لایەنەکانی دیکە دەکەن ، ئەوانیش لە 8ی مانگدا مان دەگرن .
بارودۆخی بریتانیا ئێکجار خراپە پاوند ڕۆژی هەینی ڕابوردوو هاڕەی کرد کە لە ساڵی 1971 وە ئاوا بەهاکەی نەشکاوە . بۆ ئەوەی کەهەموو شت نەوەستێت بانقی مەرکەزی هات بە دەمییەوە و بڕیاری دا کە بایی 15 ملیار پاوەند بۆندی لێبکڕێت . هاوکااتیش سووی قەرزی پارە بەرزبووەتەوە کە زۆرێك لەوانەی کە سلفەی عەقاریان لەلایەن لەو پەڕی نیگەرانی و دڵەڕاوکێدان. هەر بەو هۆیەشەوە کرێی خانو بەرزدەبێتەوە. نرخی غاز و کارەبا لە بەیانییەوە بەڕێژە لە سەدا 84.6 بەرز دەبێتەوە . هەر لەبەر ئەمەش بڕیارە بەیانی خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە لە سەراپای شارە گەورەکانی بریتانیادا بکرێت .حکومەتی نوێی بریتانی لەژێر فشارێکی ئەوەندە گەورەدایە کە دەنگیان بە گوێرەی ڕاپرسییەکی 3 شەمە تەنها لەسەدا 21 بوو. زۆرێك لە پەڕلەمانتار و دۆستەکانی حیزبی موحافیزینی حاکم داوا دەکەن کە وەزیری دارایی دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و هەندێكیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیرانیش ، لیز ترووس –یش دەکەن .

کورتەیەك لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆ 25/09 لەسەر ڕاپەڕینی خەڵك لە ئێران
زاهیر باهیر
25/09/2022
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران فراوانتر بووەوە
ئەو خۆپێشاندانانەی کە بە مەرگی مەهسا ئەمینی لە کاتێکدا دەستبەسەر کرابوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستی پێکرد، گەورەترین مەترسی بۆ سەر ڕژێم لە ماوەی ١٣ ساڵدا دروست دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران سوێندی خوارد کە “بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتیانەدا بکات” کە لە سەرانسەری زۆربەی وڵاتدا بڵاوبووەتەوە دوای هەفتەیەک دوای مردنی ژنێکی دەستبەسەر کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستبەسەر کرابوو.
خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی ٣١ دەڤەری ئێران و نزیکەی هەموو ناوەندە شارییەکان بڵاوبوونەتەوە و خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت لە دژی هێزەکانی رژێم، لەنێویاندا هێزە سەربازییەکان، کەوتونەتە بەردەم زەبر و زەنگیان، جددیترین تاقیکردنەوەی بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتی توندڕەو لە ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵدا دروستکردووە.
خۆپێشاندانەکان وێنەیەکی ناڕەزایەتیی دژە حکوومەتی لە ساڵی ٢٠٠٩ کە بە شۆڕشی سەوز ناسراوە و دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مشتومڕی لێکەوتەوە و دوایین جار بوو کە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە . ”،
سیما سابێت، ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری ئێرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، “جیاوازی سەرەکی نێوان ناڕەزایی ئێستا بە بەراورد لەگەڵ بزووتنەوەی سەوزی ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەیە کە ئێستا خەڵک بەرپەرچ دەدەنەوە؛ ئەوان لە ڕژێمی دڕندە ناترسن. هەروەها وتیشی “ئێستا خۆپیشاندەران سەیارەی فریاکەوتن [ ئیسعاف] دەسوتێنن، چونکە حکومەت ئەمبولانس بەکاردەهێنێت بۆ جوڵاندنی هێزە ئەمنییەکانیان نەک بۆ رزگارکردنی خەڵک. خۆپیشاندەران ئێستا تاکتیکی جیاواز بەکاردەهێنن؛ لە نێوان هەموو شارەکاندا دەجووڵێن و کۆنتڕۆڵی هەموو شوێنەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان قورس دەکەن”.
فیروزە مەحمودی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ناحکومی یونایتد بۆ ئێران بۆ مافەکانی مرۆڤ، وتی نائارامییەکانی ئەم دواییە دوای چەند مانگێک لە ئامادەکاریی ئێرانییەکان بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی بچووکتر لەسەر کۆمەڵێک پرس هات: “ڕاپەڕین لە ساڵی ٢٠٠٩ لە هەندێک ڕووەوە لە هەندێک شاردا فراوانتر بوو”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە گەورەترین ڕۆژی ئەو ناڕەزایەتیەدا ملیۆنان کەسمان لە هەندێک شاردا ناڕەزایەتیان دەربڕی. گەورەترین شت بوو لە دوای شۆڕشی [1979] ەوە. ئەوان نەیانبینی کە ئەمە ڕوودەدات و زۆر سەریان سوڕما. “ئێستا ئێمە نەک تەنها شارە گەورەکان دەبینین، بەڵکو شارە بچووکەکانیش دەبینین کە پێشتر نەمانبینیوە. ئێستا ئێمە هەروەها ڕێگەی بێ وێنە دەبینین کە خەڵک تێیدا خۆیان دەردەکەون، لە پەیام و بوێری. شتەکان زۆر یەکگرتووترن”
مەحمودی وتی ئەو دروشمانەی لە گردبوونەوەکاندا بیستراون، وەک “پشتیوانی لە خوشک و ژنانمان دەکەین، ژیان، ئازادی” لە سەرانسەری وڵاتدا بیستراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بۆ ئێمە بێ وێنەیە. هەرگیز نەماندیوە ژنان بەم شێوەیە حیجابیان بە کۆمەڵ دابکەنن. سووتاندنی ناوەندەکانی پۆلیس، ڕاکردن بە دوای ئۆتۆمبێلەکانیان، سووتاندنی وێنەکانی [ئایەتوڵڵا عەلی ڕێبەری باڵا] خامنەیی”.
سابێت وتی: ئەوان تاکتیکیان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی ناردنی ڤیدیۆکانیان بۆ دەرەوەی ئێران سەرەڕای پچڕانی ئینتەرنێت. “بۆ یەکەمجار ئێستا لە ئێران ژنان بە پاڵپشتی پیاوان حیجابەکانیان دەسوتێنن”.
ڕامین، تەمەن ٢٩ ساڵ، خۆپیشاندەرێکی خەڵکی شاری ورمێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، وتی: تەنانەت بڕینی ئینتەرنێت یان هەڕەشەی بەرچاوی ڕێژیم، خەڵکی لە ناڕەزایەتی دەربڕین ڕانەگرتووە.
سەدان ئێرانی تاراوگە ڕۆژی شەممە لە پاریس و شارەکانی دیکەی ئەوروپا گردبوونەوەیان کرد بۆ ئیدانەکردنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دوای مردنی ئەمینی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە. خۆپیشاندەران لە ناوەندی پایتەختی فەرەنسا گردبوونەوە و دروشمیان دژی خامنەیی بەرزکردەوە و هەروەها داوایان لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بوەستێنێت
لە ناڕەزایەتییەکانی دیکەدا ژنانی ئێرانی لە ئەسینا بە ئاماژەیەک بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ئەمینی قژیان دەبڕن و پلاکارتیان هەڵدەدا کە لەسەریان نووسراوە: “ناوی بڵێ!” هەروەها خۆپیشاندەران لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید قژیان بڕییەوە لە کاتێکدا گرووپێکی دیکە لە دەرەوەی پەرلەمانی سوید وێنەی ئەو کەسانەی کە کوژراونیان بەرزکردەوە
لە ڕاپرسییەکی سەربەخۆدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەرکەوتووە کە ٧٢٪ دژی حیجابی ناچاری بوون. دوای مردنی ئەمینی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە ناودارەکان داوای چاکسازییان کردووە. هەندێک لە سەرکردە ئاینییەکان دان بەوەدا دەنێن کە یاساکە ئیسلام بێناوبانگ دەکات.

کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول لە مانگرتندان
20/09/2022
سەدان کرێکار لە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کۆنتێنەر[ بارکردن و داگرتنی بارەکان لە کەشتییەکان] لە بەریتانیا لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە مانگرتندان بەهۆی ناکۆکی لەسەر مووچە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگە زنجیرەکانی گەیشتن و ڕۆیشتنی کاڵاکان لە بەریتانیا زیاتر تێکبدات . ئەندامانی یونایت، نقابەی کرێکارەکان، لە بەندەری لیڤەرپوول چەند کاتژمێرێک دوای پرسەی ژنەشا دەستیان بە چالاکییە پیشەسازییەکان کرد، دوای ئەوەی پێشنیارێکی مووچەیان لەلایەن گروپی بەندەرەکانی پیلەوە ڕەتکردەوە کە خاوەنی شوێنەکەن.
دوای ئەمانیش کرێکاران لە فێلیکسستۆ، گەورەترین بەندەری کۆنتێنەر لە بەریتانیا، دەست بە مانگرتنێکی بۆ هەفتەیەك دەکەن، ئەم کرێکارانە پێسێتر بۆ دوو هەفتە مانیان گرت بەڵام دوای ٨ ڕۆژ بەهۆی مردنی ژنەشاوە مانگرتنەکەیان وەستان.
ئەندامانی یونایت ، نقابەکەیان، لە بەندەری سۆفۆلک کە نزیکەی نیوەی باری کۆنتێنەرەکان بەڕێوەدەبات کە دەچنە ناو بەریتانیا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەستاندنی کارکردن لە ٢٧ی ئەیلولەوە، دوای ئەوەی گرێبەستێکی مووچەی ٧%یان ڕەتکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بڕیاردرابو. مانگرتنێکی پێشووی هەشت ڕۆژە لە فێلیکسستۆ کە مامەڵە لەگەڵ کاڵاکان بۆ ١٧ هێڵی جیاوازی کەشتیوانی دەکات کە لە ٧٠٠ بەندەردا، بەڕێوە چوو.
سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام، وتی: “کرێکاران لە سەرانسەری وڵات نەخۆشن و بێزارن ڕشانەوەیان دێت کە بەبەردەوامی پێیان دەوترێت کە ڕابێن و بیگوزەرێنن لەگەڵ ئەو ستاندەرەی ژیانیان کە هەیانە، لە کاتێکدا خاوەنکار لە دوای خاوەنکار تاوانبارە بە قازانجکردنی بەربڵاو.” وتی خاوەن بەندەرەکە پێویستە “ئۆفەرێکی گونجاو و بەڵێنەکانی پێشووی مووچە جێبەجێ بکەن”.
بەندەرەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٥٢٥ هەزار کۆنتێنەریان مامەڵە کردووە و کاڵاکانی ناو کۆنتێنەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا دابەشکراون، بەرهەمەکان بریتین لە هاوردەکردن و هەناردەکردن، وەک شتومەکی تاکەکەسی و پیشەسازی.

مەترسییەکان لەسەر ڕاپەڕینی خەڵك لە ئێران
دارا جوتیار
٢٠/٠٩/٢٠٢٢
خەتەری سەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران لە ئێستا تەنها جەلادە عەمامە بەسەرەکانی سەرمایە نین لە تاراندا!
لە حالێکدا ئەم جەلادانە هاوپەیمانی یەکێك لە هێزە بەهێزەکانی ئێستای دنیا سەرمایەدارین کە (ڕوسیایە) و ئێستا لە جەنگی ئۆکرانیاو ناتۆدا لە حاڵی شکست و پاشەکشەدایە، بواری ئەوە دەدات بە ئەمریکاو ڕۆژئاوا هەرچی جڕوجانەوەری گۆشکراوی نەتەوەۆەرست و مەزهەبیە بیخەنە کار و هەریەک دەست بەسەر دوو بەرزای و دوو شار و دوو بیرە نەوت و دوو کارخانەدا بگرێت و ئێران بکەنە جێگەی دەم تێژەنینی کۆمپانیا جیهانیە خوێنخۆرەکانی خەلکی چەوساوەی ئێران!
دەیان حیزب و جەرەیانی گۆشکراوی قەومی و تایفی چل سال نوستوو لەدەرەوەی ئێران ئێستا هەریەک لەپێشبڕکێی سەرمایەگوزاریدان بەسەر قوربانیانی چل سالەی چەوساوانی ئێرانەوە!
لە سەرنگونکردنی جمهوریەتی سەرمایەی ئیسلامی ئێران گرنگتر ئەوەیە ڕێگە بگیرێ لەم دەیان حیزب و جەرەیانە قەومی و دینی و مەزهەبی و هەر هێزێکی دەسەلات خواز مۆری خۆی لەخوێنی خەڵک هەلنەکێشێت و بیدات لە ئایندەی ناوچەیەک یا ئێران بەگشتی!

بۆ مەرگی ژینا
شاخەوان عەلی
١٩/٠٩/٢٠٢٢
مەرگی ژینا، نە پەیوەندی بە ژنبوونەوە هەیە، نە کوردبوون.
ژنگەلێک هەن لە ئێراندا نەک لە مەترسیدا نین، بەڵکو خۆیان مەترسین. ئینسانێکی زۆر هەن لە ئێراندا بە شوناسی کوردیەوە، وەلێ نەک قوربانی نین، بەڵکو جەلادن.
بەکارهێنانی مەرگی ژینا بۆ ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی، یان ئاوەژوکردنێکی نەزانانەیە، یاخود بۆ هەڵسوڕانی ئەو ئاشی سوڵتەویەتەیە کە ژیناکانی پێ دەهاڕدرێ.
ڕەگی هەر نالەباریەکی ژیانی مرۆڤی ئەم دوونیایە دەچێتەوە سەر ئەو چینایەتیەی کە دەسەڵات دروستی دەکات.
مەرگی ژینا پەیوەندی بە ستەمکاری دەسەڵاتەوە هەیە کە خنکێنەری ئازادییە.
چەوساندنەوە و دیقپێکردنی ژیناکان سوێیەکی ئێجگار سەختە… ئەمما بەکاربردنی ئەم کارەساتانە بۆ ژەهری قەومی و سیاسی و خۆدزینەوە لە بنچینەی کێشەکە، ئەسڵی ئەو زەخمەیە کە سوێیەکان دروستدەکات.

خۆپیشاندەرانی عیراقی لە بەغداد، پشتیوانی لە جەماوەری ئازادیخوازی بەرەین دەکەن
ئەمڕۆ لە کەربەلا نزیکەی 3000 کەس، هەروەها لە بەغداد نزیکەی 200 کەس لە دژی بەشداری لەکری عەرەبستانی سعودی لە سەرکوتی ئازادیخوازانی بەحرەین، خۆپیشانیان بەرپاکرد و تێدا چەندین دروشمی سەکۆنەگەری لەشکرکێشی سعودیە و لە بەرامبەردا دروشمی پشتیوانی لە جەماوەری راپەڕیوی بەحرەین، بەرکرابوونەوە.