هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مانگرتنی گشتی له ئیسپانیا ڕێکه‌وتنی 29ی سێپته‌مبه‌ر
هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مانگرتنی گشتی له ئیسپانیا ڕێکه‌وتنی 29ی سێپته‌مبه‌ر
vía Participación de la CGT en el pasacalles por la Justicia Social.
- له نێو وڵاتانی ئه‌وروپادا، ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا به هه‌بوونی ڕێژه‌ی 20%ی بێکارییه‌وه، زیاتر ڕووبه‌ڕووی سه‌خترین باری ئابووریی ده‌بێته‌وه. هه‌وڵه پێشنیارکراوه‌کان له‌لایه‌ن میرییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك فشاره‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵکی، له ڕێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کڕێ و موچه، باج له‌سه‌ر به‌کاربه‌ران و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی بێ‌کاری و بره‌ودان به تایبه‌تیکردن و ڕێگری دروستکردن له‌به‌رده‌م ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان. له‌وه‌ته‌ی قه‌یرانه‌که سه‌ریهه‌لداوه له هه‌ر کاتێکی تر زیاتر به‌شه رادیکاڵه‌کانی بزاڤی سه‌ندیکالیستی [له‌وانه CGT, CNT, SO و تد] خوازیاری بانگه‌وازکردن بوون بۆ مانگرتنی گشتی بۆ به‌رگرتن به‌و بریارانه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نیا هه‌ندێك که‌رت و ناوچه‌ی جوگرافی ده‌گرته‌وه، نه‌یانتوانی به‌ته‌نیا ئه‌وه بهێننه‌دی، تا بڕیاری مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر که دواجار له‌و پێناوه‌دا سه‌ندیکا گه‌وره‌کانی وه‌ك CCOO ، UGT بانگه‌وازییان بۆ کرد. بۆ ئه‌م مانگرتنه گشتییه زۆر گرنگه که له 29ی سێپته‌مبه‌ردا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببینرێت که هه‌ژمارێکی زۆری خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌کانی کار له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی ڕامیارییه‌کانی میری زاپاتێرۆ Zapatero دهنگههڵدهبرن. سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م مانگرتنه، تێكشکانی چینی کرێکاره. له‌لایه‌کی تره‌وه، سه‌رکه‌وتنی هه‌رچی زیاتری ئه‌م مانگرتنه، سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی کرێکارانه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی هێزبه‌خشینی یهکگرتنمانه و هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه له هوشیاری و ئاستی ڕێکخراوبووندا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تیییه له‌لایه‌ن یه‌کێتی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان CGT وه داڕێژراوه و له‌لایه‌ن ڕێکخراوه ئاراسته شۆشڕگێڕهکانهوه واژۆ کراوه.
ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئێمه که له خواره‌وه ئه‌م راگهیاندنهمان واژۆکردووه، ئه‌مه نیشانه‌ی پشتیوانیمانه بۆ مانگرتنی گشتی، که له‌لایه‌ن یه‌کێتی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانه‌وه CGT بۆ ڕۆژی 29ی سێپتێبهری 2010 له ئیسپانیا بانگه‌وازی بۆ کراوه. قه‌یرانه‌که له ئاستێکی فراواندا به شێوه‌یه‌کی خراپ کارایی له‌سه‌ر چینی کرێکار داده‌نێت، به‌تایبه‌ت به‌شه پرشوبڵاوهکانی چینه‌که. له‌وێوه که قه‌یرانه‌که به‌کرده‌وه کارایی خراپی بۆ سه‌ر ده‌وله‌تی ئیسپانی هه‌یه، ئه‌م باره زۆر ولاتی تریش ده‌گرێته‌وه.
ئێمه پێ له‌سه‌ر ئه‌و هانده‌رانه داده‌گرین، که هاوڕێیانمان له CGTدا له‌پێناویدا بانگه‌وازی مانگرتنی گشتییان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش به واتای پشتیوانی له کرێکاران و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ژینگه‌یی و مافی گشت کرێکاران و گشت به‌شه‌کانی چینی کرێکار له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی کۆمپانییه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و دامه‌زراوه داراییه‌کان.
ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، که میری زاپاتێرۆ سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵی سه‌پاندنی پاکه‌تی ڕێفۆرمی نوێی کار به‌سه‌ر کرێکاراندا، هه‌نگاو به هه‌نگاو نه‌خشه‌که‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکارایی خۆی و ڕیفۆرمی سیسته‌می موچه‌ی خانه‌نشینی و … تد ده‌سه‌پینێت، ئه‌مه به ته‌واوی جێی ناڕه‌زایه‌تییه. ئه‌م بڕیارانه سته‌مکارانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قورسایی قه‌یرانه‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵك نه‌ك سه‌ر ئافهرێنهرانی سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌که. هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ناڕهواتر ئه‌وه‌یه، که ئافهرێنهرانی بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌که ئه‌وانه‌ن، که بۆ ده‌رچوون لێی ناچنه ژێر باری و ده‌یخه‌نه سه‌ر که‌سانی تر، ئه‌مه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و ناڕه‌وایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مافی کرێاکاران که‌م ده‌کاته‌وه و به‌گشتی سوود به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌یێنێت.
هه‌روه‌ها ئێمه پشتیوانی له پێشنیاری CGT بۆ مانگرتنی گشتی بۆ «دابه‌شکردنی کار و سامان» ده‌که‌ین. دابه‌شکردنی کار به واتای هه‌مووان کاری که‌متر بکه‌ن، به‌و جۆره هه‌موو که‌سێك کاری به‌رده‌که‌وێت، به که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاری ڕۆژانه (به‌بێ له‌ده‌ستدان و دابه‌زینی کرێ) و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ساڵی خانه‌نشینی، ڕێگرتن له ده‌رکردنی کرێکاران،له‌بری کاری زیاده و کاری قۆنتراتی و … تد. ئێمه دابه‌شکردنی سامان به دابه‌شکردنی دراوی و پشك له‌نێو دانیشتوان تێناگه‌ین، به‌ڵکو به خستنه‌گه‌ڕی پاره له خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کرێ و کۆموك بۆ بێکاران به‌گشتی و دابه‌شکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای هاریکاری.
قه‌یران کارایی له‌سه‌ر هه‌مووان داده‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه ریکخراوه خه‌باتکاره‌کانمان له‌سه‌ر کارکردنیان له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌کو هه‌موولایه‌ك ههلدهخڕێنن.
Signatories to date:
USI – Unione Sindacale Italiana (Italy)
IP – Inicjatywa Pracownicza (Poland)
CNT-f – Confédération nationale du travail (France)
IWW – Industrial Workers of the World (UK)
ESE – Sindicato Libertario Griego (Greece)
SAC – Sveriges Arbetares Centralorganisation (Sweden)
“La Voz de los Zapotecos Xiches en Prisión”, part of the Otra Campaña (Mexico)
Colectivo 20 de Junio (Zaachila Oaxaca) (Mexico)
María Antonieta Robles Barja, Trabajadora Social, Baja California (Mexico)
Julio Cesar Rincón, (Mexico)
Coordinadora Valle de Chalco (Mexico)
LA KARAKOLA, Espacio social y kultural (Mexico)
La Otra ciudad de Chihuahua, (Mexico)
Nicte-Há Dzib Soto, Niñas y Niños en La Otra Campaña-DF (Mexico)
Edilberto Bautista Dìaz, Gen. Sec. of the Sindicato Democrático de Trabajadores de la Procuraduría Social del Distrito Federal (Mexico)
La Red vs la Represión en Chiapas (Mexico)
Frente Popular Darío Santillán (Argentina)
SNAPAP Sindicato Nacional Autónomo del Personal de la Administración Pública (Algeria)
Asel Luzarraga (Chile)
Frente Popular Francisco Villa Independiente-UNOPII (Mexico)
Colectivo Radio Zapatista (Mexico)
Federazione dei Comunisti Anarchici (Italy)
Hombre y Sociedad (Chile)
Colectivo Socialista Libertario (Uruguay)
Periódico Rojo y Negro (Uruguay)
Organisation Socialiste Libertaire (Switzerland)
Federación Anarquista Uruguaya (Uruguay)
Unión Socialista Libertaria (Peru)
Grupo Antorcha Libertaria (Colombia)
Union Communiste Libertaire (Canada)
Red Libertaria de Buenos Aires (Argentina)
Organización Revolucionaria Anarquista – Voz Negra (Chile)
Estrategia Libertaria (Chile)
Melbourne Anarchist Communist Group (Australia)
Alternative Libertaire (France)
Federação Anarquista do Rio de Janeiro (Brazil)
Federação Anarquista de São Paulo (Brazil)
Miami Solidarity & Autonomy (USA)
Organización Anarquista por la Revolución Social (Bolivia)
Frente Autentico del Trabajo (Mexico)
Moez Jemai, journalist-syndicalist (Tunisia)
Fédération SUD service public, Vaud canton (Switzerland)
CUB, Confederazione Unitaria di Base (Italy)
Votán Zapata (Mexico)
UNICOBAS (Italy)
Instituto Nacional Sindical (Colombia)
Columna Libertaria Joaquin Penina (Argentina)
Libertære Socialister (Denmark)
Centro Internacional de Estudios Sociales (Uruguay)
Red Libertaria Popular Mateo Kramer (Colombia)
Centro de Estudios Sociales Manuel González Prada, Huancayo (Perú)
Tendencia Estudiantil Libertaria (Perú)
Movimiento Manuel González Prada (Perú)
Sociedad de Resistencia – Santiago (Chile)
Workers Solidarity Movement (Ireland)
http://huelgageneral.info/ :بۆ زانیاری زیاتر
Be the first to comment.