کرێکاران له به‌نگلادش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا
کرێکاران له به‌نگلادش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا
پاش مانگرتن و خۆپیشاندانێکی دوروده‌رێژ و به‌یه‌کدادانێکی توندوتیژ لەتەك پۆلیسی ئه‌و وڵاتە. کرێکارانی زۆربه‌ی کارگه‌کانی ئامادەکردنی قوماش و پؤشاك . ده‌وڵه‌ت له ژێر فشاری ئه‌مه‌دا ماوه‌یه‌کی زۆره که‌وتۆته وتووێژ له‌تەك خاوه‌ن کارگه و کارخانه‌کاندا سه‌رئه‌نجام له‌م هه‌فته‌یه‌دا، مووچه‌ی مانگانه‌یان به ڕێژه‌ی 80% بچێته سه‌ره‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌کاته 29 پاوه‌ندی بریتانی، که کرێکارەکان بەخۆیان داوای 46 پاوه‌ندیان ده‌کرد.
لەتەك ئه‌و سه‌رکه‌وتنە و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێکی داخوازیه‌که‌یان، هێشتا کرێکاران به‌مه ڕازی نین ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شەقامەکان و داوای زیاتر ده‌کەن.
شایانی باسه که بڵێێن، لە بەنگلادیش 4 هه‌زار کارگه و کارخانه هه‌ن، که قوماش و پۆشاك بۆ سوپه‌رمارکێته گه‌وره‌کانی ئه‌وه‌روپا و ئه‌مه‌ریکا به‌رهه‌م ده‌هێنن. 2 –3 ملیۆن کرێکار که زۆربه‌یان ژنانن، له‌م کارگانه‌دا کار ده‌کەن و سالانه به‌بڕی 12 ملیارد دۆلار جلوبه ر‌گ و پۆشاک ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، که ئه‌مه‌ش 80 %ی داهاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادش پێكدەهێنێت.
————
سەرچاوە: لە گاردیانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی 23.07.2010 وه‌رگیراوه.
Be the first to comment.