وتووێژ و ده‌نگی مانگرتن له نێوانی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی و بەڕێوەبەرایەتیدا به‌رده‌وامه
پاش ئه‌وه‌ی که دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوو١٧ی ئایاری ٢٠١٠ به بڕیاری دادگە مانگرتنی ٢٠ ڕۆژه‌ی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی، که بڕیار بوو ڕۆژی 3 شه‌ممه ، ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ ده‌ستپێبکات، ڕاگیر. لەبەرامبەردا سەندیکای کرێکاران بڕیاری دا، که داوای پێذاچوونەوەی بڕیاره‌که‌ی دادگە بکات، بۆیه ڕۆژی سێشه‌ممه ، ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ کێشه‌که‌یان کێشایەوە ناو دادگە و دادگەش که له سێ “دادوه‌ری” بەناوبانگی بریتانی لیژنه‌یه‌کیان پێکهێنا و بڕیاریان دا به بڕیارەکەی دادوه‌رانی پێشوودا بچنه‌وه، که مانگرتنه‌که‌ی یاساخ کردبوو.
دادگە نه‌یتوانی یا ڕاستتر نه‌یانویست که یه‌کسه‌ر یا هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بڕیار بده‌ن، بۆیه به سەندیکای کرێکارانیان وت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ بڕیاری تیەکجارەکی ده‌ده‌ن و کێشه‌که یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه. ئەوەی کە دادوه‌رە تازەکان یه‌کسه‌رە ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که بزانن له‌م دوو سێ رۆژه‌دا پرسەکه چۆن ده‌نگ ده‌داته‌وه و کاردانه‌وه‌ی بڕیارەکەی پێشتریش، که مانگرتنه‌که‌ی یاساخ کردبوو ، چۆنه و چۆن ده‌شکێته‌وه. شایانی باسه که ئه‌وه بڵێین، له‌و دوو ڕۆژه‌دا به ئاشکرا له‌لایه‌ن هه‌ندێك نووسه‌ری چه‌پ و سۆشیالیست و خه‌ڵکانی سەندیکاییه‌وه زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه وترا و هه‌ڵبه‌ته له‌لایه‌ن ڕامیاره‌کانیشه‌وه به نهێنی زۆری له‌سه‌ر باسکراوه و کێشه‌که کوڵکوشی کراوه‌ته‌وه. له‌وه ماوه‌یه‌دا ئه‌م کێشه‌یه ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه و له‌سه‌ر بڕیاره‌که زۆریش سەرکۆنە و سه‌رزه‌نشتی دادگە کرا ، تا کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له‌لایه‌ن نووسه‌رێکی سوشیالیسته‌وه به ناوی شێمس میله‌ن، له ڕۆژنامه‌ی گاردیاندا ئه‌وه وترا، که له‌مه‌ولا کرێكاران به‌ناچاری ده‌بێت واز له شێوازی ده‌نگدان بێنن و که کێشه‌که هاته پێشه‌وه ده‌بێت ده‌ست له ئیش و کار هه‌ڵگرن و هه‌موو بێنه ده‌ره‌وه.
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ هاتوو له ده‌وروبه‌ری کاتژێر١٧:٣٠ ده‌مه‌و ئێواره‌دا، لیژنه‌ی دادوه‌ران، بڕیاریان دا، که بڕیاره‌که‌ی پێشتر هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و لەبه‌ر ئەوه‌ی که مانگرتنی کرێکره‌کان یاساییه و ده‌توانن مانگرتنه‌که‌یان ده‌ست پێبکه‌ن. شایانی باسه که ئه‌مه جاری دووهه‌م بوو له‌وەتەی سەری ساڵه‌وه، که دادگە مانگرتنی ئه‌م به‌شه‌ی کرێکارانی قه‌ده‌خه کردووە و هه‌روه‌ها له مانگی ئەپڕیلیشدا مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانی بریتانیای قه‌ده‌غه‌کرد. له ساڵی پاره‌وه تا ئێستا ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره که دادگە مانگرتنی به‌شه جیاجیاکانی کرێکاران له بریتانیادا قه‌ده‌خه‌ده‌کات. له کاتێکدا که له هه‌ر هه‌موویاندا کرێکاران به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و به‌شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتییانه ده‌نگیان بۆ مانگرتن داوه، که چی به یه‌ک یا دوو دادوه‌ر ئه‌م بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. لێره‌دا دیمۆکراسیش دوا چۆڕه دێت. به‌ڵام له کاتێکدا که ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنە گشتییه‌کان له بریتانیادا ناگاته له ٧٠% ، بۆ نموونه ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه په‌ڕله‌مانی بریتانی که ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٠ بوو، هەژماری دەنگدەران و بەشداریگەران ته‌نیا به ڕێژه‌ی ٦٥% بوو ، که‌چی بەهیچ دادگە و دادوەرێك ناتوانرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، بە بیانووی ئەەی “خه‌ڵکی به پرۆسه‌ی دیمۆکراتییانه ده‌نگی داوه“. بەڵام لە دەنگدانەکانی کڕیکاراندا بۆ مانگرتنەکانیان، کە دێمۆکراترین و فرەترین هەژماریش بەشدارییان تێدا بکەن، بە ئاسانی داوەرێك یا چەند دادوەر بریاری بەر پێگرتنی دەردەکەن. ئیتر بەمجۆرەیە، کە ئه‌م مڵۆزمانه به ناوی ئێمه‌وه ده‌بنه بکوژ و ببڕ ته‌نانه‌ت له وڵاتانی وه‌کو عێراق و ئه‌فگانستانیشدا، خه‌ڵک له‌سەر کار ده‌رده‌که‌ن، ئیش که‌مده‌که‌نه‌وه ، باج زیادده‌که‌ن، خزمه‌تگوزارییه‌کان له خه‌ڵک ده‌بڕن، پاره‌ی قوتابخانه و زانکۆ و خه‌سته‌خانه و شاره‌وانییه‌کان و بیمه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه، سه‌ربه‌ستیه‌کانمان لێده‌ستێننه‌وه. ئه‌مه‌یه جوانی و ڕه‌وایه‌تی “دیمۆکراتیه‌ته‌که‌یان“
ئێستا کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بڕیاریا ن داوه، که ڕۆژه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ماوه‌ی١٥ ڕۆژ ده‌ست به مانگرتنەکەیان بکه‌ن، ئەوەش به ٣ جار، که هه‌ر له نێوانی جارێکیاندا واته ٥ ڕۆژدا، ٢٤ کاتژێر بچنه‌وه سه‌رکار. له‌و لاشه‌وه تا ئه‌م ساته‌ی که ئه‌م هه‌واڵه بڵاو ده‌کرێته‌وه سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی له وتووێژدان، خۆ ئەگه‌ر وتووێژه‌که‌یان بچێته پێشه‌وه، ئه‌وا مانگرتنه‌که ڕاده‌گیرێت.
بۆچی دادگە بڕیاری یاساییکردنی مانگرتنه‌که‌ی دا؟
ئه‌وی ڕاستی بێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌وترێت، لەم جۆرە بۆچوونانە: ”دادگە و دادوه‌ره‌کان ئاوەزیان پێداهاته‌وه” ، ”ئه‌مه وڵاتێکی دیمۆکراتییه و کرێکاران مافی مانگرتنیان هه‌یه”، “دادگە هه‌ڵه بوو، چونکه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی کرێکاره‌کان بێ فرتوفێڵ بوو“…….هتد
به‌ڵام له ڕاستیدا بڕیاری یاساییکردنی مانگرتنه‌که له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر هێڵانه‌وه‌ی پێستی نیقابه و نه‌ڕوشانی ڕێز و شکۆی سیسته‌مه‌که و دوای ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌گه‌ر کرێکاران له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام که له کاتێکدا پشتگیری ته‌واوی سەندیکای ناوەندییان نییه و پرۆسه‌ی چالاکییه‌که‌شیان دووره له‌وه‌ی که کارایی هه‌بێت، وه‌کو چۆن کاری ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) له بوارێکی ته‌سکتر و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی که‌متره‌وه، کارایی خۆی داده‌نێت به زوویش ته‌شه‌نه ده‌کات.
سەندیکا وه‌کو ده‌زگەیه‌کی خزمه‌تکه‌ری سیسته‌مه‌که، کۆنترۆڵی ته‌واوی کرێکاران ده‌کا و له‌و په‌ڕی چالاکییه‌که‌یدا کە هه‌ڵگری رامیاری ”نه‌شیش بسووتێت و نه که‌باب”ە، بۆ سیستەمەکە مانه‌وه‌ی زۆر باشتره و خزمه‌تی باشتری ده‌کات،هەر لەبەر ئەوە نا‌وێرن تەواو پەڕوپاڵی لێ بکەنه‌وه و دەەلاتی لێبسێننەوە و ڕێوشوێن و شکۆی لای کرێکاران نه‌مێنێت.
دوای ئه‌مه‌ش کرێکاران سه‌ر ئه‌نجام باوه‌ڕیان به سەندیکایە و ڕۆڵی سەندیکا له وتووێژ له‌تەك بەڕێوەبەرایەتیدا نامێنێت و خاوه‌نکار وه‌کو جارانی پێشتر ده‌یان دات به دادگە و دادگەش مانگرتنه‌کانیان یاساخ ده‌کات. سه‌رئه‌نجام کرێکاران دەستەمۆکراویان له‌لایه‌ن سەندیکاوه ده‌پچڕێت و ڕێگه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌گرنه به‌ر و به داگیرکردنی شوێنی کار و ئیش، به ده‌ستگیرکرنی به‌ڕێوه‌به‌ر و خاونکارەکان، هه‌ڕه‌شه‌کردن به تێکدان و تێشکانی کۆمیتهر و که‌ره‌سه‌کانی سه‌رکار و سیسته‌می کارکردنه‌که، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنی کاره بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان و سه‌رجه‌می کۆمیونیتییه‌که، گه‌لێکی تر دەشکێتەوە. به‌مه‌ی که ده‌یکه‌ن، نه‌ک هه‌ر له ڕووی خاوه‌نکار و سەندیکاکه‌ی خۆیان و داگەشدا هه‌ڵده‌گه‌ڕینه‌وه و تەنانەت سه‌رجه‌می یاسای ئه‌نتی سەندیکا، که له‌سه‌ر ده‌ستی کۆنه سه‌رۆکشالیارانی بریتانی (مارگرێت تاچه‌ر) دا، له هه‌شتاکاندا هاته کایه‌وه، به به‌کرده‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ئا له‌به‌ر ئه‌مه بوو، که دادگە ئه‌م بڕیاره‌ی دوایی دا و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر ڕۆژی یه‌کەم واته سێشه‌ممه بڕیاری نه‌دا و چاوەڕوانی کرد و گوێی هه‌ڵخست، تاکو بزانێت باشترین بڕیار له خزمه‌تی سیسته‌مەکەی ئێستادا چییه…
Be the first to comment.