تایلاند و خه‌ڵكانی كراسسوور
ماوه‌یه‌كی زۆره كه تایلاند له پشێوییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی، به هۆی نه‌بوونی دیمۆكراتی و هه‌بوونی زوڵم و زۆره‌وه. تایلاند شانشینه و شاكه‌ی كه 83 ساڵ ته‌مه‌نێتی و 63 ساڵی ڕه‌به‌قه له‌سه‌ر ته‌خته. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كه ئه‌و له سه‌ر ته‌خته 15 كوده‌تا كراون و 16 جار ده‌ستوور گۆڕاوه و 27 جاریش سه‌رۆكشالیاری گۆڕاوه.
ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن تاقمێكی خه‌ڵكی شاریی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سته‌بژێر ( نخبه)ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆیه خه‌ڵكه لادێنشینه‌كان به‌مه ڕازی نین و ماوه‌یه‌كی زۆره له گێرمه و كێشه‌دان دژی ده‌وڵه‌ت.
کراس یا فانیله‌ی سوریان له‌به‌ردایه، بۆیه به كراسسوور ناو ده‌هێنرێن. گه‌رچی ئه‌مانه 4 سه‌ركرده‌یان هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا خه‌ڵكه‌كه سه‌ر به هیچ پارتێك نییه و شته‌كانی زیاتر خۆبه‌خۆیییه و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ستان به چالاكییه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر. ئه‌م بزووتنه‌وه له ئێستادا زۆر گه‌وره بووه و خه‌ڵكی شاریشی تێوه‌گلاوه و له به‌یه‌كاداندان له‌ته‌ك پۆلیس و ده‌زگه‌ی تری حكومیدا. پێشتر له گفتوگۆدا بوون له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا و ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا، كه ریفۆرم بكات و مافی خه‌لكی لادێكان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بناسێت و جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام له به‌یه‌كادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا كه 8 كه‌سیان تێدا كوژرا، گفتوگۆكه‌ی نێوان ئه‌وان و حكومه‌ت ڕاوه‌ستا. چونكه كراسسووره‌کان داوای ده‌ستكێشانه‌وه‌ی سه‌ركاری جێگری سه‌رۆكشالیاریان ده‌كرد. ئێستاش كێشه‌كه گه‌وره تر بووه ، چونكه له به‌یكداندانی ئه‌م دوو سێ ڕۆژه‌ی پێشوودا 8 كه‌سی تر كوژران و 105 كه‌سیش بریندار بوون. ئێستا به‌یه‌كاندانه‌كان خوێناوی تر بوون و كه‌وتوونه‌ته به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان.
Be the first to comment.