سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
ڕووداو و کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایتییه‌کان و توندوتیژبوونه‌وه‌یان، شانۆی ده‌رکه‌وتنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌سه‌لاته له‌پشت تیرۆره‌وه، ئه‌گه‌ر هێزێكیش به هانده‌ری شۆڕشگێڕییه‌وه په‌نای بۆ تیرۆر بردبێت، ئه‌وا ناراسته‌وخۆ له قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌روه‌ری چینایه‌تی شکاوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێك گۆمانی له‌م بۆچوونه هه‌یه و پێیوایه ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی بنبڕی تیرۆردایه و تیرۆر ده‌توانێت چه‌کێکی شۆڕشگێرانه بێت دژی سه‌روه‌ری چینایه‌تی، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی ئه‌وه‌نده به‌سه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کۆن و نوێ یا له به‌ساڵاچوانی ده‌وروبه‌ری خۆی بپرسیت، تاوه‌کو ڕۆڵی سه‌روه‌ران و ده‌وله‌تیان چ ده‌سه‌ڵاتی کۆیله‌دار و ده‌ره‌به‌گ بووبێت یا ده‌سه‌لاتی پارله‌مانی بۆرژوازی و دیکتاتۆری پارته چه‌په‌کان بۆ ده‌رکه‌ویت.
کاتێك که ناڕه‌زایی خه‌ڵك نه‌بووبێته پێکدادانی سه‌رشه‌قامی، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران ده‌سته تیرۆریستییه‌کانیان بۆ کوشتنی نه‌یارانیان به‌رێ ده‌که‌ن، به‌ڵام که کار کێشایه خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی، ئه‌وا پۆلیسه ئاسایشپارێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌مامکه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌که‌ونه تێهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ر، نموونه بۆ باری یه‌که‌م شه‌وکوته‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و تیرۆرسته‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستانن، نموونه‌ی زیندووی تیرۆری راسته‌وخۆی ده‌وله‌تیش ڕووداوه‌کانی یه‌ڵ ساڵه‌ی وڵاتی یۆنانن.
پارساڵ کاتێك که ئازادیخوازانی یۆنان له‌سه‌ر کوشتنی په‌نابه‌رێکی پاکستانی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی پۆلیسدا، ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و سه‌ره‌نجام پۆلیس نه‌وجه‌وانێکی کوشت و ئه‌مه‌ش بووه هه‌وێنی ڕاپه‌ڕینی به‌رده‌وامی خه‌ڵك تا ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆش، ده‌وڵه‌ت بۆ پاککرنده‌وه‌ی ده‌سته‌کانی خۆی، هێزه نازی و راسیسته‌کانی هێنایه مه‌یدان وشانبه‌شانی پۆلیس په‌لاماری ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌دا له‌م باره‌وه پارساڵ به وێنه ئه‌وه‌مان سه‌لماند-. ئه‌مسالێش پیچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی ماسمیدیا ئه‌وه پۆلیس و ده‌سته تیرۆرسته‌کانی ده‌وڵه‌تن که په‌لاماری خه‌ڵکی ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نیا گه‌ران به‌ناو فیلمه‌کانی You tube یا راپۆرت و هه‌واله‌کانی independent media center بۆ ده‌رکه‌وتنی راستییه‌کانی پشتپه‌رده‌ی ماسمێدیای سه‌رمایه‌داری ده‌رکه‌ون، که له خۆپیشاندانه‌کانی (سیاتڵ)ه‌وه تا خرۆشانه ئایارییه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆی یۆنان به‌رامبه‌ر به کۆنترۆلی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا و لێسه‌ندنه‌وه‌ی کۆمه‌لێك ده‌ستکه‌وتی چینایه‌تی، که له نیو سه‌ده‌ی رابوردوودا به‌ده‌ست هاتوون.
خوێنه‌ران ده‌توانن سه‌رنجی ئه‌م نموونانه : له‌سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزادی که‌ماانگه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌کی پێشڕه‌و بوو، تیرۆری سه‌رده‌ست عوسمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌نوسێکی یاخیبوو، کوشتن و کوته‌ککاری نارازییانی یۆنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مل به مه‌رجه‌کانی ده‌وله‌ت و سندووقی دروای نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتی ئه‌وروپا ناده‌ن، تکایه سه‌رنجی ئه‌م نموونه زیندووی یۆنان بده‌ن:
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=hkQ4YsRlFxI]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=RW4RMahYzYM]
Be the first to comment.