خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه
Posted on Saturday, April 17, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت
خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی که له ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندانی خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ 17. ئاپڕیڵی 2010 له شاری سلێمانی خوێندکارانی زۆربه‌ی فێرگه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه به‌ر به‌رد و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی وردوخاش ده‌که‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی میری به ئاسایش و هێزی تایبه‌ت و ئۆتۆمه‌بێلی ئاوپرژێن بڵاوه به خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن نزیکه‌ی 70 خوێندکار ده‌ستگیر ده‌که‌ن . به‌ڵام خوێندکاره‌کان به‌مه کۆڵ‌یان نه‌دا و به‌ره‌و به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی که‌وتنه ڕێ وجارێکی تر له له‌وێنده‌رێ کۆبوونه‌وه و درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌یان دا.
Be the first to comment.