ئایا به‌دڵنیاییه‌وه له‌سه‌رمان پێویسته ده‌نگ به پارته ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟
(j.2.7 ) ئایا به‌دڵنیاییه‌وه له‌سه‌رمان پێویسته ده‌نگ به پارته ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
هه‌ندێک له حزبه سۆسیالیسته لینینیه‌کان وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وای بۆ ده‌چن که ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه جه‌ماوه‌ره و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به ده‌نگدان بۆیان وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه گۆڕاون له که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون به لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له که‌پیتالیسته‌وه.
دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه سۆسیالیسته ڕیفۆرمیستانه ته‌واو ناسنامه خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نا‌ئومێد ده‌بن له حزبه‌کانیان ناچار ده‌بن به دوای حزبه سۆسیالیسته ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir les amies swp et ISO
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیانووانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، له‌به‌ر نێتپیسیی ئه‌وانه که ڕاستییه‌کان له جه‌ماوه‌ر و پارتیزانه‌کانی خۆیان ده‌شارنه‌وه، وتن و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه، سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ڕه‌دووی میدیای کاپیتالیزم که‌وتوون و هه‌مان مێتۆد به کار ده‌هێنن، ڕاستییه‌کان ده‌شێوێنن یا به نیوه‌ناچڵی ده‌یانخه‌نه ڕوو تا پاڵپشتیکردنی حزبێک بۆ سیسته‌م په‌رده‌پۆش بکه‌ن و تا به‌وه‌ش بتوانن جه‌ماوه‌ر بکه‌نه مه‌یدانی پشتگیری‌کردن و خزمه‌تکردنی سیسته‌مێکی ڕامیاری، که به‌بێ کاریگه‌ریی ئه‌و خراپه‌کارییه‌ی ئه‌وان جه‌ماوه‌ر خۆی دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌لپه‌رستییه‌ی حزبه ڕامیاریه‌کان قه‌ڵاچۆڵکردنه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، له‌بریی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیی سیستمی ڕامیاری.
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که له ڕه‌گوڕیشه‌ی گیروگرفته‌کان نه‌درێت و جه‌ماوه‌ر سه‌رقاڵ و چه‌واشه بکرێت به ڕووکه‌شی مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانه‌وه، هه‌روا نایانه‌وێت جه‌ماوه‌ر پشت ببه‌ستێت به به‌ڕێوه‌به‌ره باشتره‌کان leader ship ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی خۆی بێت –ئۆتۆجموجۆڵ.
چه‌نده‌ها جار ده‌رکه‌وت که ئه‌و سیاسه‌ت و تاکتیکه مایه‌پووچه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری نییه، چه‌ندین جار پاڵپشتیکردن و ده‌نگدان بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی حزبه ڕادیکاله ڕیفۆرمیسته‌کان، بۆ نموونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حزبی کرێکاران حه‌وت جار پێی بێته سه‌ر حوکم، حزبی کرێکارانی به‌ریتانیای مه‌زن حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌ی داهێنا که‌چی نه‌بووه هۆی ڕادیکالترکردنی ده‌نگدانی گشتیی جه‌ماوه‌ر، نه‌ک هه‌ر نه‌بووه هۆی ئه‌و ڕادیکالکردنه،واشیکرد زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه واز بهێنن و حزبه‌کانیش تووشی نوشستی بوون. ئه‌وجۆره تێکشکانه لای ئه‌نارکیسته‌کان سه‌رسووڕهێنه‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و تاکتیکه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه دژی هه‌ره‌میه‌ت و لایه‌نگیریکردنی پێشڕه‌وه‌کان و ئایدلۆژیای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه، ئه‌مه له کاتێکدا باش ده‌زانن که نابێته ئه‌لته‌رنه‌تیڤێك و ده‌نگدان له تۆڕی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کانی تره‌وه ده‌ئاڵێنێت، ئه‌مه به مه‌رجێک که هێشتا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌یانتوانیوه کاریگه‌ریی کاری ڕسته‌وخۆ که‌م بکه‌نه‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنن.
سیاسه‌تمه‌داره‌کان و حزبه ڕادیکاله‌کان به بیانووی ئه‌وه‌وه که حکومه‌ت سه‌ر به ئێمه نییه هانمان ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ین به ڕیفۆرمیسته‌کان، به‌بێ هیچ ڕاڕاییه‌ک ئه‌وه‌ش له چه‌كکردنی خه‌ڵک زیاتر هیچی تر نییه که ده‌بێته هۆی وازهێنان له چینی کارگه‌ران و به‌جێهێشتنی به تاک و ته‌نها، ئه‌وه با کاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێگه‌دابردن و خیانه‌تکاری له‌ولاوه بوه‌ستێت، بمانه‌وێت یا نا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و که‌مینه‌یه‌ش به‌شداره که سه‌ر به‌چینی کارگه‌رانه و نایه‌وێت ده‌نگدان ڕه‌ت بکاته‌وه.
چه‌ندجار ده‌بێت ئێمه هه‌مان هه‌ڵه بکه‌ین و ده‌نگ به‌و ڕتفۆرمیستانه بده‌ین و نا‌ئومێد ببین تا تێ بگه‌ین ئه‌و تاکتیکه بێفه‌ڕه و بڕ ناکات!
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که ده‌توانرێت پێشه‌کی دیراسه‌ی قووڵ و فراوانی ئه‌و تاکتیکه بکرێت و بڕیار بدرێت که ئه‌و تاکتیکه بڕ ناکات و له پاشاگه‌ردانی زیاتر هیچی تری لێ ناکه‌وێته‌وه. ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانه‌وه که بڕوایان وایه ده‌بێت له پێشدا له مه‌سه‌له‌یه‌کدا بژین و ئه‌وسا بڕیاری ئه‌وه بده‌ین بڕ ده‌کات یا بڕ ناکات، واته تاقی بکه‌ینه‌وه ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. به بۆچوونی ئه‌وان ده‌بێت هه‌موو جارێک دۆزه‌خی ستالینزم و فاشیزم و بازاری ئازاد تاقی بکه‌ینه‌وه و ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانه‌وه بڕوانینه چینی کارگه‌ران.
ئه‌نارکیسته‌کان به‌ر له‌وه‌ی دوو خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌دا بهێنن و بڵێن بڕ ناکات و بێفه‌ڕه، ئاماده‌ن گفتوگۆ بکه‌ن دژی سیاسه‌تی ڕیفۆرمیسته‌کان و خیانه‌تکارییه‌کان. وه‌کو وتمان زۆر له سۆسیالیسته‌کان تاقیکردنه‌وه ده‌خه‌نه پێش کاری ڕه‌تکردنه‌وه‌وه، ئێمه گوێ به تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ده‌ین به جۆرێک که ناهێڵین ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران وا ت ێبگه‌ن ئێمه له‌و بواره‌دا هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ین تا ئه‌وان به هه‌ل بیقۆزنه‌وه و به کاری بهێنن بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕادیکاله‌کان و ڕیفۆرمیسته‌کان ته‌واوی چاره‌نووسی پرۆسه‌که نه‌ده‌نه ده‌س قه‌ده‌ری په‌رله‌مانکاری بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ش ببن که ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ببێته خاوه‌نی جۆری بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیست بڕوای به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆیه و داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیی به مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ ده‌زانێت، واته له هاوکێشه‌که‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌کی کاریگه‌ره بۆ گۆڕانکاری، نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌کان.
Be the first to comment.