تونس، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامن
تونس: خۆپیشاندان دژی میری کاتی یا میری تازه، ئه‌مڕۆ له پایته‌ختی تونس خه‌ڵکی نارازی ئه‌وانه‌ی که دیکتاتۆری پێشوویان ڕاو نا و ڕێگه‌یان بۆ به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی که‌سانێکی تر خۆشکرد، وه‌ك ڕۆژانی پێشوو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داخوازییه‌کانیان به‌رزکردنه‌وه و خوازیاری هاتنه‌دی داخوازییه‌کانیان بوون.
شایانی باسه ده‌ستبه‌جێ به دوای ههڵهااتنی دیکتاتۆر بن عه‌لی، سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته بۆ باوه‌شی ڕژێمی دیکتاتۆری سعودیه، وه‌ك به‌ره‌نجامی ناجۆری هه‌ڵوێستی سه‌رانی یه‌کێتی سه‌ندیکای گشتی کرێکارانی ئه‌و ولاته، که به‌جۆرێك ته‌با له‌ته‌ك سیسته‌می دیکتاتۆری ئه‌و وڵاته‌دا گونجا بوو و له‌ته‌ك ناڕه‌زایه‌تی کرێکاراندا که‌وتبووه ناکۆکی، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی ده‌ستی کابینه‌ی کاتی یا جێگرهوانی دیکتاتۆر و کابینه‌که‌ی، به‌گشتی هوشیاری جه‌ماوه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند و کرێکارانی هوشیار که‌وتنه خۆڕێکخستن و خۆجیاکردنه‌وه یا هه‌وڵدان بۆ ته‌ریککردنه‌وه‌ی توێژاڵی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی سه‌روووی سه‌ندیکا، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و به‌یه‌کدادان و په‌لامار له‌نێوان پۆلیس و نارازییان په‌ره‌ی سه‌ند و له ئه‌نجامدا سێ خۆپیشااندهر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌کانی دێمۆکراتی پارله‌مانییه‌وه کوژران و ده‌یان که‌سیش بریندار و ده‌ستگیر کران.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا، دایکی یه‌کێك له کوژراوان له وه‌ڵامی پهیامنێریكدا ده‌لیت “هیچ شتێك نه‌گۆراوه، پۆلیس وه‌ك جاران به گوله وه‌ڵامی داخوازییه‌کان ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها بێکارێك ده‌لێت “ ئه‌م میرییه (ده‌سه‌ڵاته) توانای چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئێمه‌ی نییه و نیشانی داوه که نایه‌وێت به‌و ئاراسته هه‌نگاو بنێت. یه‌کێکی دیکه له‌و لاوه ده‌ڵێت “ ته‌نیا ده‌موو چاوه‌کان گۆراون، سیسته‌م هه‌مان سیسته‌می جارانه و ده‌یانه‌وێت بیپارێزن”…
Be the first to comment.