چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٢٥
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیستوپێنجه‌م
حه‌وته‌م: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ناوه‌وه
١– به‌ره‌و کردنی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ
سالانێکه ره‌وه‌ندی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا له رووی ژماره‌وه له گهورهبوونو له رووی چۆنایه‌تیشه‌وه له گه‌شه‌سه‌ندندایه. کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه به سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی فره‌جۆرو هه‌مه‌ڕه‌نگ. ئه‌م سه‌رمایه‌یه ته‌نها پاڵپشتێکی ئابووری نییه بۆ کوردستان، به‌ڵکو هێزێکی زانستی‌و کولتووری‌و هونه‌ری گه‌وره‌یه بۆ ئایینده‌ی وڵاته‌که‌مان. ل٨٩
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م دێرانه بده‌ین، دژهمرۆییچییهتی ناسیونالیزم به ئاشکرا و بێپه‌رده به‌سه‌ر ئێسکه‌په‌یکه‌ر و خه‌ونی تاکی کورددا گوزه‌ر ده‌کات. ئه‌گه‌ر کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانێك له‌و که‌سانه پێكبهاتایه، که ئاره‌زوومه‌ندانه و بۆ خوێندن و پێگه‌یاندنی تواناکانیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕه‌ویان بکردایه، ئه‌وا ئه‌و ده‌سته‌واژانه تاڕاده‌یه‌ك دروستی‌یان تێدا ده‌بوو، یا که‌متر ده‌بوونه جێگه‌ی ڕه‌خنه. به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین زۆرینه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌رهه‌می شه‌ڕی عیراق– ئێران (که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ به‌شێك بوون لێی)، به‌رهه‌می کیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان (که دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران لایه‌نێکی تاوانه‌که‌ن)، به‌رهه‌می ئابڵۆقه‌ی ئابووری (که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به ڕه‌وایان ده‌زانی)، به‌رهه‌می شه‌ڕی ناوخۆ (که زیاتر له 24 ساڵ له شاخ و 4 له شار تاکی کوردیان کردبووه سوووتهمهنی) و باندە تیرۆریستەکانی بۆرجوازی کوردن. بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م تاکانه ڕۆژانه له شیوه‌نی ڕۆژانی لێزه‌وتکراو و ونبوونی ته‌مه‌نیان له ئاواره‌یدا، گیرۆده‌ی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و شێوان و گرژی و نامووبون و خنکان و کوژران له ڕوبار و سهرسنوورهکاندا و قوربانیبوون و گیرۆده‌بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌تکی سێکسی به‌تایبه‌ت له ژنان له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵان و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵێنن. په‌نابه‌ران له دونیای ناجگێری نێوان یاداوه‌ری و خه‌ونه‌کانی دوێنیان و ده‌ستوپه‌نجه‌نه‌رمکردن له‌ته‌ك ڕاسیزم و شۆڤێنیزم [وه‌ك دوو سه‌ره‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی ناسیونالیزم و نیشتمانپه‌روه‌ری وڵاتانی په‌ناده‌ر] لە ئەمڕۆدا وردوخاش دەبن. ئه‌مه سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ناسیونالیزمی کوردە، هه‌زاران مرۆڤی تێکشکاوی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، کە بە تەمان لە هەندەرانیش پاپەندەی خەونە سەرابییەکانی ناسیونالیزمیان بکەنەوە.
نووسه‌ران به چاوی قوربانیانی شۆڤنیزم و ڕاسیزم له په‌نابه‌رانی کورد ناڕوانن، به‌ڵکو وه‌ك سامانی ناسیونالیزمی کورد و نیشتمانپه‌روه‌ری خۆیان ده‌زانن. ئه‌وان له بری داوای گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ هه‌ڵاتووان و قوربانیان، له بری ساڕێژکردنی برینه‌کانیان، ده‌یانکه‌نه سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، که له ڕاستیدا بێجگه له سه‌روه‌ری بۆرجوازی و سه‌رکوتگه‌رایانه،هیچیتر ناگه‌یێنێت. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ڕۆژانه تاکه‌کانی ناو هه‌رێم له ژێر هه‌مان نێو “ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی“دا ده‌بنه قوربانی مشه‌خۆری که‌مایه‌تییه‌ك، که نێوی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر خۆی داناوه.
وابزانم کەم کەس هەیە، کە لاری لەوە بێت، ئەگەر ژیان و ڕێز و ڕێوشوێنی ئازادانەی تاك لە کۆمەڵگەدا پارێزراوبێت، ئەوا کەم کەس پەیدادەبن، نشینگە و بازنە کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەریان وا بە ئاسانی بەجێبهێڵن و ڕێگه‌ی هات و نه‌هاتی تاراوگه بگرنه‌به‌ر. هەوەها کۆچ و پەنابەری هەر لە کۆنەوە بەرهەمی نالەباریی ژیان و ستەمی کۆمەڵایەتی و نایەکسانی ئابووریی و ڕامیاریی تاك بووە لە نشینگەکەیدا، بۆیە هانای بۆ دەرەوەبردووە و پشتی لە هەموو بەستەرەکان کردووە کە، بە نشینگەکەیەوەدەیبەستنەوە. په‌نابه‌ران نەك سامانی نشینگەی وەدەرنەر نین، بەڵکو له سایه‌ی سه‌روه‌ری “بۆرجوازی نەتەوە” ستەملێکراوی ئەو نشینگەیەن.
لای نووسه‌ران ئەم بنەڕەتەی پرسەکە وەڵادەنرێت و بەزۆر دەیانەوێت بەرگێکی تری بەبەردا بکەن. وەك دەزانین زۆرینەی پەنابەر و کۆچکردووانی باشووری کوردستان لە سەردەمی ده‌سه‌ڵاتداری بۆرجوازی کورددا ڕێی هات و نەهاتی پەنابەری وڵاتانی ئەوروپییان گرتووەتەبەر. بەم پێیە یا لەدەست شەڕە گمرگ و دەسەڵاتی ناوخۆ یا لەدەست برسیەتی و بێبەشی و نادادوەری هەڵهاتوون. کەچی نووسەران بێسڵەمینەوە و شەرمکردن لە ڕاستی، دێن و پەنابەران دەکەنەوە بە سامانی نەتەوەیەك، کە پەنابەران لەدەست دەسەڵاتەکەی، کە شوناسی نەتەوەکەیانی هەڵگرتووە و وەك نوێنەری بەرژەوەندی زۆرینەی ئەو نەتەوە قسە دەکات و هاوکات لە ژێر پەردەی ئاساییش و سەروەری ئەفسانەیی ئەو نەتەوەدا پەنابەران ڕاونراون و بە فشاری جەنگیی و ئابووریی و ڕامیاریی ئەو دەسەڵاتە ناچار بە کۆچەریبوون بوون. نووسەران دێن و له‌پێناوی خزمه‌تکردنی ئایدیۆلۆجیای بۆرجوازی (ناسیونالیزم)دا ئاوڕ لەو پەنابەرانە دەدەنەوە و دەیانەوێت بڵێن، کە له ده‌ره‌وه‌ی شوناسی ناسیونالیستی، تاك ناتوانێت خاوه‌نی پێناسه‌یه‌ك بێت. جارێکی تر لە وڵاتانی پەنادەردا خزمەتی سەروەری بۆرجوازی لە ژێر دێوجامەی نەتەوەییدا، دەکەنەوە مۆتەکەی ژیانی پڕ کولەمەرگییان و ناهێڵن لە دەرەوەی شوناسە دەستکردەکان لەتەك مرۆڤەکانی دیکه‌ی نشینگەی پەنادەر،هەڵگری شوناسی تاکایه‌تی خۆیان بن و لە بری پاگه‌نده و نۆکه‌ریی له‌ڕێی خودایی بۆ پارته‌کان، خەریکی پێگەیاندن و گەشەدان بە تواناییەکانی خۆیان بن و سوود له هه‌لێك وه‌ربگرن، که بۆیان ڕه‌خساوه.
ساڵانێکه نێوه‌ندو کۆمه‌ڵه‌ی حیزبه کوردییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵگری وه‌زیفه‌ی دوکانێکی بازرگانینو زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانیشیان هێنده‌ی کاری ده‌ڵاڵی بۆ سیاسییه بالاده‌سته‌کانی کوردستان دهکهنو ڕێگاخۆشدهکهن بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده ئاگایان له خواست‌و مه‌رامه‌کانی کۆچبه‌رانی کورد نییه. ل٩٠–٩١
نووسه‌ران نه‌ك لا له ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌وه‌ندی په‌نابه‌رانی کورد ناکه‌نه‌وه و نایانه‌وێت وه‌ك مرۆڤ ئاوڕ له به‌سه‌رهات و خه‌ونه‌کانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵكو بە هه‌مان تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه به په‌نابه‌ران ڕه‌وا نابینن، که وه‌ك تاك خۆی بناسێت و ژیان بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت بیانگێڕنه‌وه باوه‌شی ئه‌وانه‌ی که ڕاویان ناون، که له باشترین باردا دوو شت به‌رهه‌می پێناسه‌کردنه‌وه‌ی تاکی په‌نابه‌ر له‌و کۆمه‌ڵگه‌یاندا وه‌ك که‌مایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دابڕاو له کۆمه‌ڵگه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه؛ گروپی شۆڤێنیستی له چه‌شنی گورگه بۆره‌کان، که به‌رهه‌می سامانکردنی نه‌ته‌وه‌یی کۆچبه‌رانی تورکیه و ڕامیاری دابڕاندنی ئه‌و تاکانهیە له کۆمه‌ڵگه‌کان، دووه‌م به سیخوڕکردن و ههواڵدهرکردنی ئه‌و تاکانه به‌نێوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه، که خودی پارته‌کان باشتر له‌وه پێیهه‌ستاون و زۆربه‌ی تاکی کورد له‌و ڕامیارییه گڵاوه ئاڵاندووه و دراوسێ به‌سه‌ر دراوسێوه، هاوه‌ڵ به‌سه‌ر هاوه‌ڵه‌وه بووه به سیخوڕی ده‌سه‌ڵات و پارته‌کان له‌و رێگه‌وه له ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
په‌نابه‌رانێك که له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی کورد یا هاوچینه فه‌رمانڕه‌واکانی پێش ئه‌و هه‌ڵهاتوون و له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ردا به‌جۆرێك له‌و ده‌سه‌لاتانه ڕزگارییان بووه، ئه‌گه‌ر سپاردنی ڕۆڵی شوانه‌یی به ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بێت، ده‌بێت هانده‌ری وه‌ها چاوه‌ڕوانییه‌ك چی بێت، که هه‌ڵهاتووان چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی له ڕاونهرانیان بکه‌ن و نووسه‌ران خۆیان بکه‌نه ڕدێنسپی و شوانه ڕامیاره‌کان بۆ به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه به هه‌ڵهاتووان، ئامۆژگارییان بکه‌ن؟
نازانم په‌یوه‌ندی داخوازی و ئامانجه‌کانی تاکی هه‌ڵهاتووی کورد له ده‌ست جه‌نگ و برسیه‌تی و بێ‌کاری و تیرۆر و زیندان، وه‌ك ئه‌ندام یا نیشته‌جێ له هه‌نده‌ران به به‌زه‌یی ده‌سه‌لاتی بۆرجوازی کورده‌وه چییه؟ ئه‌گه‌ر تاکێك به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه بێت، ئه‌وه شتێکی تره و مافی خۆیه‌تی قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی بۆ بکرێت، به‌ڵام تاکێك که به پێچه‌وانه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا داخوازی و ئامانجه‌کانی به‌ستراون به هاتنه‌دی داخوازی و ئامانجی هاوچینه‌کانی له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ردا و له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته ئیدئاله ئه‌وروپییه‌کانی نووسه‌راندا سه‌روکارییان هه‌یه. به‌ڵام نووسه‌ران ئه‌مه نابینن، چونکه یه‌که‌م به هه‌مان تێڕوانینی ناسیونالیسته ده‌سته‌براکانی ئه‌وروپایان، مافی یه‌کسان به په‌نابه‌ران نابینن و وه‌ك میوانێکی کاتی لهبهرجاویان ده‌گرن و کێشه‌کانیان به وڵاتانی لێوههاتووهوه ده‌به‌ستنه‌وه و له کۆمه‌ڵگه‌کاندا وه‌ك ته‌نێکی نامۆ و جیاواز گۆشه‌گیریان ده‌که‌ن، دووه‌م دیسانه‌وه ئه‌مه به سوودی دهستهبژێرییهکهی خۆیان ته‌واو ده‌بێته‌وه و کۆڕی خۆیانیان پێ گه‌رم ده‌که‌ن.
تاکی هه‌ڵهاتوو له بری گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوناسێكی ده‌ستکرد و ناپێویست، پێویسته له نشینگه‌ی نوێ و له‌ناو کۆمه‌ڵی په‌نابه‌ردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی بگه‌رێت و له‌ناو ڕیزی هاوده‌ردانی خۆی له کۆمه‌ڵی په‌ناده‌ردا خۆی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌کتیڤ ڕێك بخات، نه‌ك پاسیڤ و گۆشه‌گیر له تهنگبیری ناسیونالیستیدا خۆی به‌نگ بکات و له به‌رامبه‌ردا ڕاسیزم وه‌ك ده‌سته‌برای ناسیونالیزمه‌که‌ی له خۆی هان بدات و له‌بری ململانێ و جه‌نگی ده‌سه‌ڵات، بکه‌وێته جه‌نگی هاوچینه‌کانی خۆی!
هه‌روه‌کو چۆن یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی سیسته‌می سیاسی کوردستان دانانی که‌سانی حیزبی‌و ناپسپۆرو نه‌شاره‌زایه له شوێنه ناسک‌و گرنگه‌کانی بڕیاری سیاسی‌دا، ئاواش هه‌مان دۆخ له‌ناو کورده کۆچبه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا دروستکراوه، فه‌رامۆشکردنی که‌سانی پسپۆڕ‌و ئه‌کادیمی ناحیزبی لهدهرهوهوهی وڵات، درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که حیزبه کوردییه‌کان له‌ناوه‌وه‌ی وڵات به‌رهه‌مهێناوه. ل٩١
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕستانه بده‌ین، ده‌بینین، دیسانه‌وه شیوه‌نی هه‌ریسه‌که‌یه و ده‌سته‌بژێرێك که پێیوایه ته‌نیا ئه‌و شایسته‌ی کارمه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنسوڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته له ئه‌وروپا، خۆی به به‌شخوراو ده‌زانێت، ئه‌گینا بڕواناکه‌م مه‌به‌ستیان له‌و په‌نابه‌ره به‌دبه‌ختانه بێت، که ڕۆژانه ٦ –١٢ کاتژێر به که‌مترین کرێ و مافه‌وه کار ده‌که‌ن. نووسه‌ران هه‌روه‌ك چۆن له ناوه‌وه شیوه‌نی هه‌ریسه‌ی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، هه‌روا له ده‌ره‌وه‌ش شیوه‌نی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌کانی نێو کۆنسوڵێیهکان ده‌که‌ن. ئەوان کە خەونە بەرتەریخوازانەکانیان وەك دەستەبژێری “ڕۆشنبیر“ی کورد لە کۆمەڵگە پەنادەرەکاندا مسۆگەر ناکرێن، دەخوازن بە بەهرەمەندبوون لە ژیانی ئەوروپا، لە ده‌سه‌ڵاتی نەتەوەییاندا پلەپایەی باڵا بەدەست بهێنن و بەو جۆرە خۆیان لە خوار ده‌سه‌ڵاتدارە نەخوێندەوار و سەرتیپە “ناڕۆشنبیرەکان” نەبینن و موچەکانیان لەوانەوە وەرنەگرن.
بێبه‌شکردنی ئه‌م چه‌ند سه‌دهه‌زار ده‌نگه له هه‌ڵبژاردن‌و له بڕیاری سیاسی له‌وڵاته‌که‌یاندا، مانای له‌ده‌ستدانی گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد‌و کزکردنو لاوازکردن‌و له‌ناوبردنی هه‌ستی پهیوهندارێتیو به‌رپرسیارێتی ئه‌م گروپه‌یه بۆ نیشتمان‌و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی. ل٩٢
لە سایە سەروەریدا نیشتمان، بێجگه له گۆڕی خه‌ونه‌کانمان هیچیتر نییه. نووسه‌ران داوای مافێك (مافی دەنگدان) بۆ پەنابەران دەکەن، کە زۆرێك له پەنابەران لە وڵاتانی پەنادەردا هەیانە و نەك تەنیا ئەوان وەك پەنابەر و مرۆڤی پلەدوو، بەڵکو سەد ساڵ دەبێت کە خودی هاوچینەکانیشیان لە وڵاتانی پەنادەردا نەیانتوانیوە هیچی پێ بگۆڕن. ئەوەی ئەوان بۆ په‌نابه‌رانی داخوازی ده‌که‌ن، ماف نییه، به‌ڵکو سوودبردنه له ده‌نگیان بۆ لیستێکی دیاریکراو، که ده‌یویست سه‌رمایه‌گوزاری ڕامیاریی له‌سه‌ر دەنگی په‌نابه‌ران بکات. وه‌ك پێشینان وتویانه، ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، ئه‌وا هه‌م نووسه‌ران که فرمێسك بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڕێژن، ئه‌و مافه‌یان به نه‌خوێنده‌واران “خۆیان واته‌نی مێگه‌ل” ڕه‌وا نه‌ده‌بینی و هه‌م ده‌سه‌ڵات قه‌ده‌خه‌ی ده‌کرد!
داواکردنی وەها مافێك بۆ پەنابەران، گاڵتەکردنە بە هۆشمەندی پەنابەران، مەگەر دەنگدان و دەنگدەران چ لە ئەوروپا و ئەمەریکا چ لە وڵاتانی وەك هەرێمی کوردستان توانیوەیانە هیچ بگۆڕن، تاکو چەند هەزار پەنابەرێکی بەدبەخت و هەڵاتوو لەو دوورەوە بتوانن بە کارتێکی پڕ سووکایەتی بە ویست و خەونی مرۆڤەکان، بتوانن چەتەگەرەی و سەرکوتگەری و مشەخۆری بۆرجوازی کوردی بگۆرن؟
Be the first to comment.