چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١١
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی یازده‌هه‌م
ئاشناکردنه‌وه‌ی سیاسه‌کانی ئێمه به به‌هاکانی مرۆڤ‌و رێزگرتنی، یه‌کێکه له پێداویستییه هه‌ره گرنگه‌کانی دونیای ئێمه. ل٢٧
به‌ڕاستی نووسەران خۆیان لە گێلی دەدەن یا خەڵك بە گێڵ دەزانن و به‌و جۆره وا نیشان ده‌ده‌ن، که له‌و بڕوایه‌دان سه‌رانی کورد به‌و خه‌ونانه‌ی ئه‌وان، ئاشنا نین! من هاوکێشه‌که پێچه‌وانه ده‌بینم، ئه‌وه مرۆڤی کورد و تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه، که ده‌بێت به به‌ها و ماف و خواست و توانا و ویستی خۆی ئاشنابێت، نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی! چونکه کاتێك که تاك خۆی بناسێت و بتوانێت ڕێوشوێنی خۆی له کۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیاری بکات، ئه‌وسا ده‌بینین، که چۆن له هوشیاری کۆمه‌ڵدا بوونی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵات ده‌بنه بێڕێزی به خودی مرۆڤ!
نووسەران لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێیانوایە زۆرینەی خەڵك “مێگەل -خۆیان واتەنی” جێگەی بەزەیی و دەستگیرویین و لەوە کەمترن، کە توانای ئاشنابوونیان بە مافی خۆیان هەبێت، بۆیە وەك قەشەکان لە تەواوی نووسینەکەیاندا ڕووی دەمیان دەسەڵاتدارانە و داوای بەزەیی و لاکردنەوە لە مافی مرۆڤیان لێدەکەن. سەرچاوەی وەها تێڕوانێك بۆ بەرتەریدان بەخۆیان وەك دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیر دەگەڕێتەوە. ئەوان هوشیاری بە بەهرەی خوداداوی دەزانن و زۆرینە لەوە کەمتر سەیر دەکەن، کە توانای ئاشنابوون و هوشیاربوونەوەیان هەبێت. ئەوان باوەڕیان بەوە هەیە، کە ئازادی دەدرێت و بەخشیشی سەروەرانە، ڕێز و بەها لەسەر بنەمای نیشتماندارێتی و لەلایەن سەروەرانەوە بە ئێمە دەدرێن.
وەك وتم، بوونی دەسەڵاتدار بێڕێزییە بە بێدەسەڵات و لەوەش بێڕێزی تر ئەوەیە، کە بێدەسەڵات لەوە کەم ئاوەزتر و بێهێزتر بزانرێت، کە توانای خۆڕزگارکردن لەو بارەی هەبێت و لە بەرامبەر ئەوەدا داوای بەزەیی لە دەسەلاتداران بکەی، کە ڕێز بۆ بێدەسەڵاتان بگێڕنەوە و وەك سەگی بەردەرگە ئێسکە-مافیان بۆ فڕێ بدەن. لە سەرووی هەموو ئەو بێڕییانەوە و خراپتر لە هەموویان ئامۆژگاریکردنی چەوسێنەرانە، بەوەی کە ڕێز لە چەوساوەکانیان بگرن. چونکە نووسەران دژی سەروەری مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە نین، بەڵکو خەریکی ئامۆژگاریکردنی سەروەرانن، بەوەی دڵنەرم و بەبەزەیی و ماقوڵ بن. ئەمەش پێویستی بە ئەرککێشانی نووسەران نییە و قسەگەرانی تۆرات و ئینجیل و قورئان هەزاران ساڵ لەوەوبەر بەو کارە هەستاون و بەرەنجامی کۆششەکەشیان تەنیا خۆشباوەڕکردن و چاوەڕوانڕاگرتنی چەوساوان بووە لە چاوەڕوانی هاتنی وەها ڕۆژ و وەها سەروەرێكدا کە بەزەیی پێیاندا بێتەوە.
وه‌ک چۆن ڕیفۆرمه له‌و عه‌قڵیه‌ته سیاسییه‌دا که ده‌سه‌ڵاتدار به‌پیرۆزو خه‌ڵک به بوونه‌وه‌رێکی خاکی‌و پله دوو و پله سێ داده‌نێت ل٢٧
ئه‌وی له‌وه نه‌گه‌ییشتبێت، که بوونی ده‌سه‌ڵاتدار خۆی له خۆیدا بوونی بێده‌سه‌ڵات و پله‌دووی ژێرده‌سته‌یی ده‌سه‌لاتبه‌سه‌رداکراوان ده‌گه‌یێنێت، ده‌بێت له چاوه‌ڕوانی (موحه‌مه‌دی مه‌هدی یا گه‌رانه‌وه‌ی مه‌سیح)داسه‌رخه‌وێك بشکێنێت! بێگومان ئه‌و یاسایه‌ی که ته‌واوی ئۆپۆزسیۆن به چه‌پ و ڕاسته‌وه داوای سه‌روه‌ربوونی ده‌که‌ن، ئه‌رکی سه‌ره‌کی پیرۆزکردنی ده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌لات له کلیساوه تا پارله‌مان، هه‌رده‌م بریتی بووه له پیرۆزی و سه‌رووخه‌ڵکیبوون. به ڕای من، ئه‌وی له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا هه‌ست به پله‌دوویی یا پله‌چه‌ندی خۆی نه‌کات، ئه‌وا یا ده‌سه‌لاتداره یا کۆته‌کی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌گه‌ر له‌م دووانه‌ش به‌ده‌ر بێت، ئه‌وا که‌سێکی ناهوشیار و خۆشباوه‌ره به ئازادی له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا!
گۆڕینی مرۆڤ؟ ئه‌وی که بتوانێت تاکێك بگۆڕێت، یه‌که‌م، ته‌نیا ویست (ئیراده) و ئاماده‌یی خۆیه‌تی و دووه‌م، گۆڕینی ژێڕخانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، که کو‌لتوور و ڕێوشوێنی مرۆڤیش ده‌گۆڕیت. ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مان مرۆڤی کورد بگۆڕن، پێ بزانن یا نا، خه‌ریکن مرۆڤی کورد وه‌ك که‌راکته‌ری ناو یارییه کۆمپیوته‌رییه‌کان ته‌ماشارده‌که‌ن، که هه‌موو کات ده‌توانرێت له‌و سنووره‌دا که داڕێژه‌ری (خواوەندەکەی) کۆدی یارییه‌که، دیاریکردووه، ببزوێنرێن یا ئه‌وه‌تا له یارییه‌کی تازه یا نوێکراوه‌یداچه‌ند هه‌نگاوێك واوه‌تر بڕۆن. به‌ڵام “جه‌نراڵ فرۆکه به‌رزفڕه‌کانت، که‌موکوڕییه‌کی گچکه‌یان هه‌یه، پێویستیان به فڕۆکه‌وانه و ئه‌ویش بیر ده‌کاته‌وه!”[5]. گرفتی گۆڕانخوازییه‌که‌ی نووسه‌رانیش له‌وه‌دایه، له سه‌رچه‌شمه‌ی وزه‌ی گۆڕان نائاگان، که له خودی تاکه‌کاندا هه‌ڵده‌قوڵێت و له‌وێوه که تاك له‌ته‌ك دیارده‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌که‌وێته ناکۆکی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ره‌نجامی هوشیارییه‌که، که خودی تاك له ڕه‌وتی کار و ژیان و تێکۆشانی ڕۆژانه‌یدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی که پێمانوابێت، هوشیاری ده‌رمان و هه‌توانی ده‌ستکردنی ده‌سته‌بژێریی ڕۆشنبیرانی حه‌کیمه، تاکی ناهوشیار به وه‌رگرتن و خواردنی ده‌کاته به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌لاتداره ڤیروسه‌کان!
ئه‌وه‌ی تاکی هوشیار ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، گۆڕینی مرۆڤه نییه، به‌ڵکو به‌ئاگاهێنانی تاکی ده‌سته‌مۆیه له تواناداری و کارایی ویستی خۆی، له‌وه‌ی که ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه له‌سه‌ر هێڵی ناهوشیاری ئه‌و ده‌سووڕێت و هه‌ر کات ئه‌و به‌ئاگا هات، ئیتر له‌شکرگه‌کان چۆڵ ده‌بن و فرۆکه و تۆپخانه‌کان له‌کارده‌که‌ون و ئه‌ندامپارله‌مان و سه‌رۆکه‌کانیش له زبڵی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا بۆگه‌ن ده‌که‌ن!
زۆر گرنگیشه که مرۆڤ وه‌ک ڕۆحێکی ئازاد ببینرێت. لێره‌وه ڕۆحی دیموکراسییه‌ت بریتییه له گوێگرتن له هاوڵاتی، بریتییه له تێگه‌یشتن له برین‌و زامه‌کان‌و هه‌سته‌کانی ل٢٨
گیانی ئازاد له بوونه‌وه‌ری ئازادئه‌ندێشدایه و دێمۆکراسییه‌ك (ئه‌وه‌ی که نووسه‌ران مه‌به‌ستیانه) بریتییه نییه له گوێگرتن، به‌ڵکو بریتییه له له‌خشته‌بردنی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی پارله‌مانی بریتی بووایه له گوێگرتن له تاك و تێگه‌یشتن له زام و برینه‌کانی، ئه‌وا ده‌بوو چه‌ند سه‌د ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر، ده‌سه‌ڵات نه‌مابا و هه‌روه‌ها جیهان دوو جه‌نگی جیهانی و هه‌زاران جه‌نگی هه‌رێمی و ناوخۆیی و جینۆساید و ئاپارتاید و چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیایی و وێرانی هه‌زاران شار و ملیۆنان گوند و به‌کۆمه‌ڵکوشتنه‌کان نه‌ده‌بوونه یاداوه‌ری له ده‌سه‌لاتدامانه‌وه‌ی بۆرجواکان!
له باره‌ی ئازادییه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌واو ئازادن، ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داران به‌بێ پاسه‌وانی ناهوشیارانه‌ی تاکه ژێرده‌سته‌کانیان، ناتوانن وه‌ك تاکێکی ئاسایی ببزوێن و کۆمه‌ڵایه‌تی بن و له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن و سڵده‌که‌نه‌وه، هەر ئەو سڵکردنەوە و ترسە، بۆ ڕەتکردنەوەی سەروەری و بەرتەری بەسە، کە لە دونیای چیانیەتیدا نەك تەنیا بەرهەمهێنەران و بێبەشان ئازاد نین، بەڵکو دەسەڵاتدارانیش ناتوانن ئازادییەکی سروشتی و مرۆییانەیان هەبێت، ئه‌وه‌ی که ورده‌گیرانێك، ده‌سه‌ڵاتداران به ئازاد ده‌زانن، ته‌نیا ئازادی ده‌سه‌ڵاتدارانه له سه‌رکوتکردنی نه‌یارانیان، ئەگینا هیچ ساتێك لە دڵەڕاوکێی هوشیاربوونەوەی ژێردەستانیان، ڕزگاریان نابێت و وەك سێبەری مەرگ وا بە دوایانەوە. کەسانێك کە خۆیان ئازادییەکی کۆمەڵایەتییان نەبێت، ئیتر چۆن دەتوانن کار بۆ کۆمەڵایەتیکردنەوە و گشتیکردنەوەی ئازادی بکەن. ئەمە بێجگە لەوەی کە هیچ هێزێك نییە و نابێت، کە توانای ڕزگارکردنی کۆیلەیەکی هەبێت، ئەگەر ئەو کۆیلەیە بەخۆی لە ناخی خۆیدا شۆڕشی ڕزگاربوونی لە چنگ پۆلیس و سوپا و سه‌روه‌ره‌کانی ناخی بەرپا نەکردبێت.
ئەگەر ئازادکردنی کۆیلانی سیستەمەکە بە بانگەواز و ڕابەری ئەم و ئەو ببووایە، دەبوو لەتەك هەر هەنگاوێکی سەروەران بەرامبەر ژێردەستانیان، شەقامەکان ببوونایەتە سەنگەری جەنگی ڕزگاری. بەڵام بەداخەوە مرۆڤەکان تەنیا بە بەندەکانی یاسا و لوولەی چەکەکان ڕانەگیراون، بەڵکو بە هەزاران دا‌و و جاڵجاڵۆکەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی و ئایدیلۆجی بە سیستەمەکەوە بەستراونەتەوە و لە ناخی هەر کۆیلەیەکدا خوایەك و دەیان سەرۆك و سەدان دادگە و هەزاران ڕابەر و ملیۆنان پاسەوان چەقێنراون و فەرمانڕەوایی دەکەن و ویست و حەز و پرسیار لە تاکدا کوێر دەکەنەوە. ئازادبوونی مرۆڤ شۆڕشێکی پێویستە، کە هەموو ئەو بتانە لە ناخی مرۆڤەکاندا، لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە پێداویستییەکانی ژیاندا بشکێنێت و هەنگاو بە هەنگاوی ڕوخاندن، کۆمەڵگە و تاکەکانی ئازادانە پەروەردە بکاتەوە، ئەوەش ئەرکیی شۆڕشی کۆمەڵایەتییە نەك بەزەیی ڕۆشنبیر و پارلەمانتار و سەرۆك و ڕاوێژکارەکانی و پیاوچاکانی مزگەوت و دانشگه‌کان!
لای مرۆڤی ئازادئه‌ندێش به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه ته‌نانه‌ت به ئاژه‌ڵیشدا نیشانه‌ی سووکایه‌تییه به به‌های بوونه‌وه‌ری ئاژه‌ڵه‌که، چ جای به مرۆڤێك بگات، که واوه‌تر له توانای بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه توانای به‌رهه‌مهێنان و بیرکردنه‌وه و گۆڕینی ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه. نووسه‌ران له قوچکه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌بژێرییه‌وه به‌زه‌ییان به ئێمه‌ی برینداردا دێته‌وه و داوا له بریندارگه‌رانمان ده‌که‌ن، که برینه‌کانمان سارێژ بکه‌ن یا له دووی جێگره‌وه‌ی به‌سۆز بۆ ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا ده‌گه‌ڕێن. لووتبه‌رزی ده‌سته‌بژێر سه‌ره‌تا به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ره‌کانی تر، که بێ به‌ها و بچووكیان ده‌بینن و پاشان به خودی مرۆڤ که وه‌ك که‌نیسه و مزگه‌وته‌کان به گوێماندا ده‌ده‌ن ” ئێوه‌ی بریندار بۆ ساڕێژی برینه‌کانتان، چاوه‌ڕێی فریادڕه‌سێك بن، که ئێمه بۆمان دیاری کردوون، چونکه به خۆتان لێوه‌شاوه‌یی ئه‌و کاره‌تان تیدایه نییه، ئێوه به ژێرده‌سته‌یی و پاشکۆیی ده‌سه‌ڵاتداران سزا دراون”!
له‌ڕاستیدا دامه‌زراندنی ده‌زگای ئه‌هلی، ئه‌کتیڤکردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، داوه‌تکردنی ڕێکخراوه بیانییه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ چاودێرکردنی ڕافتاری ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به مرۆڤه ساده‌کان، داڕشتنی سیستمێک له مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌خلاقی‌و قانونی له نێوان فه‌رمانبه‌ری و ده‌وڵه‌ت‌و هاوڵاتیدا، مه‌رجی سه‌ره‌کی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و هاوڵاتییه. ل٢٨
ئەگەر سەرنجی ئەو میکانیزمانە بدەین، کە نووسەران پێشنیاریان دەکەن، تەنیا لە بێژنگدانی ئاو دێتە بەرچاو. نەدیتنی ئەوەی کە گرفت لە میرییبوون و لە سڤیلینەبوونی دامودەزگەکاندا نییە، بەڵکو لە سیستەمێکدایە کە پێکهاتەی سەرەکی پێکدەهێنێت. پاشان ئەو ڕێکخراوە بیانیانە کامەنەن، کە بڕیارە چاودێری نادادوەرییەکان بکەن، لە کاتێکدا کە دەسەڵاتدارانی کورد شاگردی دروستکراوی ئەو ڕێکخراوانەن، کە بەنێوی خزمەتگوزارییەوە ژێرەکی نەخشە و پلانی کۆمپانییە جیهانلوشەکان پیادە دەکەن؟
بوونه‌وه‌ری خاکی پله‌دوو، مرۆڤه ساده‌کان کێن و چین، واتا و پێداویستی ئه‌م ئاوه‌ڵناوه تازه داهێنراوانه‌ی ڕۆشنبیرانی ده‌سته‌بژێر، له چیدایه؟ به تێگه‌یشتنی من، داهێنان و به‌کاربردنی ئه‌م ئاوه‌ڵناوانه، یا بۆ خۆلادانه له به‌کاربردنی ئاوه‌ڵناوه دروست و هه‌میشه ئاماده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی “ژێرده‌ست” و “بێسه‌رمایه‌کان”، یا به هه‌مان تێڕوانینی که‌نیسه و ده‌وڵه‌ت، مرۆڤگه‌لی بێده‌سه‌ڵات به‌بوونێکی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕ داده‌نێن؟ ئه‌مه‌ش بۆ تێڕوانینی سه‌روه‌ریخوازانه‌ی نووسه‌ران ده‌گه‌رێته‌وه، که تاکه فه‌رمانڕواییکراوه‌کانی ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان و دێمۆکراسی ناڕاسته‌خۆ (نوێنه‌رایه‌تی) به ژێرده‌ست و پله‌دوو و پله‌سێ نابینن، هه‌روه‌ك مه‌لاکان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه بۆ کۆیله‌تی خوایه‌ك (ئه‌فسانه‌یی ئاسمان و که‌تواریی فه‌رمانڕه‌وا له‌سه‌ر زه‌مین) بانگه‌وازمان ده‌که‌ن و پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، ته‌نیا له سایه‌ی به‌ندایه‌تی ئه‌و خوایه‌دا به ئازادی ده‌گه‌ین، ئه‌مانیش بۆ هه‌میشه‌ییبوونی ژێرده‌سته‌یی و پله‌چه‌ندی پاش سه‌روه‌ران بانگه‌وازمان ده‌که‌ن!
قسەکردن لە ئازادی لە سایەی سەروەریدا، وڕێنەیە، لە کوێدا سەروەر هەبێت، لەوێدا ئازادی نییە، چونکە یاسایەك بۆ سەروەربوون و بندەستبوون (نائازادبوون) هەیە! ئەو سۆزدارییەی کە نووسەران لە دەسەڵاتداران بۆ بێدەسەڵاتان دەیخوازن، لە سۆز و بەزەیی ولاخدارێك دەچێت، کە وڵاخەکە تا ئاستی مەرگ دەڕەتێنێت و کاتێك کە شەو داهات و کاری پێنەکرا، مشتێك جۆ و جاموڵەیەك ئاو و دوو کاتژێر خەو بە ولاخەکە ڕەوا دەبینێت، تاکو ڕۆژی دوایی باشتر بیڕەتێنێتەوە!
قسەکردنی ڕیفۆرمیستان لە ئازادی، وەك داوای پیاوە ئایینییەکانە بۆ بەزەیی بەرامبەر ئاژەڵ. هەروا خواستی ئازادیخوازیش بۆ ئازادی، وەك قەدەخەکردنی بەکاربردنی ئاژەڵە بۆ کارکردن و بەهرەکێشی! له‌به‌رئه‌وه داواکردنی ئازادی لە سەروەران، سوکایەتییە بە ئازادی و ئازادیخوازان.
په‌راوێز:
[٥]. له هۆنراوه‌یه‌کی (بێرتۆلد برێشت) وه‌رگیراوه.
Be the first to comment.