ڕۆڵی کۆمپانی و دەوڵەتە بەناو دێمۆکراتەکان لە سەرکوتی بزاڤی مافخوازانەی کرێکارانی بەنگلادیشدا
ڕۆڵی کۆمپانی و دەوڵەتە بەناو دێمۆکراتەکان لە سەرکوتی بزاڤی مافخوازانەی کرێکارانی بەنگلادیشدا
به‌پێی یه‌کێك له‌و هه‌واڵانه‌ی که ده‌ست (ویکیلیکس-wikileaks) که‌وتووه ده‌وڵه‌تی بریتانی ڕاهێنانی به تیپێکی کوشنده کردوە، که ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش لە ناوخۆدا لە پاکۆدانی چالاکانی ڕامیارییدا که دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، ته‌رخانیکردووه.
ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش له ساڵی 2004 وه تیپێکی به ناویDeath Squad دروست کردووه، که خۆیان نێوی (به‌تالیۆنی چالاکی ئه‌نجامده‌ری خێرا)یان لێناوه و به‌پێی قسه‌ی خۆیان، که پێیان لێناوه زیاتر له 600 که‌سی چالاکیان له‌ناوبردوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به هه‌زارانیشیان له به‌ندیخانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی توندوتیژ کردووە. ویکیلیکس ئه‌وه‌ی خستەڕوو، که به به‌رده‌وامی پۆلیس و کەسانی شارەزا له به‌ریتانیاوه به‌بڕیاری ده‌وڵه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی، که دەوڵەتی به‌ریتانی له‌تەك دەوڵەتی به‌نگلادشدا به‌ستویه‌تی، بۆ ڕاهێنانی ئەو تیپه‌ی به‌نگلادش چوونەتە ئەوێ، تاکو بتوانن جۆری نوێ له لێپێچینەوە و به‌کارهێنانی ته‌کنیكی نوێ له بەدەستهێنانی زانیاری و نهێنی له که‌سانی چالاكیان فێر بکەن، که ئه‌م هاوکاریی و هاوپەیمانییە زیاتر له 3 ساڵە ده‌ستی پێکردوه.
پارێزه‌رێکی به‌ناوبانگی بریتانی به‌نێوی (فیڵ شینه‌ر)، که له‌سه‌ر پەروەندەکهی (به‌ها مو‌سا)ی عیراقی، که به‌ده‌ستی هێزه‌کانی بریتانی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی بریتانی دیسانه‌وه له‌سه پەروەندەی که‌سانی چالاکی گیانلهدهستچووی به‌نگلادیشی به‌رێته‌وه دادگا، بەو تۆمەتەی کە بریتانیا مافی مرۆڤی پێشێلکرده‌وه.
ئه‌م پارێزه‌ره به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ڕۆژی24.12.2010ی گوت ” ئێستاکە ئیتر خه‌ڵکی بریتانی بێزاره و بەرامبەر ڕامیاری دوو ڕووانه‌ی دەوڵەتەکهمان ڕشانه‌وه‌ی دێت، که چۆن ڕووبهبهڕووی ئه‌نجامدانی ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی خه‌ڵک ده‌بنه‌وه، که‌چی ئاواش خۆی نیشان ده‌دات، که سه‌رزه‌نشت و نەفرەت لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ده‌کات، به‌ڵام له کەتواردا یارمه‌تی و سه‌پۆرتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌کات، که پێشه‌کی ده‌زانێت پراکتیزه‌ی پێشێلکردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش له خۆی لە خۆیدا دەکاتە پێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ“.
هەروەها وەك کریستۆف لیوتگێرت لە گۆڤاری (پانۆڕاما)ی کەناڵی یەکەمی تەلەفزیۆنی ئاڵمان ئامادەی کردبوو، ئەودیوی هەرزانی جڵوبەرگ و وردەوالەکانی فرۆشگەی جلوبەرگی (KIK)ی خستەڕوو، کە برسیەتی و نەخۆشی و نەبوونی و بێمافیی کرێکارانی وڵاتانی ناسراو بە جیهانی سێیەم و بە دیاریکراوی بەنگلادیشە، کە لەم ساتەدا لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەدا دەناڵێنن. هاوکات ڕاپۆرتەکە ئەوەی نیشانداوە، کە کرێکارانی زنجیرە فرۆشگەکانی ئە کۆمپانییە تەنانەت لە ئاڵمانیاش موچە و مافەکانیان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.
شایانی وتنە، که ئه‌وه به خوێنه‌ری ئه‌م سایته بڵێین له به‌رئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له به‌نگلادش بۆ بەدەستهێنانی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زۆر به هێزه و بەتایبەت کرێکارانی کارخانەکانی پۆشاکدوورین، کە یا کار بۆ کۆمپانییە دەرەکییەکان دەکەن یا پۆشاك بۆ بازارەکانی ئەوروپا ئامادە دەکەن، لە ساڵی 2006ەوە به به‌رده‌وامی له مانگرتن و خۆپیشانداندان، لە بەرامبەریشدا ده‌وڵه‌تی ئەو وڵاتە له‌تەك خاوهنکارەکاندا ده‌ستی تێکه‌ڵاوه‌وه و بە هەموو جۆرێك پشتگیریان لێده‌کات و پۆلیس و ده‌سگە سیخوڕییه‌کانی به‌نگلادش بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌ی کرێکاران هەموو شێوازێکی توندوتیژییان گرتووەتەبەر و لەناوچەکەو و جیهاندا ناسراوترین دەزگەی سەرکوت و پێشێكردنی مافی مرۆڤن و لە خێرایی و توندی سەرکوتی خۆپیشاندان و مانگرتنەکاندا ناوناوبانگیان دەرکردووە، کە ئەمەش بە دیوەکەی تری‌دا نیشاندەری دڕندەیی و دژەمرۆییبوونی کۆمپانیاکان و دەوڵەتە کۆمەکگەرەکانی دەوڵەتی بەنگلادیشن.
Be the first to comment.