مانگرتنی کرێکارانی قیتاری سەر زەوی دەستی پێکردەوە
زاهیر باهیر
30/09/2022
بەیانی ، شەمە ، 01/10 هیچ قیتارێك لە نێوانی لەندەن و شارە گەوەرەکانی بریتانیا هاتووچۆ ناکات بەهۆی مانگرتنی جارێکی دیکەی کرێکارەکانییەوە. کرێکارانی نقابەی ئەسلیف کە 14 ئۆپەرەیتەی [ کۆمپانیا] خاوەنکارن و تێدا بەشدار دەبێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەیانی دەست پێدەکات و ڕۆژی یەکشەمەش درەنگ دەستبەکار دەبن و زووش دەست لەکار هەڵدەگرن ئەمەش یانی ڕۆژی یەكشەمەش هاتووچۆی قیتار وەکو ڕۆژانی ئاسایی نابێت .
ڕۆژی 5ی مانگ کە 4شەمەیە دووبارە مانگرتن دەستپێدەکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری تر هەرەها نقابەیەکی دیکە کە نوێنەرایەتی بەشێکی دیکەی کرێکارانی قیتاری زێرزەمینیی و لایەنەکانی دیکە دەکەن ، ئەوانیش لە 8ی مانگدا مان دەگرن .
بارودۆخی بریتانیا ئێکجار خراپە پاوند ڕۆژی هەینی ڕابوردوو هاڕەی کرد کە لە ساڵی 1971 وە ئاوا بەهاکەی نەشکاوە . بۆ ئەوەی کەهەموو شت نەوەستێت بانقی مەرکەزی هات بە دەمییەوە و بڕیاری دا کە بایی 15 ملیار پاوەند بۆندی لێبکڕێت . هاوکااتیش سووی قەرزی پارە بەرزبووەتەوە کە زۆرێك لەوانەی کە سلفەی عەقاریان لەلایەن لەو پەڕی نیگەرانی و دڵەڕاوکێدان. هەر بەو هۆیەشەوە کرێی خانو بەرزدەبێتەوە. نرخی غاز و کارەبا لە بەیانییەوە بەڕێژە لە سەدا 84.6 بەرز دەبێتەوە . هەر لەبەر ئەمەش بڕیارە بەیانی خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە لە سەراپای شارە گەورەکانی بریتانیادا بکرێت .حکومەتی نوێی بریتانی لەژێر فشارێکی ئەوەندە گەورەدایە کە دەنگیان بە گوێرەی ڕاپرسییەکی 3 شەمە تەنها لەسەدا 21 بوو. زۆرێك لە پەڕلەمانتار و دۆستەکانی حیزبی موحافیزینی حاکم داوا دەکەن کە وەزیری دارایی دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و هەندێكیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیرانیش ، لیز ترووس –یش دەکەن .

Comments are closed for this entry.