به‌رده‌وامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر و شله‌ژانی میری میسر و دڵه‌ڕاوکێی دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر و خهملنیشتنی پارته خۆبهپێشڕهوزانهکان و کهنارکوتنی هێزه ئیسلامییه‌کان
به‌رده‌وامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر و شله‌ژانی میری میسر و دڵه‌ڕاوکێی دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر و خهملنیشتنی پارته خۆبهپێشڕهوزانهکان و کهنارکوتنی هێزه ئیسلامییه‌کان
– خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنن و ڕادیکاڵ ده‌بنه‌وه …
– دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر شڵه‌ژاون و که‌وتوونه‌ته ریاگوزاری خۆیان …
– ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستییان به باڵی میری موباره‌که‌وه گرتووه…
– سه‌رۆکشالیارانی ئاڵمان له‌ته‌ك سه‌رۆکشالیارانی ئیسرائیل کۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندی به حوسنی موباره‌که‌وه ده‌که‌ن …
-سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکشالیارانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسه یه‌ك له دوای یه‌ك په‌یام و ڕێنوێنی بۆ موباره‌ك و ئۆپۆزسیۆنه دروستکراوه‌که‌ی ده‌نێرن …
– ماسمیدیای خۆراوا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌کان بشێوێنت و ترسی ده‌سه‌ڵاتگرتنی هێزه ئیسلامییه‌کان زاڵ ده‌که‌ن…
– پارته خۆبهپیشڕهوزانهکان که‌تواری مه‌رگی ئه‌فسانه‌ی ڕابه‌ری و پێویستییان ده‌بینن …
– سه‌ندیکا زه‌رده‌کان که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی راپه‌ڕین …
– ده‌زگه سه‌رکوتگه‌ره‌کان تووشی راڕایی و ناجێگیری به‌ره‌یان بوون …
– ئۆپۆزسیۆنی دهسکهڵای ئه‌مه‌ریکا و خۆراوا توانای ده‌سته‌مۆکردنی نارازییانی نییه…
– ڕاپه‌ڕین سنووری شار و هه‌رێم و وڵاتانی بڕیوه و چهوساوابی یه‌مه‌ن و ئوردون و جه‌زائیر و مه‌غریب له جۆشخواردندان و خرۆساندان …
– ڕاپه‌ڕین ته‌نیا ڕهتگهرهوهی سیسته‌می دیکتاتۆری جه‌نه‌ڕاڵ و پاشا و پارته‌کان نییه، هاوکات ڕهتگهرهوهی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ولاتانی خۆراواشه…
به‌پێی تا ئه‌مڕۆ زیاتر 100 که‌س کوژراون، سه‌دان که‌س بریندار و سه‌دانی دیکه‌ش له زیندانه‌کان ئاخێنراون. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 1ی فێبریوه‌ری 2011 له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا مانگرتنی گشتی بێت و له پایته‌ختدا خۆپیساندانی ملیۆنی به‌رپا بکرێت… جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی میسر و یه‌مه‌ن و ئوردن، چاوه‌ڕێی پشتیوانی و هاوخه‌باتی ئێمه‌ن، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ك و پشتیوانییه‌کانمان بچووکیش بن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له به‌رزڕاگرتنی وره‌ی راپهڕیواندا ڕۆڵیکی گه‌وره ده‌بین.. با هه‌ر که‌سه‌مان له شوێنی خۆمانه‌وه په‌رده له ڕووی هه‌ڵوێست و ڕامیارییه چه‌واشه‌کارییه‌کان هه‌ڵماڵین.. ڕیزی ده‌زگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و پارته رامیارییه‌کان و سه‌ندیکا زه‌رده‌کان به‌جێ بهێڵین.. به خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانانی ڕاپه‌ڕیوانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و ئوردون په‌یوه‌ست بین و کار بۆ ته‌شه‌کردنی ڕاپه‌ڕین و خۆپیساندانه‌کان به‌ره‌و لیبیا و سوریه و عیراق و وڵاتانی که‌نداو بکه‌ین…
بۆ هه‌واڵ و زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان، سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
شقیق: http://she2i2.blogspot.com/
تضامن: http://tadamonmasr.wordpress.com/
عمال مصر: http://egyworkers.blogspot.com/
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=YtTUsqra-MU]
Be the first to comment.