چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ٩
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی نۆهه‌م
هه‌ردوو حیزبه‌که‌ش له حکومه‌ت‌و پارله‌ماندا وه‌ک ده‌ستی راست‌و ده‌ستی چه‌پی یه‌ک جه‌سته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانی ئه‌م‌وڵاته‌دا ده‌که‌ن. ده‌ستی چه‌پ نایه‌وێت بزانێت و ببینێت ده‌ستی راست چیده‌کات، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وا قڕوپێکی کوشنده‌ی لێده‌که‌ن، چونکه هه‌ردوو ده‌سته‌که هه‌مان ته‌ماح‌و ئاره‌زوو و نیاز ده‌یانجوڵێنێت. ل٢١
نووسه‌ران درێژه به خۆشباوه‌ڕکردنی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌ده‌ن و ڕاستییه‌ك، که خۆی له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابوردوودا به‌رجه‌سته و ئاشکرا بووه، خه‌ریکن ده‌یشارنه‌وه. ئه‌وه‌ی که نه‌ك ته‌نیا دوو پارته باڵاده‌سته‌که‌ی ناو پارله‌مان، به‌ڵکو هه‌موو پارته‌کان یه‌ك مەبەست [دەسەڵات و مشەخۆڕی] ده‌یانجولێنێت و دواجار له پشتی هه‌موو هه‌راوهوریای ده‌زگه پاگه‌نده‌گه‌ره‌کانی پارت و به‌رنامه کاتییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، یه‌ك ئامانج هه‌یه، ئه‌ویش گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و باشتر پاراستنی سه‌روه‌ری چینایه‌تییە، که دواجار ده‌کاته‌وه ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌رکی سه‌ره‌کی و هاوبه‌شی هه‌موو پارته‌کان، ئیتر له هه‌ر قوماشێك بن و هه‌ر ڕه‌نگێکیان هه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی یه‌کده‌ستی (ینک) و (پ‌د‌ک)مان بۆ دەرکەوێت، پێویستە سەرنجی ئەفگانستان و هەڵبژاردنەکان و براوەبوونی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی دەهەیەك لەمەوبەر و تاپۆبوونی کورسی سەرۆکایەتی بۆ خەزائی، وەك یەکەمین دیاردەکانی دێمۆکراتی بە دیاریهێنراوی دەم لوولەی تانك و فرۆکە جەنگییەکان بۆ خەڵکی بەدبەختی ئەفگانستان، بدەین، پێویستە سەرنجی گەندەڵیی و دیارنەمانی ملیاردان دۆلار لە خەزێنەی دەوڵەت و داهاتی کۆمەڵگەی ئەفگانستان بدەین، کە لە هەموو ڕوویەکەوە پراکتیك و بڕیارەکانی پارلەمان و دەسەڵاتدارانی کوردستان و عیراق، شوێنپێهەڵگرتن و دووبارەکردنەوەی ئەزموونی هاوچینەکانیانە لە ئەفگانستان.
تێگەیشتن لەو ڕازە زۆر ئاسانە و یەکەمین جاریش نییە لە مێژوودا، شتی وا ڕوو بدات. بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی هێرش بکەنە سەر ئێران یا کۆریای باکووری، ئەوا هەمان سیناریۆی ینک و پ‌د‌ک لەوێندەرێش چەند بارە دەبێتەوە!
ئەوەی کە دەستە تاڵانگەرەکان ناهێڵین بە یەکتر بزانن یا چاوپۆشی لە یەكتر دەکەن، ئاسایی‌ترین و سروشتیترین دیاردەی دەسەڵاتی مشەخۆرانەی چینایەتییە، چونکە ئەگەر هەڵپەی دەسەڵات لەلایەن پارت و دەستەبژێری ڕامیارەوە لە پێناو مشەخۆری و قۆرخکردنی ئازادی خەڵك و سەپاندنی سەروەری نەبووایە، ئەوا نە جەنابانی ڕامیار خۆیان لەو بەرەوژوورکەیە دەدا و نە پێویستی بە سەرکوت و زنجیرکردنی زۆرینەی کۆمەڵگە دەبوو. چونکه دەسەڵات لە پێناو مشەخۆری بەسەر کۆمەڵگە و کۆیلەراگرتنی بەرهەمهێنەران و پاراستنی دەوڵەتمەندییە و هیچ پەیوەندی بە ئاسانکاری ژیان و ڕێکخستنی کاروبار و دابینکردنی ئاساییشی ژیانی خەڵکەوە نییە. میکانیزمەکانی کاردکردی دەوڵەت و دەسەڵات به‌خۆیان دروستگەری زەبروزەنگ و پارێزەری بەرتەری چینایەتی و نادادوەری کۆمەڵایەتین.
بیناکردنه‌وه‌ی ماناکانی نیشتمان ئه‌رکێکی گرنگی ریفۆرمی سیاسییه له‌وڵاته‌که‌ماندا. له‌م ئاسته‌دا ناکرێت ریفۆرمی سیاسی‌و ریفۆرمی ئه‌خلاقی له‌یه‌کدی دابڕێن. ریفۆرمی ئه‌خلاقییش مه‌حاڵه به‌بێ ریفۆرمی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا. ل٢١
نووسەران لە لایەك خەریکی ساختەکردنی واتاکانی نیشتمانن [لە شوێنگەی ژیانەوە بۆ ماف و لێپرسراوەتی هەمووانی] و لەلایەکی ترەوە خوازیاری چێکردنەوەی واتاکانی نیشتمانن. ئەگەر بڕیار بێت نووسەران ئەو ئەرکە بە هێزە ڕیفۆرمیستەکەیان بسپێرن، ئەوا هەوڵەکەی خۆیان بۆ ساختەکردنی واتاکانی نیشتمان پوچ دەبێتەوە، چونکە جاران کە خەڵك بۆ نیشتمان خۆی بە کوشت دەدا، نیشتمان بە واتای شوێنی ژیانی دەهات. چێکردنەوەی واتاکانی نیشتمان، بە واتای گێڕانەوەی ئەو واتایانەیە کە نووسەران ڕەتیان دەکەنەوە. دەکرا نووسەران ئەرکی گۆڕینی واتاکانی نیشتمان بە هێزە ڕیفۆرمیستەکەیان بسپێرن، واتە گۆڕینی نیشتمان لە شوێنگەی ژیانەوە بۆ ماف و لێپرسراوەتییەکەی نووسەران، بەڵام چێکردنەوەی ئەو واتایانەی کە هەیبوون، بە واتای ڕەتکردنەوەی تێزەکەی خۆیان دێت، کە هەر لە سەرەتاوە بە مەبەستی فریودانی خوێنەر بە یاریکردن بە وشەکان، هانای بۆ دەبەن.
ئه‌وه‌ی ڕامیاری پابه‌ندی خواسته ئابوورییه‌کانه، نووسه‌ران خۆیانی لێ لاده‌ده‌ن و هاوکێشه‌که ئاوه‌ژوو ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له خواست و ویستی چینی باڵاده‌ست دوور ڕابگرن و ڕیفۆرمه ڕامیارییه‌کان به پابه‌ندبوون یا نه‌بوونی پارته‌کان به خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه ببه‌ستنه‌وه و دواجاریش خه‌ونی جادوویانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشی پێکهاتوو له پیاوچاکانی فیلۆسۆف و هۆنه‌رمەند له‌ته‌ك ڕامکارانی دڵسۆز و خۆنه‌ویست پێکبهێنن. ئەو هەمووە ڕاکە ڕاکە بە دوای سەرابی دێمۆکراسیدا، ناچار ڕیفۆرمی ڕامیاری پابەندی ڕیفۆرمی ئاکاری (مۆراڵی) دەکەنەوە و ئەوانیش پابەندی چێکردنەوەی واتاکانی نیشتمان، سەرابێك، کە خۆشیان نازانن چۆن پێناسەی بکەن. وەها سەرلێشێواندنێك لە خوێنەر ئەرکی دەستەبژێری خاوەن بەرتەرییە و له سه‌راپای مێژووی کۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌دارییه‌کاندا، ئه‌مه هه‌وڵی نه‌گریسی ورده‌بۆرجوازی به‌شبه‌رنه‌که‌وتوو بووه، که بۆ شاردنه‌وه‌ی خه‌ونی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و ده‌سته‌بژێری هانیداون.
پێشتر وتم ڕێفۆرمی ڕامیاری یا سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه پێداویستی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به گه‌شه و ئاڵوگۆری ژێرخانی کۆمه‌لگه (په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و بنەما ئابوورییەکان). ئه‌وه‌یش ئه‌مڕۆکه له کوردستاندا ڕووده‌دات، ڕێك وڵامدانه‌وه‌یه به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه بۆرجوازییه‌کان و ڕێکخستنی بازار، ئه‌وه‌ی که له کوردستان به‌جۆرێکه و له ئه‌مه‌ریکا به جۆرێکی تر، ئه‌وه‌یان دوو شت دیاری ده‌که‌ن:
یه‌که‌م، ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵگه‌کان له سیسته‌مه جیهانییه‌که‌دا (کوردستان په‌راوێزه و ئه‌مه‌ریکا ناوه‌ند)، دووه‌م، ئاماده‌یی و هوشیاری چینایه‌تی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کان به‌رامبه‌ر به بازاری تاڵانی ڕه‌نج و له پێناو خه‌ونه‌کانی تاکی ئه‌و کۆمەڵگه‌یە، که دیسانه‌وه کوردستان له سه‌ره‌تای ئاشکرابوونی ئه‌ودیوی دێوجامه‌کانی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی بۆرجوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری هێزه‌کانه‌دایه.
کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوەن بنه‌مای ئابووریی به‌هێز یا بێهێز، به‌و پێیه‌ی کە توانای کۆنترۆڵ و شه‌ته‌کدانی بە به‌رنامه و پلانی کۆمپانیا جیهانلووشه‌کانەوە هەیە، به هەمان ڕادەش هوشیاری تاکه‌کان لاواز دەبێت و ڕێوشوێنی پارت، سه‌رۆك و خێڵ و گه‌لێ شتی په‌رپوتی دیکه، زاقتر و فراوانتر ده‌بێت. بەپێچەوانەشەوە، بەو ڕادەیەی کە بەرگری [بەرگرتن] لە تاڵان و گەندەڵکردنی کۆمەڵگە لە ئارادابێت، بەو ڕادەیەش پرۆژەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و ئیمپریالیزمی ئەمەریکی و ئەوروپی و پاسەوانەکانیان تووشی شکست و ناکامی دەبن. بۆیە بەبێ دژایەتی و بەرهەڵستی و بەرگرتن بە ڕێکه‌وتننامە و پڕۆژەکانی ئەو ناوەندە جیهانلوشانە، ناتوانرێت ئاڵوگۆڕی ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمەلایەتی و .. تد ئەنجام بدرێن!
ئینجا ڕیفۆرمی مۆڕاڵی با له‌ولاوه بوه‌ستێت، که نووسه‌ران ئه‌وه نادیده دەگرن، ڕۆشنبیری و مۆڕاڵ و کو‌لتوور، شه‌ته‌کدراو و ماره‌کراوی چینی سه‌روه‌رن و ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه، باڵانوێنی گەندەڵی و داهزرانی مۆڕاڵ و گه‌لێك چه‌مکی تره له سایه‌ی سه‌روه‌ریدا. ئەوەی کە نووسەران دەرکی ناکەن، ئەوەیە هەر گۆڕانێکی ڕامیاریی لە ماف و بڕیاردانی تاکەکاندا پابەندی ڕێوشوێنی ئابووری خودی ئەو تاکانەیە و مۆڕاڵی تاکەکانیش ڕەنگدانەوەی پابەندییانە بە سیستەمە کۆمەڵایەتییەکەوە، کە ئەویش پابەندی سەرخان و ژێرخانی کۆمەڵگە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. بەم جۆرە بێجگە لە ئاڵوگۆڕی ئابووریی لە ڕێوشوینی تاکەکاندا [ئازادبوونی تاك لە وابەستەیی بۆ دەسەڵاتە هیرارشییە ئابووریی و ڕامیارییەکان، که به دیوه‌که‌ی تردا ده‌کاته لەناوچوونی بنەماکانی ناچاری فرۆشتنی هێزی کار و ملدان بە سیستەمی نوێنەرایەتی] بە واتای شۆڕشی کۆمەڵایەتی، هیچ چانسێك بۆ ئاڵوگۆری ڕامیاریی و مۆراڵی ڕادیکاڵ لە ئارادا نامێنێتەوە.
له ئاستێکی دیکه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی دابڕاوه له خه‌ڵک… ل٢١
ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی له خه‌ڵك دابڕاوبێت، شتێکی ناوازه نییه، چونکه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می چینایه‌تیدا ئیتر ئه‌و سیسته‌مه هه‌ر ناوێکی له‌سه‌ر بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕابه‌ر و ڕێبه‌رکراو، سه‌رۆك و سه‌رۆکایه‌تیکراو، شوانه و مێگه‌ل بنیاتنراوه، خۆبه‌خۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێته کوته‌کی ده‌ستی که‌مایه‌تییه‌ك به‌سه‌ر زۆرینه‌ی فه‌رمانڕه‌واییکراودا و فه‌رماندان و فه‌رمانبردن، باڵاده‌ستبوون و ژێرده‌ستبوون، دووتای هاوکێشه‌یه‌کی ناهاوسه‌نگن، که له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی تاکه‌کان له به‌هره‌مه‌ندی له به‌رهه‌مهێنان و داهات و سوودوه‌رگرن له‌و به‌رهه‌م و داهاته و نایه‌کسانی له ماف و بڕیارداندا پێکهاتووە. به‌کورتی نایه‌کسانی ئابووریی و ڕامیاریی و دواجار ناهاوسه‌نگی کۆمه‌لایه‌تی، که له سیسته‌می چینایه‌تیدا ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی پابه‌ندی توانای ئابووریی و ڕامیارییه و تواناداری ئه‌م دوووانه‌ی دواییش، پله‌وپایه‌ی نایه‌کسانی که‌سه‌کان لەبار دەکەن، بەو جۆرە تاکو نایه‌کسانی له‌و بوارانه‌دا هه‌بێت، قسه‌کردن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك، که بتوانێت سه‌رخانی بنه‌ما ئابوورییه یه‌کسان و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ته‌باکان بێت، ئه‌سته‌مه و نه‌ك هه‌ر خه‌ونبینینه، به‌ڵکو جادووگه‌ری و خه‌ڵكفریودانه!
به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتییان که ئه‌رکێکی سیاسی‌و ئه‌خلاقی ساده‌ی سه‌رۆکی هه‌ریـ‌م‌و حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانه، ل٢١
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رك به سه‌رۆك بسپێرین و له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌می لۆمه‌ی بکه‌ین، پێویسته پرسیار له خودی پێداویستی بوونی سه‌رۆك و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایه‌تیدان بەو پێداویستییە بکه‌ین؛ سه‌رۆك چییه و له کوێوه دێت و ئه‌ركه‌کانی کامانه‌ن؟ ئه‌وی له دووتوێی خه‌ونێکی پۆستمۆدێرندا سه‌رۆك له‌سه‌ر ڕانه‌په‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی لۆمه ده‌کات، هێشتا لاقێکی له ژێر خێوه‌تی خیڵ و هۆزه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردوودایه! هه‌روه‌ها بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت، خه‌ریکه له سایه‌ی سه‌رۆکدا ڕێوشوێنێك بۆ پله‌وپایه و به‌رته‌ری خۆی خۆش ده‌کات، که به کورتی من ته‌نیا به میرزاکانی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دێنه به‌رچاوم. ئه‌گینا له ده‌مێکدا که داواکاری به‌شداری هه‌مووانی یا نیشتمان هه‌مووانی ده‌که‌ن، ئیتر کامه ڕؤڵ بۆ خواوه‌ندیی سه‌رۆك ده‌مێنێته‌وه، یا ئه‌وه‌تا وه‌ك وتم، هه‌مووان مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتخوازانه به سه‌رله‌شکر و مه‌لا و زانا و فیلۆسۆفه‌وە، یا خه‌ریکی خه‌ڵكفریودانن به له توانادابوونی که‌تواریکردنه‌وه‌ی وه‌ها ئه‌فسانه‌یه‌ك [یەکسانی هەمووانی و بەشداری هەمووانی و نیشتمان هەمووانی لە سایەی سیستەمی چینایەتیدا] ؟!
کاتێك کە بڕیارە مافی یه‌کسان و هاوبه‌ش به هه‌مووان بده‌ن، ئیتر سه‌رۆکی باڵا و سه‌روومرۆڤ و سه‌رووتوانا و ده‌سه‌ڵاتتان بۆچییه و له‌پای چی؟ “به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتیان وه‌ك ئه‌رکێکی ڕامیاریی و مۆڕاڵی ساده‌ی یا سه‌ره‌تایی سه‌رۆکی هه‌رێم و میری و پارله‌مان” بۆخۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی توانای هه‌مووانییە و زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌سه‌رداکراو ده‌خاته خانه‌ی سۆزپێداهاتنه‌وه و جێگه‌ی به‌زه‌یی و سه‌رپه‌رشتی، که به‌خۆیان ئاوه‌زیان پێینه‌شکێت و ده‌رکی پرسه‌کان و پێداویستی و چۆنیه‌تی به‌دیهاتنی خواسته‌کانیان نه‌که‌ن، یا ئه‌وه‌تا به دیوه‌که‌ی تردا، دان به پێداویستی خێڵایه‌تیی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا ده‌نێن و ڕه‌وایه‌تی پێده‌به‌خشن و له به‌رامبه‌ریدا گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چی تاکه‌کانی بازنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وی به فه‌رمی ده‌ناسن؟
ئه‌مه له شیوه‌ن و سوێندخواردنه‌کانی (ستالین) بۆ (لێنین)ی ڕابه‌ری ده‌چێت، که مسۆگه‌رگه‌ری هه‌ریسه‌که بوو بۆ خۆی! چونکه سه‌رۆك پێویستی به ڕاوێژکارانی ژیر و ته‌کبیرزان هه‌یه و وه‌ك له پیشه‌کییه‌که‌شدا چه‌ند جار ڕاناوی “ئێمه” به‌بێ پێویستبوون، قوتده‌بێته‌وه، باشترین ده‌سته‌بژێرێك، که بتوانێت که‌شتی شکاوی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی هه‌رێم له تۆفانی هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ری قوربانیانی دوێنێ و نێچیرانی ئه‌مڕۆ، ڕزگار بکات، ئه‌وه دەستەبژێره “ڕۆشنبیر”ه‌که‌ی نووسەرانە!
پاشان، ورده‌گیری له ده‌رنه‌که‌وتنی سه‌رۆك، ته‌نیا ده‌توانێت به‌دبه‌ختی و خۆبه‌که‌مزانی، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له ڕیزی کۆیله‌تیدا چاوه‌ڕێی تێپه‌ڕبوونی شاژنی بریتانیا ده‌که‌ن، په‌روه‌رده ده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ی نووسه‌ران بێت، ئه‌وا سه‌رۆکایه‌تی (سه‌دام حوسه‌ین) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زوو زوو خه‌ڵکی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه و ده‌ترساندن یا میدالیای به هه‌ندێك ده‌به‌خشی، ده‌چێته خانه‌ی سه‌رۆکه هه‌ره باشه‌کانه‌وه؟!
ئای که به‌دبه‌ختییه مرۆڤ له بری خۆڕزگارکردن له مۆته‌که‌کانی پێویستی سه‌رۆکخێڵ و هۆز و نه‌ته‌وه، گله‌یی له سه‌رۆکه‌که‌ی بکات و به‌وه تاوانباری بکات، که که‌متر ده‌رده‌که‌وێت، له‌ولاشه‌وه باس له نیشتمان هه‌مووانی و یه‌کسانی هەمووانی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه بکات!
به‌و پێیه‌ی که نووسه‌ران خوازیاری په‌روه‌رده‌کردنی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی نیشتمان و گۆڕینی واتاکانی نیشتمان به ماف و لێپرسراوه‌تین، ئه‌وا به ده‌ستەونزاوه چاوه‌ڕێی به‌خشینی (هیتله‌ر)ێکن به کورد، گله‌ییشیان له سه‌رۆکه‌که‌یان هه‌ر لێره‌وه‌یه. ئه‌ز حه‌ز ده‌که‌م بزانم، به کامه ئاوه‌ز سه‌رۆك ده‌بێته په‌روه‌رده‌گه‌ری هه‌ستی ئاوه‌دانکردنه‌وه و پاراستنی کۆمه‌لگه، له کاتێکدا بوونی سه‌رۆك به خۆی له‌نێوبه‌ری هه‌موو هه‌سته هاوبه‌شه‌کانه و مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر مرۆڤی باڵا (سەران) و مرۆڤی خوار (ڕەشەخەڵك)دا دابه‌ش ده‌کات؟!
وەها تێڕوانینێك لاقێکی لە نێو کلیسا و لاقەکەی تری لە دیواخانی بەگ و ئاغاکانی سەدەکانی ناوەراستدایە، لەوێدا کە قەشەکان باسیان لە دەوڵەتی باش و میرزاکانیش باسیان لە بەگ و ئاغای باش و بە شەرەف دەکرد. ئەگەر سەرنجی دیوە شاردراوەکەی ئەو بۆچوونە بدەین، جێگەی بەزەییبوونی ئەندامانی خواری کۆمەڵگەیە، کە پێویستیان بە بەزەیی و چاودێری دەسەڵات و سەرۆکانە، لە کاتێکدا کە خودی هەبوونی سەرۆك و دەسەلات لە سەرووی کۆمەڵگەوە نیشانەی بێڕێزی و چەپاندنی ئەندامانی بێدەسەلاتی کۆمەڵگەیە!
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو کۆنترۆڵ‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی یاساییه‌وه وه‌ستابێت، ناتوانێت هه‌ستی به‌رپرسانه‌و هاوکاری‌و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان به‌رهه‌مبهێنێت. ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی دادپه‌روه‌رانه سامانی نیشتمان دابه‌شنه‌کات، ئیره‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆڤی نائومێد‌و توڕه به‌رهه‌مده‌هێنێت. ل٢٢
وەك ئاشکرایە و زۆرینەی کەسانی هوشیاریش دەرکی دەکەن، هەردەم دەسەڵات دیکتاتۆری بێت یا دێمۆکراتی، پاشایەتی بێت یا کۆماری، فیئۆداڵی بێت یا بۆرجوازی لە سەرووی لێپرسینەوەوەیە و بە خۆشی داڕێژەری یاسایە و لە سیستەمی چینایەتیدا یاسا تەنیا لە پێناو پاراستنی خودی دەسەڵات و سەروەری چینایەتیدایە، به‌و پێیه‌ش خودی ده‌سه‌ڵات سه‌پێنه‌ری یاسایه، که‌واته له سه‌رووی یاسا و دادگەوەیە و لێپێچینه‌وه ته‌نیا کەسانێك دەگرێتەوە کە یاسا بۆ ملکەچکردنیان و کۆیلەڕاگرتنیان سەریهەڵداوە و ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك له سکانداڵی ده‌وڵه‌تانی دێمۆکرات [پارله‌مانی]ه‌وه بگره تا دیکتاتۆر ده‌بینین، هه‌میشه له‌ژێر نێوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا شانی خۆیان له ژێر کاره‌چه‌وته‌کانیان خاڵی ده‌که‌ن و هەروەها هەر بەنێوی بەرژەوەندی هەمووانی و گشتییەوە درێژە بە ڕامیارییە دژی خەڵکییەکانیان دەدەن. ئەوە گومانی تێدا نییە، کە دەسەڵات نەك هەر ناتوانێت بەرهەمهێنەری هەستی بەرپرسیاریی و هاریکاری و خۆشەویستی بۆ خۆشباوەڕیی (وهم)ە دروستکراوەکانی وەك نیشتمان هەمووانی و هاوخوێنی نەتەوەیی و مافی هاووڵاتی و یەکسانی یاسایی بەرهەم بێت، بەڵکو تەنانەت لێپرسراوەتی و هاریکاری و خۆشەویستی و هەستی هاوجۆری سروشتی و هەبوو و ئاماده‌ی نێوان خودی مرۆڤەکانیش لەنێو دەبات و مرۆڤەکان لە بەرامبەر یەکتردا دەکاتە دوژمنی یەك؛ هاوسێ بەرامبەر بە هاوسێ، هاوکار بەرامبەر هاوکار، گوند بەرامبەر بە گوند و شار بەرامبەر بە شار و هەرچی هەیە و نییە لە پێناو مانەوەی سەروەری چینایەتی دەیکاتە دوژمنی ئەوی تر.
کاتێك کە دەسەلات لەپێناو پاراستنی مشەخۆری و تاڵانی داهاتی کۆمەڵگە سەریهەڵدابێت، ئیتر چۆن دەتوانێت ببێتە دابەشگەری دادپه‌روەرانەی سامانی کۆمەڵگە؟ مەگەر دەسەڵات بۆ پاراستن و ڕاگرتنی کۆمەڵگەی چینایەتی و سیستەمەکەی نییە؟ ئەگەر وانییە، ئەی بۆ چییە؟ ئەگەر بۆ ئەوەیە، ئەی سەرچاوەی مەترسییەکان بۆ سەر سیستەمەکە کامەیە و بۆ دروست دەبن؟ ئەگەر دەسەڵات بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیە، ئەدی بۆ لە بری زەبروزەنگ و سەپاندن، هانای بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی دروستبوونی مەترسییەکان نەبردووە؟
کاتێك کە کۆمەڵگە بە زەبروزەنگ و سەپاندن بخرێنە ژێر باری نایەکسانی ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی، ئیتر سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و توڕەیی و توندوتیژی [ئەوەی نووسەران بە ئێرەیی کۆمەڵایەتی و نائومدی و توڕەیی نێوی دەبەن] ئاسایی‌ترین و چاوەڕوانکراوترین کاردانەوەی مرۆڤە چەپێنراوەکانە و لەناوبردنی نایەکسانی و پشێوی و ناتەبایی کۆمەڵایەتی و پەروەردەکردنی مرۆڤی و نوێ و هیوادار و ئارام، پێویستی بە لەناوبردنی زەمینەکانی نایەکسانی و پشێوی و توڕەیی و توندوتیژییە، کە ڕوودانی وەها ئاڵوگۆڕێك بەبێ لەناوبردنی خودی سەروەری چینایەتی و پایەکانی ئەو سەروەرییە، ئەستەمە، چونکە خودی دەسەڵات و دروستگەرەکانی سەرچاوە و ڕاگری هەموو نادادوەرییەکن!
Be the first to comment.