RSS Feed

ئێران: ڕاکێشانی سێ چالاکڤانی کرێکاریی له‌ نه‌غه‌ده‌ بۆ دادگه‌ی شۆڕش

Posted on Friday, December 31, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ئێران: ڕاکێشانی سێ چالاکڤانی کرێکاریی له‌ نه‌غه‌ده‌ بۆ دادگه‌ی شۆڕش

سێ که‌س له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ هاریکاری پێکهێنانی ڕێکخستنی کرێکاریی(عومه‌ر ئیسماعیل پور، ئیبراهیمی ئیسماعیل پور و سدیقی خه‌سره‌وی) له‌ نه‌غه‌ده‌له‌لایه‌ن دادگه‌ی شۆڕشی شاری ورمێ داواکراون.

به‌ پێی هه‌واڵی موکوریان، عومه‌ر ئیسماعیل پور ده‌بێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی 05ی جێنیوه‌ری 2011، ئیبراهیمی ئیسماعیل پور و سدیقی خه‌سره‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی 19ی جێنیوه‌ری 2011 له‌ دادگه‌ی شۆڕشی ئیسلامی شاری ورمێ ئاماده‌ بن.

هه‌روه‌ها ده‌لێت، ئه‌م سێ چالاکڤانه‌ کرێکارییه‌ی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاساییشه‌وه‌ له‌م شاره‌دا ده‌ستگیر کراون و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ بارمته‌ له‌ زیندان ئازاد کراون.

سه‌رچاوه‌:

http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5971-1.html

 

êran: rakêşanî sê çalakvanî krêkarîy le nexede bo dadgey şorrş

sê kes le endamanî komîtey amadekarî bo harîkarî pêkhênanî rêkxistnî krêkarîy(‘umer îsma’îl pur, îbrahîmî îsma’îl pur û sdîqî xesrewî) le nexedelelayen dadgey şorrşî şarî wirmê dawakrawn.

be pêy hewallî mukuryan, ‘umer îsma’îl pur debêt rojî çwarşemme, rêkewtî 05î cênîwerî 2011, îbrahîmî îsma’îl pur û sdîqî xesrewî rojî çwarşemme, rêkewtî 19î cênîwerî 2011 le dadgey şorrşî îslamî şarî wirmê amade bin.

herweha delêt, em sê çalakvane krêkarîyey xellkî nexede, maweyek lemewber lelayen hêzekanî asayîşewe lem şareda destgîr krawn û paş maweyek be barimte le zîndan azad krawn.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.