RSS Feed

تونس: له‌ تونس خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن

Posted on Friday, December 31, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

تونس: له‌ تونس خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌ ناوه‌ندی خوێندکارانی زانکۆکاندا، که‌ هیچ داهاتوویه‌کیان له‌ ده‌ستکه‌وتنی کاردا نییه‌، له‌ته‌ك بێکاران و خه‌ڵکانی تردا ده‌ستی پێکردووه‌.
ئه‌م زنجیره‌ خۆپیشاندانه‌ له‌ شاری (سیدی بویه‌زی)دوه‌ ده‌ستی پێکرد، کاتێك که‌ پۆلیس شاڵاوایان برده‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ناچاری په‌یداکردنی پاه‌روه‌ نانێکدا به‌بێ مۆڵه‌تی میری خه‌ریکی فرۆشتنی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و مێز بوون. پۆلیسبه‌و بیانووه‌وه‌ به‌سه‌ریانی دا و و ده‌ستی به‌سه‌ر شمه‌که‌کانیاندا گرت. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ و سه‌ر ئه‌نه‌نجام یه‌کێك له‌و ده‌ستفرۆشانه‌ی، که‌ شته‌کانی ده‌سی به‌سه‌ردا گیرابوو و به‌خۆی ده‌رچووی زانکۆ بوو و به‌هۆی ده‌ستنه‌که‌وتنی کاره‌وه‌ په‌نای بۆ ئه‌وه‌ بردبوو، وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و خۆی سوتاند، به‌م جۆره‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ کان به‌هێز تر بوون. بۆیه‌ شاڵاوی پۆلیس و ده‌سگه‌ سیخوڕییه‌کانیش دڕندانه‌تر بوو و سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو که‌سی تر، له‌ ناڕازیان. دوابه‌دوای ئه‌و دوو ڕووداوه‌، ئیدی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان زۆربه‌ی زۆری شاره‌کانی (تونس)ی گرتووه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 27.12.2010 خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌ پایته‌ختی ئه‌و ڵاته‌دا به‌رپاکرا و ناڕزایه‌تی و کێشمه‌کێش گه‌یشته‌ به‌یه‌کدادان له‌ نێوانی پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا.
شایانی باسه‌، ڕێژه‌ی بێکاری له‌ نێوانی ته‌مه‌ن 15 و 29 ساڵاندا به‌ڕێژه‌ی 30%یه‌. هه‌روه‌ها سایتی ویکی لیکس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، که‌ خێزانی سه‌رۆکی تونس، (زه‌ینولئابیدین بن عه‌لی) ، که‌ له‌ ساڵی 1987 وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ و بۆخۆیان نیمچه‌ باندیکی مافیایین” . هه‌ره‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، که‌ نیوه‌ی بزنسی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و و خێزانه‌که‌ی و خزم و ناسیاوه‌کانیدایه‌.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان خۆپیشاندانه‌کان هه‌ر به‌رداه‌وم ده‌بن داوای “نان و کار و ئازادی” ده‌که‌ن.

Tunis: le tunis xopîşandanekan berdewamin

le seretay em mangewe zincîreyek xopîşandan le nawendî xwêndkaranî zankokanda, ke hîç dahatûyekyan le destkewtnî karda nîye, letek bêkaran û xellkanî tirda destî pêkirduwe.

em zincîre xopîşandane le şarî (sîdî buyezî)dwe destî pêkird, katêk ke polîs şallawayan birde ser ew kesaney ke le naçarî peydakirdnî paerwe nanêkda bebê molletî mîrî xerîkî froştnî sewze û mîwe le ser ‘erebane û mêz bûn. polîsbew byanuwewe beseryanî da û wi destî beser şmekekanyanda girt. eme buwe hoy narrezayî derbrrînî hemû xellkeke û ser enencam yekêk lew destifroşaney, ke ştekanî desî beserda gîrabû û bexoy derçûy zanko bû û behoy destnekewtnî karewe penay bo ewe birdbû, wek derbrrînî narrezayî le berçawî xellkî agrî le xoy berda û xoy sutand, bem core xopîşandan û narrezayetîye kan behêz tir bûn. boye şallawî polîs û desge sîxurîyekanîş drrindanetir bû û serencam buwe hoy gyanledestdanî dû kesî tir, le narrazyan. dwabedway ew dû rûdawe, îdî narrezayî û xopîşandan zorbey zorî şarekanî (tunis)î girtuwetewe û rojî dûşemme, 27.12.2010 xopîşandanêkî gewre le paytextî ew llateda berpakra û narrzayetî û kêşmekêş geyişte beyekdadan le nêwanî polîs û xopîşanderanda.

şayanî base, rêjey bêkarî le nêwanî temen 15 û 29 sallanda berrêjey 30%ye. herweha saytî wîkî lîkis ewey xisterrû, ke xêzanî serokî tunis, (zeynulabîdîn bin ‘elî) , ke le sallî 1987 we le desellatdaye û boxoyan ” nîmçe bandîkî mafyayîn” . hereha eweşî xistuweterrû, ke nîwey bzinsî ew wllate lejêr destî ew û xêzanekey û xzim û nasyawekanîdaye.

bepêy hewallekan xopîşandanekan her berdaewm debin daway “nan û kar û azadî” deken.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.