RSS Feed

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات تاران

Posted on Thursday, December 23, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات تاران

نزیکەی ١٥٠ کەس لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای شرکت مخابرات تاران وەك ناڕەزایەتی بە دابەزینی بەرچاوی موچەی مانگانەیان کۆبوونەوە. فەرمانبەرانی کۆمپانیای شرکت مخابرات تاران، لە بەرامبەر تایبەتیکردنەوەی ئەم کەرتە و ئاڵوگۆری زۆری موچەیان و ئەو کارە ناڕەزان.

ئایینامەی نوێی موچەی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات کە پلەی خوێندنی کەمیان هەیە گۆڕاوە و بەپێچەوانەی جاران موچەی مانگانەیان دابەزاندووەتە نزمترین ئاست لە چاو سالانی دوایی.

بە پێی هەواڵەکان، کرێکاران کە موچەی ٨٠٠ هەزار تومەنیان وەردەگرت، ئەورٶکە لە هەژمارە بانکییەکەیاندا تەنیا ٢٥ هەزار تومەن دراوە وهیچ کەسێکێش وەڵام بەم پرسە ناداتەوە.

سەرچاوەی هەواڵ: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5818-1.html

 

êran: kobûnewey narrezayetî fermanberanî şirkit mxabrat taran

nzîkey 150 kes le fermanberanî kompanyay şirkit mxabrat taran wek narrezayetî be dabezînî berçawî muçey manganeyan kobûnewe. fermanberani kompanyay şirkit mxabrat taran, le beramber taybetîkirdnewey em kerte û allugorî zorî muçeyan û ew kare narrezan.

ayînamey nwêy muçey fermanberanî şirkit mxabrat ke pley xwêndnî kemyan heye gorrawe û bepêçewaney caran muçey manganeyan dabezanduwete nzimtrîn ast le çaw salanî dwayî.

be pêy hewallekan, krêkaran ke muçey 800 hezar tumenyan werdegirt, ewrٶke le hejmare bankîyekeyanda tenya 25 hezar tumen drawe whîç kesêkêş wellam bem pirse nadatewe.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.