ئێران: بەرگرتن بە کۆبوونەوەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پالافتگەی ئابادان
ئێران: بەرگرتن بە کۆبوونەوەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پالافتگەی ئابادان
دوێنێ ٢٠ی دێسەمبەری ٢٠١٠ نزیکەی دوو سەد کەس لە کرێکارانی پاڵافتگەی ئابادان وەك ناڕەزایەتی بە بڕین و کەمکردنەوەی جەژنانە و پاداشتی کۆتای ساڵ بە دوو بەش لە پاڵافتگەی ئابادان کۆبوونەوە.
لێپرسراوان و بەڕێوەبەر، هەڕەشەیان لە کرێکاران کرد، کە ئەگەر مل بەو هەلومەرجە نەدەن، ئەوا ٧٠ کەسیان لێ دەردەکەن.
بە وتەی کرێکارەکان، موچەیان ٣٠٠ هەزاری تومەنە و بە دەستپێکردنی پێشنیاری ئامانجدارانەی یارانەکان و باڵابوونی قەیران و گرانی شمەك، چیتر توانای دابینکردنی لایەنی کەمی گوزەرانی خۆیان نییە. ئەمە لە بارێکدایە کە لێپرسراوان موچەی زیاتر و پاداشتی زیاتر وەردەگرن. کرێکارانی ئەم پاڵافتگەیە خوازیاری زیادکردنی کرێ (موچە) و وەرگرنتنی گشت مافە بڕواوەکانیانن.
سەرچاوەی: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5776-1.html
êran: bergirtin be kobûnewey dû sed kes le krêkaranî palaftgey abadan
dwênê 20î dêsemberî 2010 nzîkey dû sed kes le krêkaranî pallaftgey abadan wek narrezayetî be brrîn û kemkirdnewey cejnane û padaştî kotay sall be dû beş le pallaftgey abadan kobûnewe.
lêprisrawan û berrêweber, herreşeyan le krêkaran kird, ke eger mil bew helumerce neden, ewa 70 kesyan lê derdeken.
be qsey krêkarekan, muçeyan 300 hezarî tumene û be destpêkirdnî pêşnyarî amancdaraney yaranekan û ballabûnî qeyran û granî şmek, çîtir twanay dabînkirdnî layenî kemî guzeranî xoyan nîye. eme le barêkdaye ke lêprisrawan muçey zyatir û padaştî zyatir werdegrin. krêkaranî em pallaftgeye xwazyarî zyadkirdnî krê (muçe) û wergrintnî gişt mafe birrwawekanyanin.
هاوڕێیان، خوێنهرانی هێژا، سهکۆی ئهنارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.
evallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn.
anarkistan@activist.com
Be the first to comment.