RSS Feed

بریتانیا: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فێریاران و خوێندکاران به‌رده‌ومه‌ و سه‌رۆکی پۆلیسیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

Posted on Saturday, November 27, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

بریتانیا: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فێریاران و خوێندکاران به‌رده‌ومه‌ و سه‌رۆکی پۆلیسیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

پێش ده‌ستپێکردن و پاش ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 24ی نۆڤەمبەری2010، که‌ زیاتر له‌ 130 هه‌زار فێریار و بەشەکانی تری خه‌ڵك به‌شداریان تێدا کرد، پۆلیس له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی چالاکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌کە و ده‌ستکه‌وتنی پلانی خۆپیشاندانه‌که‌ بوو. ئێستا پۆلیس گه‌یشۆته‌ دوو سه‌ره‌نجام، یه‌که‌میان گۆڕانی شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانه‌، کە به‌ قسه‌ی ئه‌وان گه‌مه‌که‌ گۆڕاوه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت تاکتیکه‌کانی ئه‌وانیش بگۆڕدرێن، دووه‌میشیان پۆلیس باوه‌ڕی به‌ وه‌رگرتنی دەنگوباس و هه‌واڵی پلانی خۆپیشانده‌ران و ورده‌کارییه‌کانی، که‌ له‌ ده‌سگەی سیخوڕیی بریتانییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت، نه‌ماوه‌، بۆ ئەوه‌ش ئێستا ڕۆژنامه‌نووسه‌ بێئابڕوو و خۆفرۆشه‌کان ده‌خاته‌ ناو ڕیزی خۆپیشانده‌ره‌کانه‌وه‌، تاکو سه‌ره‌داوێکیان ده‌ستکه‌وێت. هەر بۆیه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌وەیانکرد و به‌ ئاشکراش باسیانکرد، که‌ نه‌یانتوانیوه‌ نه‌ ڕێکخه‌ر و نه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌که‌ بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش هه‌ڵهێنانی ئاسانه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆپیشاندانه‌که‌ بێجگە له‌ لێدوان، نە پلانی داڕێژراوی هه‌بووه‌، نه‌ سه‌رکرده‌ و کۆنتۆڵگه‌ری هه‌بووه‌. هه‌موو ئه‌م چالاکیانه‌ له‌ ڕیگەی مەسینجەر (Facebook , Twiter) و کورتە پەیام (SMS)ەوە ڕێکخراون و هه‌موو که‌سێکیش هاوکات خۆی بڕیاردەر و خۆی جێبەجێگەر بووه‌.

ئه‌مه‌ زیاتر پۆلیس و ڕامیارەکانی نائارام و په‌شێو کردووه‌، له‌وه‌ش خراپتر بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌، که‌ شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌کان گۆڕاوه‌ و که‌وتوته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌موشیان بە شێوازی کار و گرتنه‌به‌ری چالاکی ڕاسته‌وخۆن. پۆلیس ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی که‌ توانیان 5.000 هه‌زار که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران, که‌ به‌ره‌و تراڤه‌ڵگه‌ر سکوێر وایت هۆڵو شوێنه‌ هەستیاره‌کان ده‌که‌وتنه‌ ڕێ، له‌ کاتژمێری 12.15 نیوه‌ه‌ڕۆدا، چواردەورە دا و هه‌تا سه‌عات 8 شه‌و نه‌یانهێڵا که‌س لەو شوێنە ده‌رباز بێت. به‌ڵام له‌ تەك ئه‌وه‌شدا زۆرێك توانیان ئه‌و ته‌وقه‌ بشکێنن و له‌تەك خه‌ڵکانی تردا له‌ شه‌قامه‌کانی تر به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندانه‌کە بدەن و چالاکیه‌کانیان بکەن.

شایانی باسه‌، فێریاره‌کان له‌ هەستان بە چالاکی ڕاسته‌و خۆدا یه‌کدەنگ و بۆچوون ده‌ستبه‌کار دەبن، بۆیه‌ هه‌تا دوێنێ شه‌ویش 25ی نۆڤەمبەر زیاتر له‌ (16) زانکۆ له‌ لایه‌ن فێریارانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، که‌ (6) له‌وانه‌ لە شاری مانشسته‌ر، نیوکاستڵ، لیدس، پلیمث، ئێدنبرگه‌ و له‌نده‌ن دا بوون. تا ئێستاش زیاتر له‌ (32) کەس لە خوێندکاران بریندار بوون و (109) که‌سیش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دەستبەسەرکراون، به‌ڵام خوێندکاران له‌سه‌ چالاکی و ناوڕەزایی خۆیان به‌رده‌وامن و بڕیاره‌ سێ‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، ڕێکەوتی 30ی نۆڤەمبەری2010، جارێکی تر خۆپیشاندان بکرێته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووشدا خۆپیشادانێکی گه‌وره‌ به‌ده‌سته‌وه‌یە، که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ 11.000 هه‌زار فێریار به‌ڵێنیان داوه‌، که‌ له‌و خۆپیشاندانه‌دا ڕۆڵیان هه‌بێت.

له‌ولاشه‌وه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا (24ی نۆڤەمبەری2010) به‌ هه‌زاران فێریار له‌ ئیتالیا چوونه‌ سه‌ر شەقامەکان و ده‌ستیان به‌ چالاکی ڕاسته‌وخۆ دژی بڕینی خه‌رجی زانکۆکان و ئیشوکار کرد. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ زیاتر له‌ 50 شاردا، له‌وانه‌ : ڕۆم، په‌دۆڤه، پێرجوا‌ ، پیزه‌ ، بییانه‌، فلۆره‌نس ، تیرن، ناپلوس ، په‌ڤییا، په‌لێرمۆ و سه‌لێرمۆ، بەرپاکرابووو له‌ بڕی (66) زانکۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر (44) زانکۆی ده‌وڵه‌تیداگرت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك تەلاری میریی و‌ وێستگەکانی شه‌مه‌نه‌فه‌ردا گرت، که‌ زۆربه‌ی ئه‌م داگیرکردنانه‌ هه‌تا شه‌و دره‌نگانێک به‌رده‌وام درێژەیان خایاند.

 

brîtanya: xopîşandan û narrezayî fêryaran û xwêndkaran berdewme û serokî polîsîş herreşe dekat

pêş destpêkirdin û paş destpêkirdnî xopîşandane gewrekey rojî çwarşemme, 24î novemberî2010, ke zyatir le 130 hezar fêryar û beşekanî trî xellk beşdaryan têda kird, polîs le hewllî dozînewey kesanî çalakî hellsurênerî xopîşandaneke û destkewtnî planî xopîşandaneke bû. êsta polîs geyşote dû serencam, yekemyan gorranî şêwey xopîşandanekane, ke be qsey ewan ” gemeke gorrawe , boye debêt taktîkekanî ewanîş bgorrdrên”, duwemîşyan polîs bawerrî be wergirtnî dengubas û hewallî planî xopîşanderan û wirdekarîyekanî, ke le desgey sîxurîy brîtanîyewe werîdegrêt, nemawe, bo eweş êsta rojnamenûse bêabrrû û xofroşekan dexate naw rîzî xopîşanderekanewe, taku seredawêkyan destkewêt. her boye le xopîşandanekey rojî çwarşemmeda eweyankird û be aşkraş basyankird, ke neyantwanîwe ne rêkxer û ne hellsurênerî xopîşandaneke bdoznewe. em metelleş hellhênanî asane, ewîş eweye ke xopîşandaneke bêcge le lêdwan, ne planî darrêjrawî hebuwe, ne serkirde û kontollgerî hebuwe. hemû em çalakyane le rîgey mesîncer (Facebook , Twiter) û kurte peyam (SMiS)ewe rêkixrawn û hemû kesêkîş hawkat xoy birryarder û xoy cêbecêger buwe.

eme zyatir polîs û ramyarekanî naaram û peşêw kirduwe, leweş xraptir bo ewan eweye, ke şêwey xopîşandanekan gorrawe û kewtute ser şeqamekan û hemuşyan be şêwazî kar û girtneberî çalakî rastewxon. polîs emcare emey bo derkewt, paş ewey ke twanyan 5.000 hezar kes le xopîşanderan, ke berew travellger sikwêr wayt hollu şwêne hestyarekan dekewtne rê, le katijmêrî 12.15 nîweerroda, çwardewre da û heta se’at 8 şew neyanhêlla kes lew şwêne derbaz bêt. bellam le tek eweşda zorêk twanyan ew tewqe bişkênin û letek xellkanî tirda le şeqamekanî tir berdewamî be xopîşandaneke bden û çalakyekanyan bken.

şayanî base, fêryarekan le hestan be çalakî rastew xoda yekdeng û boçûn destbekar debin, boye heta dwênê şewîş 25î november zyatir le (16) zanko le layen fêryaranewe destyan beserda gîrabû, ke (6) lewane le şarî manşister, nîwkastill, lîdis, plîmp, êdinbirge û lenden da bûn. ta êstaş zyatir le (32) kes le xwêndkaran brîndar bûn û (109) kesîş lelayen polîsewe destbeserkrawn, bellam xwêndkaran lese çalakî û nawrezayî xoyan berdewamin û birryare sêşemmey dahatû, rêkewtî 30î novemberî2010, carêkî tir xopîşandan bikrêtewe û le seretay mangî dahatûşda xopîşadanêkî gewre bedesteweye, ke her le êstawe 11.000 hezar fêryar bellênyan dawe, ke lew xopîşandaneda rollyan hebêt.

lewlaşewe her lew rojeda (24î novemberî2010) be hezaran fêryar le îtalya çûne ser şeqamekan û destyan be çalakî rastewxo djî brrînî xercî zankokan û îşukar kird. em xopîşandane le zyatir le 50 şarda, lewane : rom, pedove, pêrcwa , pîze , bîyane, florenis , tîrn, naplus , pevîya, pelêrmo û selêrmo, berpakrabûu le brrî (66) zanko destyan beser (44) zankoy dewlletîdagirt. eme cge lewey ke destyan beser hendêk telarî mîrîy û wêstgekanî şemeneferda girt, ke zorbey em dagîrkirdnane heta şew drenganêk berdewam drêjeyan xayand.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.