RSS Feed

ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی کارخانه‌ی (پوشینه‌ بافت)ی قه‌زوین

Posted on Saturday, October 30, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی ئۆکتۆبه‌ر زیاتر له‌ 100 که‌س له‌ کرێکارانی کارخانه‌ی (پوشینه‌ بافت) بۆ به‌دواچوونی موچه‌ی 12 مانگی ڕابوردوویان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگه‌ی کۆمپانییه‌که‌ له‌ کاتژێر 8ی به‌یانییه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌. کرێکاره‌کان له‌ بارێکی ناخۆشی گوزه‌رانیدان و پیش ئه‌مه‌ چه‌ندین جار ده‌تیانبه‌ ناڕه‌زایه‌تی و کۆبوونه‌وه‌ کردووه‌. کرێکاره‌کان له‌ ڕێکه‌وتی 9ی ئۆکتۆبه‌ردا، بۆ چواره‌مین جار له‌ قه‌زوینه‌وه‌ بۆ تاران هاتوون و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌زگه‌ی سه‌رۆککۆماری کۆبوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا به‌ به‌لێنی بژاردنی موچه‌ دواخراوه‌کان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کارخانه‌که‌، به‌ره‌و قه‌زوین گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هێشتاکه‌ش کاگوزارانی ڕژێم خۆیان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ کرێکاره‌کان و بژاردنی موچه‌کانیان ده‌بوێرن.

Êran: kobûnewey narrezayetî krêkaranî karxaney (puşîne baft)î Qezuyn

emrro sêşemme 23î oktober zyatir le 100 kes le krêkaranî karxaney (puşîne baft) bo bedwaçûnî muçey 12 mangî raburdûyan le beramber dergey kompanîyeke le katjêr 8î beyanîyewe kobûnewe. krêkarekan le barêkî naxoşî guzeranîdan û pîş eme çendîn car detyanbe narrezayetî û kobûnewe kirduwe. krêkarekan le rêkewtî 9î oktoberda, bo çwaremîn car le qezuynewe bo taran hatûn û le beramber dezgey serokkomarî kobûnetewe û tenya be belênî bjardnî muçe dwaxrawekan û begerrxistnewey karxaneke, berew qezuyn gerrawnetewe. bellam hêştakeş kaguzaranî rjêm xoyan le wellamdanewe be krêkarekan û bjardnî muçekanyan debwêrn.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.