RSS Feed

تێرۆریزمی ئیسلامییه‌کان ته‌واوکه‌ری هێڕشی سه‌رمایه‌دارانه‌ بۆ سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵك

Posted on Wednesday, September 29, 2010 in لێدوان

تێرۆریزمی ئیسلامییه‌کان ته‌واوکه‌ری  هێڕشی سه‌رمایه‌دارانه‌ بۆ سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵك

ئه‌مڕۆ که‌ له‌ وڵاتی ئیسپانیا مانگرتنی گشتی به‌ هاوپشتی کرێکاران و خه‌ڵکی نارازی شه‌قامی شاره‌کانی کردووه‌ته‌ مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌‌ و خه‌باتی چینایه‌تی بۆ به‌رگرتن‌ و سه‌نگه‌رگرتن له‌و هێڕشه‌ جیهانییه‌ی سه‌رمایه‌داران، به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی تری ئه‌وروپی، که‌ ده‌خوازێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌ند سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ کرێکاران و چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ بسێنێته‌وه‌ یا تا نزمترین ئاست کرێ و موچه‌ و خزمه‌تگوزاری و خانه‌نشینی و بیمه‌ ده‌رمانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بیمه‌ی بێکاری و کۆمه‌کی کرێخانوو و هتد، داگرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسه‌ بۆ جاری سێیه‌م مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندان به‌رپا بکرێت. ئا له‌م ساته‌دا، که‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌ له‌ ئه‌وروپا بۆ یاساخکردن و سه‌رکوتی ئاشکرای مانگرتنه‌ گشتییه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هیچ بیانوویه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، هاوکاره‌ تێرۆریسته‌کانیان ( گروپ و پارته‌ ئیسلامییه‌کان) شه‌پۆلێك هه‌ره‌شه‌ و ترس به‌ره‌و شاره‌کانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت پایته‌خته‌کان، که‌ چه‌قی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانن، به‌ڕێده‌خه‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خه‌نه‌ دڵی جه‌ماوه‌ری نارازی وڵاتانی ئه‌وروپا.

هێزه‌ ئیسلامییه‌کان، به‌م کرده‌وه‌یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، سه‌لماندیانه‌وه‌ که‌ بێجگه‌ له‌ مشتێك نۆکه‌ری ئیمپریالیزم له‌ ناوچه‌ ئیسلامنشینه‌کان و کوته‌کی سه‌رمایه‌داران بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌ تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کان و پاشه‌کشێ به‌ بزاڤه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ دژه‌ سه‌رمایه‌دارییه‌کان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپیدا، هیچ ئامانجێکی تریان نییه‌. ئیسلامییه‌کان له‌ کوێ نزیکایه‌تی چینایه‌تی له‌ په‌ره‌سه‌ندندا بێت، له‌ کوێ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ سه‌رهه‌ڵداندا بێت، ئه‌وان ده‌ست بۆ ته‌قینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستی ده‌به‌ن. ئه‌وان هێزی شاراوه‌ی ده‌وڵه‌تان و سه‌رمایه‌دارانن،  ئه‌وان خه‌ریکی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و په‌رشوبڵاو پێکردنی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانن، ئه‌وان دوژمنی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین و ئه‌رک و ئامانجیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژواکان و ده‌سته‌بژێره‌ سه‌روه‌ره‌کانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ تێرۆریستییه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌م به‌ره‌به‌یانه‌ی مانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیسپانیا و خۆئاماده‌کردنی کرێکارانی فه‌ره‌نسه‌دا بۆ مانگرتنی گشتی،  هاوسه‌نگه‌ری له‌ته‌ك سه‌رمایه‌داران نییه‌، ئه‌دی چییه‌؟

سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان

ڕسوایی بۆ هێزه‌ ئیسلامییه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌داره‌کان

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.