لوبنان: مانگرتنی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه
لوبنان: مانگرتنی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه
یه‌کێتی گشتی کرێکارانی لوبنان ئه‌مڕۆ له وه‌ستانی جوله له سه‌راپای ناوچه‌کانی لوبناندا سه‌رکه‌وتوو بوو، هه‌ستا به به‌ڕێخستنی مانگرتنێکی گشتی وه‌ك ئاگادارکردنه‌وه‌ی میرایه‌تی یه‌کێتی نێستمانی، که سه‌عد ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆکایه‌ی ده‌کات، یه‌که‌م به‌رهه‌ڵستییه که بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی باری گوزه‌ران له وڵات‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. یه‌کێتی گشتی کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی کراوه‌ی له مانگی جونی داهاتوودا کرد، ئه‌گه‌ر میری داواکارییه‌کانی توێژه گه‌وره‌کانی چینی کرێکاری پشتگوێ بخات.
مانگرتنه‌که که‌ره‌سته‌ی سووته‌مه‌نی کرده دروشمی بزووتنه‌وه‌که‌ی پاش نرخی گاڵۆنێك به‌نزین (20 لیتری) بۆ نزیکه‌ی 23 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌رزبووه‌وه. یه‌کێتی هاتوچۆی گشتی ئامێره‌کان و باسه‌کان و ئۆتۆمهبێلهکانی کرێ و ئوتوبوسه‌کانی وه‌ك ئامرازێك بۆ داخستنی گشت ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کان له گشت پارێزگه‌کاندا به‌کار برد، به‌و جۆره فه‌رمانبه‌ران نه‌یانتوانی بگه‌نه شوێنی کاره‌کانیان.
که‌رتی پهروهردوفێربوونی فه‌رمی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دانشگهیی به مانگرتنه‌که‌وه په‌یوه‌ست بوو، ده‌رگه‌ی فێرگه‌کان داخرا و زیاتر له ملیۆنێك فێریار له ماڵه‌وه مانه‌وه. که‌رته کرێکاری و پیشه‌یی و دامه‌زراوه گشتییه‌کان و له‌نگه‌رگه‌کان به شێوه‌یه‌کی سیمبولی به‌شدارییان تێدا کرد. کار بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژێر ڕاوه‌ستا، که هاوپشتی بزووتنی یه‌کێتی گشتی کرێکاران و سه‌ندیکاکانی گواستنه‌وه‌ی وشکانی و مامۆستایانی خانهنینی پهروهردهوإیربوونی فه‌رمی له خۆگرتبوو.
نارازییان له گشت توێژه‌کان، بزاڤێکی ناڕه‌زایه‌تی سه‌ره‌کییان له‌سه‌ر کێڵگه‌ی کورنیش، که به شاده‌ماری سه‌ره‌کی گواستنه‌وه له‌نێوان گه‌ڕه‌که‌کانی به‌یروتی پایته‌خت به‌ڕێخست، بووه هۆی داخستنی گشت ڕێگه‌وبانه‌کان که به‌ره‌و کورنیش دێن. هه‌روه‌ها ڕێپێوانیکی کرێکاری گه‌وره له کێڵگه‌که‌وه به‌ره‌و شه‌قامی مارالیاس به‌ڕێکه‌وت و به‌ره‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌کان و کۆشکه میرییه‌کان ده‌چوو، ئه‌گه‌ر خۆتێقورتانی سه‌رکرده ڕامیارییه بالاکان نه‌بووایه، که به‌لینی پێڕاگه‌ییشتنی داواکارییه‌کانیان دا. که بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی گشتی کرێکاران غه‌سان غه‌صن داوای ڕاگرتنی ڕێپێوانه‌که بکات و وتارێك بدات و به‌ڵێنی مانگرتنی گشتی گه‌وره‌تر له 17ی جونی داهاتوودا بدات.
غه‌صن له وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند که یه‌کێتی کرێکاران نه‌خشه‌ی بۆ بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی شۆڤێران ڏاڕشتووه. هه‌روه‌ها وتی «ئه‌مڕۆ به‌شێك بوو له نه‌خشه‌که، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد که ڕێکه‌وتی 17ی جونی ڕۆژی بزووتنی گشتییه». داوای له ده‌وڵه‌ت کرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازییه‌کانی شۆڤێران، به‌نیشاندانی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت ده‌زانیت ئۆتۆمه‌بێله سه‌رپێچیگه‌ر و ژماره درۆینه‌کان له کوێ ده‌سوڕێنه‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که سنوورێك بۆ ئه‌وه دابنێت، به پێداگرییه‌وه وتی تا به‌دیهێنانی داواکارییه‌کان له‌سه‌ر بزاڤه‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌روه‌ها غصن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، که خۆپیشاندانه‌که به هۆی داخستنی ڕێگه‌کانی به‌ره‌و ریاض الصلح و ناوچه‌ی کۆشکه‌کانی میری له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاساییشه‌وه، ڕاوه‌ستێنرا.
سەرچاوەی هەواڵ: http://www.hadath.net/ArticleDetail.aspx?id=9009
Be the first to comment.