مانگرتنی گشتی لە یەمەن دژ بە بەرزبوونەوەی نرخەکان
بەرنامەی خۆئامادەکردنی مانگرتنەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەری لە کەرتی تایبەت و گشتیدا بۆ زیادکردنی کرێیکار و دیاریکردنی لایەنی کەمی کرێ.
یەکێتی گشتی کرێکارانی یەمەن GLU داوای لە گشتی ئەندامان و لایەنگرانی کردووە، کە لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایارەوە دەست بە مانگرتنی گشتی بکەن. پاش ئەوەی کە سەرۆکشالیاران عەلی مەجور وەڵامی بەداوای یەکێتییەکان نەدایەوە،یەکێتی گشتی کرێکارانی یەمەن (GLU) بانگەوازی بۆ مانگرتنی کرد. سەرۆکی GLU موحەمەد ئەلجادری دەڵێت، ئەمە لە بەرامبەر بێسەرەنجامی کۆبوونەوەیەکی پێشووتری GLU و میریی بۆ پێکهێنانی لێژنەیەك بۆ چارەسەری داواکارییەکانی یەکێتییەکان دێت. پاش بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکان و گرانی گوزەران، کە هاووڵاتیانی یەمەنی لە دوو ساڵی ڕابوردوودا بەدەستییەوە دەنالێنن، GLU داوای زیادکردنی کرێ و موچە و دیاریکردنی لایەنی کەمی کرێ کە کەمتر لە ٣٠٠ دۆلار نەبێت کرد، هەروەها داننانی خاوەنکاران بە مافەکانی کرێکارانی بەشی خاوێنکردنەوە. مانگرتنەکە بێجگە لە خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری تەندروستی و دابینکردنی ئاو و کارەبا و بورجەکانی چاودێریی ئاسمانی، هەموو بەشەکانی کەرتی تایبەتی و کەرتی گشتی دەگرێتەوە.
هەروەها جەمال ئاسنابانی جێگری سەرۆکی پێی لەسەر داخوازیەکانی مانگرتووان داگرت، کە توێژینەوەی وردی پێداویستییە سەرەکییەکانی مانگانەی کرێکاران لەسەر ئاستی لایەنی کەمی کرێ بکرێت، کە لەلایەن هەموو یەکێتییە کرێکارییە عەرەبییەکان و یەکێتییە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە کرێکارییە نێونەتەوەییەکانەوە داواکراوە. مانگرتنی گشتی ئەمڕۆ بۆ ماوەی شەش کاتژێر دەستی پێکرد، مانگتنەکانی تر ڕۆژی یەکشەممەش بۆ ماوەی یەك کاتژێر، پاشان ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە سێ کاتژێر درێژەی دەبێت، بەدوایدا ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئایار تەواوی ڕۆژەکە دەبێت.
سەرچاوە: http://libcom.org/news/general-strikes-yemen-over-rising-prices-15052010
Be the first to comment.