تایلاند: شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراسسووران و ده‌وڵه‌ت له نزیکبوونه‌وه‌دایه
ناکۆکی نێوان ده‌وڵه‌تی تایلان دو کراسسوران گه‌یشتۆته چرکه ساتتێکی ترسناک و خوێناوی. شایانی باسه، له ڕۆژه‌ی پێنجه‌شه‌مه ،13.05.2010ه‌وه زیاتر له 51 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار بوون. کراسسوران لهBangkok پایته‌ختی تایلاند له ناوجه‌رگه‌ی شاردا له بازاڕی سه‌ره‌کیدا، که خه‌ڵکانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بازاڕی لێده‌که‌ن، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌دا گرتووه و کردوویانه به که‌مپێک بۆ خۆیان، که ژماره‌یان زیاتر له 5 هه‌زار که‌سه.
ئه‌وان ئاماده‌ن وتووێژ له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام به دوو مه‌رج : یه‌که‌میان، هێزی سه‌ربازی حکومه‌ت له ناو شار بکشێته‌وه. دووهه‌م، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکه‌وه‌ێته نێوانیانه‌وه، ئه‌گینا ده‌بێت سه‌رۆکشالیار ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
دوێنی شه‌و حکومه‌تی تایلاند ماوه‌ی تاکو کاتژێر 3 ی ئه‌مڕۆ 17.05.2010 به کاتی Bangkok به کراسسوران داوه، که بڵاوه‌ی لێبکه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گینا هێڕشیان ده‌کرێته سه‌ریان و ده‌یانگرن. ئه‌گه‌رچی به‌سه‌ر کاتی دیاریکراودا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام جارێ تائێستا هێڕش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پێنه‌کردووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کراسسوران ده‌ڵێن ئێمه له‌بری چۆڵکردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، مردن هه‌ڵده‌بژێرین.
Be the first to comment.