نامه‌ی گیانبه‌ختکردوو فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا که له ئه‌وروپا ڕۆژی دایك بوو و دایکان چاوه‌ڕێی چه‌پکه‌گوڵ و کارتی پڕ خۆشی و سۆزبوون، هه‌واڵێکی خنکێنه‌ر، هه‌واڵێکی پڕ تاسه و په‌ژاره له زیندانی (ئه‌وین)ه‌وه بۆ دایکی فه‌رزاد، بۆ قوتابییه‌کانی فه‌رزاد، بۆ هاوڕێ و هاوه‌ڵ و هاوکاره‌کانی فه‌رزاد به‌ڕێ ده‌کرێ و په‌یامی مه‌رگی به‌رده‌وامی فه‌رزاده‌کان له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خوا، خواکانی سه‌رزه‌وی به گوێی شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌دا.
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=l64RcmwQG8E]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=s6GIgim1YEs]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=x7HkkpzBHSQ]
ئه‌گه‌ر دژی کوشتن و له‌سێداره‌دانی، ئه‌گه‌ر دژی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی، ئه‌گه‌ر دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ و خوازیاری ئازادی، یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تیدا، ده‌ی وه‌ره به ڕیزی نارازییانه‌وه په‌یوه‌ست به و ببزوێ تا شتیك له‌ته‌ك تۆدا بکه‌وته بزوان.
Be the first to comment.