RSS Feed

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕفاندن و تیرۆری خوێندکار سەردەشت عوسمان

Posted on Sunday, May 9, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت


پاش ئەوەی کە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠١٠  تیرۆستان خوێندکار سەردەشت عوسمان لەبەردەم زانکۆ و بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆوە دەڕفێنن و پاش دوو ڕۆژ جەستەکەی لە شاری موسڵ دەدۆزێتەوە. ئەمە بۆخۆی گەواهی بوونی دەستی دەسەڵاتدارانی کوردستان و لێپرسراوانی شاری هەولیری پایتەختی هەرێمە لەپشت تیرۆری ئەو خوێندکارەوە.

ڕفاندن و تیرۆری خوێندکارێك بەڕۆژی نیوەڕۆ و لەبەردەم زانکۆ و بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆوە، سەلمێنەری گومانی ئازادیخوازانە لەوەی کە لە ماوەی ١٩ ساڵی رابوردوودا دەسەڵاتدارانی کوردستان چ لە شیوەی بەرەی کوردستانی – کە هەزاران ژن – لە سایەیدا تیرۆرکران، چ دەسەڵاتی پارلەمانی بۆرژواکانی کوردستان کە تیرۆری سەدان نەیاری رامیاریی و تیرۆری هەزاران ژن و کوشتوبڕی کەسانی بێلایەن لە شەری چەند ساڵەی ناوخۆدا، لە پشت تیرۆرەوە وەستاون و ڕێگەشیان بۆ میشلیشیا و دەستە تیرۆریستە فەندەمانتالیستەکان خۆشکردووە و لەم ناوچەدا تیرۆری دەوڵەتییان گەیاندووە لوتکە و ڕووی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران و کەمالیستەکانی تورکیە و بەعسییەکانی سوریە و عیراقیان سپی کردووەتەوە.

ئەگەر تیرۆری سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان، ڕاستەوخۆ دەستی دەسەڵاتدارانی کوردستانی لە پشتەوە نەبێت، ئەوا توندوتیژی و پێشێلگەری ئازادی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕێگەی بۆ دەستە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شۆڤێنسیتەکانی تورکیە و سوریە و عیراق و ناوچەکە خۆشکردووە، کە بەئاسانی و بە ڕۆژی نیوەڕۆ تیرۆر بکەنە دیاردەی هەر ڕۆژەی کۆمەڵگەی کوردستان و پاساوی جۆراوجۆری بۆ دروست بکەن.

ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٠٨ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سلێمانی سەدان خوێندکار و کەسانی ئازادیخواز بە بەرزکردنەوەی پلاکارتی جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییان، خوازیاری بەدواداگەران و دادگاییکردنی تیرۆرستان و بەرگرتن بە تیرۆر بوون.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.