1ی ئایار سیمبولی مانگرتنی گشتی و خرۆشانه
1ی ئایار سیمبولی مانگرتن و خرۆشانی چینایه‌تی کرێکارانه ، نه‌ك ڕۆژی شایی و هه‌ڵپه‌رکێ و خوارنه‌وه‌ی سه‌رانی پارته ڕامیارییه‌کان و ژاراویکردنی بیری کرێکاران به ئایدیۆلۆژیای وشکهه‌ڵهاتووی ڕێڕه‌وه‌که‌یان.
1886 کرێکارانی شیکاگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 کاتژیر ڕۆژانه‌کار درێژه‌یان به مانگرتنه گشتییه‌که‌یان دا. ئایا ده‌کرێت پاش سه‌د و بیست و چوار ساڵ له کۆیله‌تی ڕۆژانه‌ی 8 کاتژیری، پاش هه‌زاربار گه‌شه‌سه‌ندی ئامێره‌کان و توند و خێرابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌رهه‌مێنان و هه‌زاربوونه‌وه‌ی فشار و شڵه‌ژاوی ده‌روونی کاته‌کانی کار، کریکاران مل به به پاگه‌نده‌ی پارته ڕامیارییه‌کان بده‌ن و شایی بۆ کۆیله‌تی خۆیان بگێڕن؟
له سه‌د و بیست و چوار ساڵی رابوردوودا هه‌ردوو باڵه‌که‌ی سۆشیال-دێمۆکراسی (ڕوسی- تا‌کپارتی و ئه‌وروپی – پاره‌له‌مانی) هه‌ر لایه‌ك به‌جۆرێك سواری ملی بزاڤی کرێکاری و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر بوون و ده‌یان جار گه‌رماوی خوێنیان بۆ کرێکاران به‌ڕێخست؛ له پترۆگراد، بۆلشه‌ڤیکه‌کان به گه‌رماوگه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیان مانگرتنی کرێکارانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و له ئه‌ڵمانیاش برا سۆشیال-دێمۆکراته‌کانیان له گه‌رمه‌ی شۆرش و دوایی شۆڕش چه‌ندین جار له یه‌کی ئایاردا کرێکاران دایه به‌ر ده‌ستریژ و زیندانی کرد.
سه‌د و بیست و چوار ساڵه به‌شێکی زۆری بزاڤی کرێکاری له‌لایه‌ن ماشێنه ده‌وڵه‌تی سۆسیال-دێمۆکراته‌کانه‌وه (چ تا‌كپارتی بۆلشه‌ڤیکی، چ فره‌پارتیی برا ئه‌وروپییه‌کانیان) فڕیو ده‌رێت و خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام سه‌ری کرێکاران له کۆیله‌تی ناو کارخانه‌کان ده‌رده‌چیته‌وه. ئایا پێویست و دروست نییه جارێك به‌خۆمان ته‌نیا سه‌د و بیست و چوار خوڵه‌ك پێداچوونه‌وه‌ی مێژووی پڕ شکستی بزاڤه‌که‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی سۆشیال ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان بکه‌ین و ڕێگه‌یه‌کی تر، شێوازێكی تر له خه‌بات، ئه‌وه‌ی که له 1886دا پێی هه‌ستاین -مانگرتنی گشتی و خه‌باتی راسته‌وخۆ- بگرینه‌وه به‌ر و مێژووی پێش که‌وڵکردنی 1ی ئایار له ناوه‌ڕۆکه چینایه‌تییه‌که‌ی و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ و راسته‌وخۆی ئه‌مڕۆمان له‌یه‌ك گرێ بده‌ینه‌وه و له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه و بڕیاردان به ئۆتوریته‌گه‌ران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌خۆمان وه‌ك هاوڕێیانمان له ئه‌رژه‌نتین و یۆنان، له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه خه‌ریکی ڕوخاندنی پێکهایه قوچکه‌یی (هیرارشی)یه‌کانی سه‌روه‌ری سه‌رمایه و داڕشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ پشتبه‌ستوو به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆمان، مرۆڤه چه‌وساوه و بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان، بین؟
با یه‌کی ئایاری 2010 بکه‌ینه خاڵی ده‌ستپێکی کۆتایی هه‌میشه‌یی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کان
با پێکه‌وه به‌بێ ڕابه‌ر و فه‌رمانده‌ر، به‌بێ پلانی له‌پێش ئاماده‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێچێن و چه‌وسانه‌وه به‌کاروانی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ریخوازییه‌وه په‌یوه‌ست بین
مه‌رگ بۆ سه‌روه‌ری چینایه‌تی له هه‌موو جۆره‌کانیدا
سه‌رکه‌وتوو بێیت خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان
Be the first to comment.