RSS Feed

خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

Posted on Saturday, April 17, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندانی خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ 17. ئاپڕیڵی 2010 له‌ شاری سلێمانی خوێندکارانی زۆربه‌ی فێرگه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه‌ به‌ر به‌رد و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی وردوخاش ده‌که‌ن.


له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی میری به‌ ئاسایش و هێزی تایبه‌ت و ئۆتۆمه‌بێلی ئاوپرژێن بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن  نزیکه‌ی 70 خوێندکار ده‌ستگیر ده‌که‌ن . به‌ڵام خوێندکاره‌کان به‌مه‌ کۆڵیان نه‌دا و به‌ره‌و به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی که‌وتنه‌ ڕێ وجارێکی تر له‌ له‌وێنده‌رێ کۆبوونه‌وه‌ و درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌یان دا.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.