شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاتی کیرگستان سه‌رۆککۆمار و هێزه داپۆلسێنهرهکانی راوده‌نێن
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له کیرگستان (Kyrgyzstan) له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌دا پاش ئه‌وه‌ی که میری ئه‌و وڵاته نرخی گاز و کاره‌بای به‌رزکرده‌وه، له شاری تالال ده‌ستی پێ‌کرد، دواتریش به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پایته‌ختی (بێشکاك) و زۆرێك له شاره‌زاکانی تری گرته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشتنه به‌یه‌کدادانێکی خوێناوی له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی ئه‌و وڵاته و 76 که‌س کوژران و 1045 که‌سی تریش بریندار بوون. سه‌ره‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان سه‌رۆککۆمار (Kurmanbek Bakiyev)یان ناچار به راکردن و خۆشاردنه‌وه له شارێكی خوارووی کیرگستان کرد.
شایانی باسه ئه‌وه بوترێت، که به فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ییشتنی پارتی سه‌رۆککۆماری هه‌ڵهاتوو له ساڵی 2005دا، که سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و خۆراوایه، زۆربه‌ی زۆر له 5 ملیۆن دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له بارودۆخێکی ئابووریی دژوار‌دا ده‌ژین و گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر له ئارادایه و زۆربه‌ی زۆری ده‌زگه گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست ئهندامخێزان و که‌سوکاری سه‌رۆککۆمار خۆیه‌وه بوون.
به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ئه‌مڕۆی (گاردیان) هه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی کیرگستان ته‌نیا 80 ملیۆن دۆلاری تێدا بووه، که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆنه شالیاری ده‌ره‌وه‌ی وڵات (Roza Otunbayeva) که سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئێستایه، له‌وه ده‌چێت بتوانیت بارودۆخه‌که بقۆزێته‌وه، ئه‌ویش له دوه‌ڵه‌تی ڕوسیاوه نزیکه.
نارازییان له‌پاڵ داواکاری هه‌رزانکردنی پێداویستییه‌کانی ژیاندا، خوازیاری لابردنی بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ریکاش ئاماده‌یه ئه‌م داخوازییه جێبه‌جێ بکات.
Be the first to comment.