بریتانیا: شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان له هه‌ڵچووندایه
بریتانیا: شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان له هه‌ڵچووندایه
ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی که نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر ده‌ستی پێ‌کرد، کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان داناوه و تا ئێستاش زۆرێك له وڵاتان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. بریتانیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه، ئه‌مه‌ش به ڕۆڵی خۆی ڕه‌نگی له‌سه‌ر گرانبوونی پێداویستیه‌کانی ژیان و ده‌رکردنی کرێکاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی کار و دانانی هه‌لومه‌جێکی تازه‌ی کارکردنیان بۆ داده‌نێن، که هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکار و کۆمپانیاکاندایه. ئه‌مانه‌ش بووه‌نه‌ته هۆی هه‌ڵکشانی شه‌پۆلێک له مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوێنه‌کانی کار له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه . گه‌وره‌ترین هه‌وڵی مانگرتن و ده‌ستبردن بۆ مانگرتن له کۆتایی ساڵی پاره‌وه تا ئێستا تازه‌ترینیان ئه‌مانه بوون: مانگرتنی کارمه‌ندانی که‌رتی ده‌وڵه‌تی(Civil servant) که زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه، مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بریتانی، تازهترینشیان هه‌وڵی مانگرتنی به‌شێک له کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئه‌م وڵاته بوو.
5200 کرێکاری هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، که زۆربه بڕیاری مانگرتنیان دا و بڕیار بوو له ڕۆژی 06.04.2010 ده‌ستی پێبکه‌ن. به‌ڵام ئیداره‌ی خاوه‌نکار نقابه‌ی ئه‌م کرێکارانه‌ی له رۆژی 5 شه‌مه‌ی ڕابوردوو ، 01.04 برده دادگه و دادگا بڕیاری دا که مانگرتنه‌که‌یان یاسایی نییه، چونکه شێوه‌ی ده‌نگدانه‌که‌یان غه‌شی تێداکراوه. هه‌ر به‌و پێیه مانگرتنه‌که‌یان پێههڵوهشادنهوه و ناتوانن بیکه‌ن. گه‌ر نقابه بیه‌وێت له سه‌ر مانگرتن بۆ به ده‌ستهێنانی داخوازیکانیان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ده‌بێت جارێکی تر بڕیاره‌که به پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بڕواته‌وه.
شایانی باسه، که ئه‌وه بڵێین به‌پێی یاسای دژه نه‌قابه، که له‌سه‌ر ده‌ستی مارگرێت تاچه‌ری کۆنه سه‌رۆک شالیارانی بریتانیدا هاته‌کایه‌وه و بوو به یاسا، ئه‌م یاسایه هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی بۆ خاوه‌نکار ڕه‌خساندووه، له‌و لاشه‌وه هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆ کرێکاران نه‌هێڵاوه‌ته‌وه و کێشه‌ی مانگرتنی زۆر سه‌خت و دژوار کردوه، به‌ڕاده‌یه‌ك که بۆ نقابه کرێکاریه‌کان ئاسان نییه، کرێکاران هه‌ڵخڕێن و بۆ مانگرتن هانیان بده‌ن.
هه‌وڵی مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ری له بریتانیادا به‌دوای مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی‌دا هات، که له دوو کاتی جیاوازدا حه‌وت ڕۆژی خایاند و سێ ڕۆژیان له کۆتایی مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا بوو و چوار رۆژیشیان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو، که زیاتر له سه‌دا 80 کرێکاران ده‌نگیان بۆی دا. ئه‌م کرێکارانه له مانگی 12.2009 دا به ڕێژه‌ی له سه‌دا 92 بڕیاریان دا که بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ مان بگرن، به‌ڵام کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بریتانی نقابه‌ی کێشکرده دادگا و دادگاش بڕیاری دا، که پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که فێڵ و غه‌شی تێدابووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مانگرتنه‌که‌یان پێههڵوهشاندنهوه.
هه‌روه‌ها شایانی باسه، له سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا کارمه‌ندانی که‌رتی ده‌وڵه‌تیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه.
Be the first to comment.