دیسانه‌وه له‌سه‌دا په‌نجا
سه‌لام عارف
هه‌موو دیموکراتییه! نوێنه‌رایه‌تییه‌کان، واته دیموکراتیی جێگه‌گرتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، دیموکراتیی ناڕاسته‌وخۆی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، له گه‌وره‌ترینیانه‌وه که هیندستانه تا ده‌گاته بچووکترینیان که عێراق و کوردستانه، ئه‌مڕۆ به‌م سیمایانه ده‌ناسرێنه‌وه:
1- ڕێژه‌ی بزره‌کان و ده‌نگنه‌ده‌ران له ده‌وروبه‌ری له 50%دا ده‌خولێته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێکیاندا که‌مێك که‌متر بێت هیچ له ناوه‌ڕۆکی باسه‌که ناگۆڕێت. سه‌ره‌تای داهێنانی ئه‌و فێڵوته‌ڵه‌که‌بازیی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانبازییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی و به تایبه‌تی دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی؛ گه‌وره‌شۆڕشی – ئازادی! – یه‌کسانی! – برایه‌تی!، ئه‌گه‌ر که‌سێك دژی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بووایه تیزی پێوه ده‌کرا و ده‌بووه گاڵته‌جار، که‌چی ئه‌مڕۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگنه‌دان بۆته دیارده‌یه‌کی ئاسایی لای به‌شێکی زۆر له جه‌ماوه‌ر که ده‌گاته یه‌ك له‌سه‌ر دووی خه‌ڵک.
هه‌ندێك له‌وانه که له‌و بواره‌دا ده‌کۆڵنه‌وه هۆی سه‌ره‌کیی بوونی ئه‌و دیارده‌ی ڕه‌تکردنه‌وه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگنه‌دانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ باری ده‌روونی و هه‌ندێکی ترشیان که سۆسیالیسته باوه‌کانن هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه که دیموکراتییه‌ته‌که خراپه. ئه‌وان لایان وایه دیموکراتیه‌ت پله‌ی هه‌یه: خراپ، خراپتر، خراپترین. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له هه‌ر شوێنێک خۆیانی تێدا بن ئه‌وه‌یان باشترینه‌که‌یانه.
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و دیارده جه‌ماوه‌رییه له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
هۆشمه‌ندیی سیاسی جه‌ماوه‌ر پێش تاقیکردنه‌وه‌کانی ناکه‌وێت.
له یۆنانی کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان و گوزه‌رکردن به په‌رله‌مانبازییه‌که‌ی دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسیی گه‌وره، جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌هزه‌له ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌دا ده‌ژی و له تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی خۆیدا نییه. بۆشی ده‌رکه‌وتووه که جیاوازییه‌کی نییه ئه‌و پرۆسه‌یه، چه‌پ! یا ڕاست! عه‌مامه‌به‌سه‌ر یا جامانه‌به‌سه‌ر و ئه‌فه‌نی به‌ڕێوه‌ی ببات. له هه‌موو باره‌کاندا هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه و هه‌ر له‌مه‌شه‌وه بزربوون و ده‌نگنه‌دان سه‌رچاوه ده‌گرێت.
2- چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی سه‌وزه و دارودره‌خت و خواردن و سروشتی باشتر و پاکتری بکردایه، ده‌یانکرد به کێودا، که‌چی ئه‌مڕۆ مه‌هزه‌له دوای مه‌هزه‌له سه‌وزه‌کان، ئێکۆلیجسته‌کان، ده‌نگیان زیاتر پێده‌درێت. ئایا ئه‌وه له گه‌لحۆیی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ نه‌خێر. له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری گه‌لحۆیی نییه. له‌و پرۆسه‌یه‌دا، گه‌لحۆکان، گرگنه‌کان، مشه‌خۆره‌کان هه‌ر سیاسه‌تبازه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانن.
دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی تووشی جه‌ماوه‌ر کراوه، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر هیوا و حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی خۆی گرێ بدات به لایه‌نێکه‌وه ماف و ئاره‌زووی خۆیه‌تی و تاوانیش نییه. گرنگیدانی جه‌ماوه‌ر به ژینگه و خواردنی باشتر و پاکتر نیشانه‌ی به‌رفراوانبوونی داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، واته داواکارییه‌کان له‌وه ده‌رچوون که هه‌ر داوای ئازادی و نان بن، هه‌وڵ و تێکۆشانیشه بۆ پارێزگاریکردنی ژینگه له تاڵانی و وێرانکارییه‌کانی سه‌رمایه‌داری بۆ زیاتر که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه، جگه له‌وه‌ی که خۆی له خۆیدا خه‌باته دژی میلیتاریزم.
دیارده‌ی ڕووکردنه سه‌وز و ئیکۆلجیست و ده‌نگدان بۆیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌و ته‌وژمه تازه‌یه تاقیکردنه‌وه‌ی نییه له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو چه‌په‌کانی تر ده‌سه‌ڵاتخوازه. جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی به‌شێك له جه‌ماوه‌ر نابه‌جێ بێت له‌و ڕووه‌وه، له‌وه‌وه هاتووه که هێشتا ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئه‌وانیان له پراکتیکدا بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه، ئه‌وه‌ش به زه‌بری یاسا بابه‌تییه‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕ نییه.
3- سیمایه‌کی تری په‌رله‌مانبازییه‌که ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتداران و حزبه سۆسیالیست و شیوعییه باوه‌کان، به پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه، ناتوانن مایه‌پووچیی خۆیان بشارنه‌وه و ناچار دانی پێدا ده‌نێن تا ئه‌و ڕاده‌یه که هه‌ندێکیان ده‌ڵێن جه‌ماوه‌ر ناڕه‌زایه و بڕوای به‌وان و پرۆسه‌که نه‌ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر وازیان له ڕاووڕێوی نه‌هێناوه و بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ڕاستییه‌کان، ده‌مێك زۆریی ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ن به خه‌تای ناسازیی باری ده‌روونیی جه‌ماوه‌ر له ئه‌نجامی ناخۆشیی که‌شوهه‌وادا و ده‌مێکی تر ده‌یکه‌ن به خه‌تای ناشاره‌زایی ئه‌ندامه‌کانیان و میدیا که نه‌یاتوانیوه به باشی جه‌ماوه‌ر بخه‌نه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن تا که‌مێك له کاتی خۆیان بگرنه‌وه و بچن بۆ ده‌نگدان.
فه‌ره‌نسا نموونه‌یه‌کی ته‌ڕوبڕ
یه‌کشه‌مه، 14ی مارسی2010 21ی مارسی2010، هه‌ردوو خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمه‌کان به‌ڕێوه چوو. ڕێژه‌ی ده‌نگنه‌ده‌رانی خولی یه‌که‌م له 52% بوو و ڕێژه‌ی خولی دووه‌م له 49% بوو. حزبی خاوه‌نده‌سه‌ڵات ده‌نگی که‌متر هێنا له حزبی سۆسیالیست و حزبه چه‌په‌کانی تر. واته حزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کانیان دابه‌ش کرد و خۆیان بردیانه‌وه و جه‌ماوه‌ر دۆڕاندی. له هه‌موو پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتخوازیدا هه‌ر وه‌هایه، کاتێك حزبه‌کان ده‌یبه‌نه‌وه جه‌ماوه‌ر دۆڕاوه. به‌و لۆجیکه کاتێکیش جه‌ماوه‌ر ده‌یباته‌وه حزبه‌کان دۆڕاون. ئه‌گه‌ر ئه‌و لۆجیکه‌ش شتێك بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که حزب و جه‌ماوه‌ر ده‌موچاویان له یه‌ك ناچێت. ناوه‌ڕۆکی په‌یامی ده‌نگنه‌ده‌ران بۆ حزبی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بوو، ئێوه گۆڕانکار نین، هیچ گۆڕانکارییه‌ك له ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوان ناکرێت. له هه‌مان کاتدا په‌یام بۆ حزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر هه‌مان مانای ده‌گه‌یاند و پێی ده‌وتن ده‌سه‌ڵاتداری داهاتووی ئێوه‌ش هه‌ر بێفه‌ڕه. به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌ش بریتی بوو له‌مه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ گۆڕانێك له ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕان ناکه‌ین، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کان. ئه‌گه‌ر به وردی و له نزیکه‌وه بڕوانینه به‌ره‌ی ده‌نگنه‌ده‌ران، ده‌بینین زۆربه‌یان به‌شمه‌ینه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن؛ ئه‌وانه‌ن که له مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شدارن و هیچ گۆڕانێك که له ده‌سه‌ڵاته‌وه دێت ئه‌وان ناگرێته‌وه. وا له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه، 22ی مارس، خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کان ده‌ستیان پێ کردۆته‌وه و شاره گه‌وره‌کان وروژاون، کرێکارانی بواری ته‌ندروستی و خوێندن و فێرکردن ده‌یان هه‌زاریان شاره گه‌وره‌کانیان وروژاندبوو دژی پڕۆگرامی بێکارکردنی هه‌زاران که‌س و ته‌سککردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و بوارانه‌دا. لای که‌سیش سه‌یر نه‌بوو له جاده‌کاندا خۆپیشاندانی کرێکارانی له‌شفرۆش ده‌بینرا دژی زیادکردنی سه‌رانه (=ته‌کس) له‌سه‌ریان و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له بواری کارکردنیاندا.
Be the first to comment.