ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئهنارکیستەکان ناڕامیارین؟
(J.2.10) ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئهنارکیستەکان ناڕامیارین؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
ئه‌وه که ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به پێناسه مارکسیسته‌که. بۆ ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه، ئه‌نارکیست به پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن….هتد، دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم، ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه بۆ چینی کارگه‌ران.
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن خۆیان له سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له قه‌ره‌ی، به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا بووه ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه بێت و ببێت، بڕواشی وا بووه که ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وهla philosophie politique de baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی بۆرژوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه و هه‌ڵیانسگاندووه، به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه بووه زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه بووه که ئه‌و بڕوای وا بووه و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه–سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه– ئیتر به‌سه سه‌رقاڵبوون به مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه.
ئێمه ده‌ڵێین ناکرێت مه‌سه‌له ڕامیاری و فه‌لسه‌فییه‌کان پشت گوێ بخرێن و له مه‌سه‌له ئابوورییه‌کان جیا بکرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ده‌بێته گرفتێکی گه‌وره بۆ پرۆلیتاریا ڕه‌تکردنه‌وه و خۆدوورخستنه‌وه له هێزی فکری و ئه‌خلاقی ئه‌وانه هه‌ردووکیان پێویستن بۆ کرانه‌وه به ڕووی مافه ئابووریتهکاندا. bakuin sur anarchisme.p.301 ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان له بیر ناکه‌ن وه‌ک چۆن ڤێرنۆن ڕیکاردس vernon richards ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ناتوانن بێلایه‌ن بن. تێڕوانینی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رچییه‌ک و هه‌رچۆنێك بێت ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هیچ له هه‌ڵوێستیان ناگۆڕێت به‌رامبه‌ر خراپه‌کاریی حزبه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیست له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که جه‌ماوه‌ر مافی ده‌نگدان به کار بهێنن بۆ بهرژهوهندتی خۆیان، ده‌بێت ئه‌نجامه‌کان باش هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. گریمان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکدا ئه‌گه‌ر له 60% ده‌نگی دابوو وا تێنه‌گه‌ین له 40%که‌ی تر که ده‌نگی نه‌داوه و ئه‌و ئه‌نجامه بکه‌ینه سه‌کۆی گه‌ڕانمان به دوای چاره‌سه‌ره‌کان و ئامرازه‌کاندا.l ;impossibilité de la démocratie social.p.141
ئه‌نارکیسته‌کان گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌سه‌له‌کان پشتگوێ ناخه‌ن و بێلایه‌ن نین به‌رامبه‌ر خه‌رافاتی کاپیتالیزم. ئێمه بۆشایی نێوان حکومه‌ته‌کانمان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه که کارێکی وا بکه‌ین حکومه‌ته‌کان کاریان مه‌یسه‌ر نه‌بێت.
ئێمه خۆمان ڕێک ده‌خه‌ین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان، هه‌رێمه‌کان، ناسێۆنال، ئینته‌رناسیۆنال بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ڵکشان و هه‌ناسه‌دانی کۆمیونه‌کان له شوێنی کارکردن له‌و جۆره که باکۆنین باسیکردووه و پاڵپشتیان بووه له خه‌باتی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و چاکسازتی ڕیفۆرمی خێرا به به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و سۆلیداریتی.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆدۆڵف ڕۆکه‌ر rudolf roker ده‌ڵێت خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری لێك جیاناکرێنه‌وه.
ئه‌نارکیسته‌کان بیروبۆچوونی جه‌نگێک ده‌رده‌بڕن دژی کاپیتالیزم که خۆی له خۆیدا جه‌نگێکه دژی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری. وه‌کو وتمان له مێژوودا چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوتا بوون و هه‌ر هاوتاشن، چه‌وسانه‌وه و زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ئاڵۆز و تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون به جۆرێک لێک جیاناکرێنه‌وه، هه‌ر کامیان وه‌ربگریت ته‌واوکه‌ری ئه‌وانی تره و بۆته پاساو و هه‌لومه‌رجی بوونی ئه‌وانی تر.
Anarcho syndicalisme.p.15 ئه‌و یه‌کگرتنه له‌نێوان مه‌یدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدایه نه‌ك سیاسه‌تدا، هه‌ربۆیه خه‌باتی کارگه‌ران و ئه‌نارکیسته‌کانیش شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی له‌خۆگرتووه، ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها خه‌باتی ڕامیاری ناگێڕن، هه‌موو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کانی تر که ژیانیان هه‌راسان و بۆگه‌ن کردووه، سیفه‌تی ڕامیاریان هه‌یه و به‌و لۆجیکه هه‌موو خه‌باتێکی ئابووری یا کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتێکی ڕامیارییه که ناچێته خانه‌ی کاری پهرلهمانکاریهوه. rudolf roker.op.cit.pp.65.66
ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شداری ژیانی ڕامیاری بکه‌ین؟ ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه هه‌موو کات ویستومانه ئه‌و به‌شدارییه بکه‌ین؟ ئێمه ده‌ڵێین به‌ڵێ، ئێمه له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانمانه‌وه ده‌مانه‌وێت به‌شداریی ڕامیاری بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ نه‌ک به تێپه‌ڕبوون به‌م و به‌ودا، واته نوێنه‌ره‌کان، ئێمه ئاواته‌خوازی ئه‌وه نین بگه‌ینه شاره‌وانییه‌کان نه له شارۆچکه‌کان نه له پایته‌خت و نه عه‌وداڵی پهرلهمانهکانیشین. cité par josé piertas anarchist dans la révoulition espanole.p173
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان دابه‌شکردن و جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕامیاری و خه‌باتی ئابووری ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌و ئامرازه ده‌ستکرده و به‌چکه‌ی دابه‌شکردنی کاره به‌سه‌ر کاری فکری وکاری بازوودا، کارێکی کاپیتالیستانهیه له‌ناو ڕیزه‌کانی چینی کارگه‌ران و ڕێکخستنه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی دژه کاپیتالیزمدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه ڕه‌فز بکرێت و کار و خه‌باتی ڕامیاری بکرێته موڵکی هه‌ندێک پسپۆڕ؛ واته نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
ئه‌نارکیسته‌کان وای بۆ ده‌چن که ناتوانرێت خه‌باته ڕامیارییه‌کان و فکرییه‌کان ناوکێشی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان بکرێت و گفتوگۆ و ململانێی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێک لای خۆیه‌وه چۆن بۆی ده‌ڕه‌خسێت و چۆن ئه‌یه‌وێت له‌سه‌ر بکرێت.
خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری و گۆڕانکاری هاوتان.
له section.j.6دا باسی پرۆسه‌ی هاتن و بوون به سۆسیالیستی ڕیفۆرمیستمان کرد، پێویست ناکات جارێکی تر باسی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌ره‌کی و گرنگه ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌و دابه‌شکردنه‌دا ئێمه به‌وه‌فا بین له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانمان –ئازادی–یه‌کسانی– هاوکاری و پشت نه‌به‌سترێت به‌وه که ڕێکخستنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار بهێنرێت بۆ له‌ناوبردنی ئیمتیازه‌کانی ئه‌وان.pierre kropotkin révoulutionnaire brochures.p.170
وه‌ک باکۆنین باسیکردووه و وتویه‌تی هه‌موو ڕادیکاله‌کان که ویستویانه ده‌وڵه‌ت به کار بهێنن بۆ گۆڕانکاری به پێچه‌وانه‌وه بووه و سیستمه‌که ئه‌وانی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش وایکردووه پرۆلیتاریا ببه‌سترێته‌وه به لۆکۆمۆتیڤی بۆرژوازییه‌وه. به واتایه‌کی تر، وه‌های کردوه فکری کاپیتالیست زاڵتر و ئه‌کتیڤتر بێت به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌رانه‌وه و بیکاته –ڕیالیست– و –پراکتیک– واته بیکاته خاوه‌ن فکری به‌کارهێنانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ گۆڕانکاری.
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیست ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که گرێدانی سیاسه‌ت به ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هانده‌ر و هۆی سه‌ره‌کییه بۆ هه‌ڕاجکردنی سیاسه‌تی ڕادیکالی و ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندن و دوورخستنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا له ئۆتۆجموجووڵ و پشتبه‌خۆبه‌ستن، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌کات پرۆلیتاریا دژی خۆی بوه‌ستێته‌وه و دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سهندیکالی بکات، به‌و جۆره دژایه‌تیکردنی بنیاتنانی دنیایه‌کی تازه، دنیای یه‌کێتیی پرۆلیتاریا بکات. michael bakunin ;op.cit.p303-305
له‌سه‌ر ئاستی ئابووری خه‌باتکردن له بۆشایدا دروست نابێت، خه‌بات له جه‌ره‌یانێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئابووری و خه‌باتی ڕامیاری زاده‌ی ئه‌قڵه مانگرتووه‌کان و جه‌نگاوه‌ره ئێکۆلیجستهکان کاتێک به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، ده‌وڵه‌تێک که سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی یاساکانه بۆ خاوه‌نکاره‌کان و خه‌ریکی پیسبوونی ژینگه‌یه، بێگومان ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه کاره‌کته‌رێکی ڕامیاری هه‌یه و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتکه‌ران خۆیان وه‌ک باکۆنین باسی ده‌کات و وتویه‌تی خه‌باتی خۆخۆیی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و نه‌شونماکردنی فه‌لسه‌فی و سیۆسۆلۆجیی ئینتهرناسێۆنال ئه‌نجامه‌کانی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تین. به واتایه‌کی تر یه‌کێتیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیروبۆچوونه‌کان که بێگومان شانبه‌شانی یه‌کتر نه‌شونما ده‌که‌ن خۆیان به‌رهه‌می مانگرتنهکانن، سهندیکالیزمن. op.cit.p.304 خه‌باتی ڕامیاریش له‌وانه که‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌باتی ڕامیاریی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش كه له دواجاردا خه‌باتێکی پووچ و هه‌ڵه‌یه له سیستمی ئێسته‌دا کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خه‌باتی ڕادیکالی بێهێز ده‌کات.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕامیاریین، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایانه‌وێت ئه‌وه ببینن که ڕامیای ساده و ساکاره و هه‌ر ده‌بێت له ده‌ست سیاسه‌تمه‌داران و پسپۆڕاندا بێت و لایان وایه سیاسه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و سه‌نگینتره که له ده‌ستی ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا بێت، ده‌بێت به ده‌ست خواره‌وه‌ی ساده و ساکاره‌وه بێت به پشتبه‌ستن به خۆ گۆڕانکاری بکرێت. ئا به‌و پێوانه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیارین، پڕۆسه‌ی ڕزگاریی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌وه ڕامیارییتره که هه‌ندێک خه‌یاڵیان بۆی ده‌چێت.
Be the first to comment.