ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟
(j.2.9 ) ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له ڕووی ڕامیاریته‌وه نابن به خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه که خۆیان له مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه گرنگه‌کان بدزنه‌وه و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که وای له ئه‌نارکیسته‌کان کردووه ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه که ده‌نگدان به چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن–دا له شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته ده‌بێته هۆی چاندنی ڕكوکینه له ناوماندا، که ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه کرێکاری وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێک سه‌یروسه‌مه‌ره بێت گه‌ر ئێمه بڵێن به دامه‌زراندنی سۆسیالیستی ڕژێمی دووریان خستینه‌وه له سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه له ڕووی ڕامیارییه‌وه پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که بڕوای وایه ده‌نگدان هیچ ناگۆڕێت. ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به چاره‌سه‌ری گرنگ بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێزیان بگیرێت که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه که ئیسته به کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که سیستمێکی ناعادیلانه به کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له ئامرازه‌کان و داماڵێراوه له مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک، به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنیان بگرنه به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی پیسکردنی ژینگه هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه مه‌یدانه‌وه گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که لێی ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.
باشتر وایه بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه بگرن که به خه‌بات به ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه، سه‌عاته زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به تایبه‌تی یاساکان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی سه‌رانه و باجه‌کان به ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له دانی باجه‌کان له ساڵه‌کانی1980 که تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه بووه هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la royme-uni ئه‌و کاته قسه‌کردن به ڕه‌سمی به ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه بوو، ئه‌و کاره ڕاسته‌وخۆیه کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.
نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی که دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن، جا که ئه‌وان به‌و جۆره دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه ده‌یانه‌وێت دیسپلین و گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه له لایه‌کی تره‌وه مل به جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه، یا ناڕازی بێت به پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که دراوه و هه‌یه و نابێت خه‌ڵکی ساده و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه خۆش بکه‌ن که دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه و ببێته مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ئۆتۆریتێی خۆیان. anarcho syndicalist :anarchistes
له زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه که وتویه‌تی: ناکه‌وینه سه‌ر چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه له جاده‌کانه‌وه داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که په‌رله‌مانکاران و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له په‌رله‌مانه‌کانیاندا. grahman ketsy له کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه له ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه دێت واته له ڕێكخستنه ئه‌نارکییه‌کانه‌وه دێت که تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه که جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌ک باکۆنین وتویه‌تی به خۆڕێکخستنمان له شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت تۆڕێک له خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و کۆمیونه‌کان –گه‌ڕه‌که‌کانمان– ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه بکه‌ین دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له جۆری یه‌کێتییه ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی هه‌ره‌وه‌زییه ناوچه‌ییه‌کان که ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن و –ئۆتۆ جه‌ستێۆن– ئۆتۆ ڕێکخستن– پیاده بکه‌ن، که‌ڵك له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان وه‌ربگرن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان بهێننه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به پشتبه‌ستن به خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی ئێمه ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته ئازادیخوازییهcommuniste libertaire دابمه‌زرێنین له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بجه‌نگێن به چه‌که‌کانی خۆمان –لێره‌دا مه‌به‌ست له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نییه. op.cité.cit.p.79 ئێمه بڕوامان وا نییه دووره‌په‌رێز بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و خه‌بات ده‌که‌ن له پێناویان‌دا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت کردن، به واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه به مه‌به‌ستی له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه گه‌یشتن پشت به خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی–پشتبه‌خۆبه‌ستن– ده‌دۆزینه‌وه و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی کردن و قێزکردنه‌وه له یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the slow burning ;p.87 ئێمه به‌و جۆره هانی–ئۆتۆجموجووڵ– ئۆتۆڕێکخستن–پشتبه‌خۆبه‌ستن– ناده‌ین که گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا.
له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له دژایه‌تیکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت ده‌خه‌نه ڕوو که ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده و سوود له جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن که خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه
داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه که به‌رده‌وام چاونه‌ترسن و هاوکارن له خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه سۆسیاله‌که‌مانه، که تاکه ئایدیالی سۆسیاله که ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا که لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی زۆرینه که بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه که دروستی کردوون له ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه که بوون به مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان که خۆیان نووساندووه و هه‌ڵواسیوه به بزوتنه‌وه‌که‌وه. emma goldman ;la vison sur le feu.p.92
Be the first to comment.