ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له هه‌ڵبژاردندا؟
( J.2.8) ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له هه‌ڵبژاردندا؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده ناڵێن که ده‌نگ مه‌ده‌ن، به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه که له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا ئه‌وه نه‌ک هه‌ر مه‌قبول نییه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه به لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.vrnon richards l ;imposiblité de la démocratie social.p142 به واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه و به ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که ته‌نها بڕوایان به توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن. له‌و کاته‌شدا که سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕ‌ۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به هێز و وزه‌ی خۆ و به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی به‌رزه‌وه بۆ ڕێگه‌به‌ستن له فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران به ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان emma golman ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن به جۆرێك چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به مانگرتنێکی گشتیه‌وه، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا کاپیتالیست خافڵ نییه و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu .p.90
به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا، واته حاڵه‌تی کڕینی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا، ناتوانێت زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر بکڕێت؛ گه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆی ئاماده نه‌بێت و به‌رگری بکات، ده‌توانن ببنه هێزێکی مه‌زن و ڕێکخستنی خه‌بات له پشت ئه‌و پراکتیکه‌وه که باسمانکرد به هاوکاری و کۆمه‌ک بژین و کار بکه‌ن و شته‌کان بگۆڕن، هێزیشمان هه‌ر له‌وێوه له‌وه‌دایه، چونکه به‌وه ده‌توانین ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی توندوتۆڵ بنیات بنێین و ببینه خاوه‌نی تۆڕێکی–ئۆتۆبهڕێوهبردن–ی کۆمیته‌یی ڕێکخراو تا بتوانین به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ببینه به‌ربه‌ستی یاسا و ڕێسای ئۆتۆرێتی.
لۆجیکی حزب ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت ئێمه له‌وی تر و له‌وانی تر باشترین. بوونی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو له ده‌سه‌ڵاتدا و یا هه‌وڵی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیته‌کی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه له حاڵه‌تی وادا پێویسته ده‌نگ بدرێت به‌و حزبانه که وه‌ک ئه‌و مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت کاتێك باسه‌که باسی که‌مێ مه‌ترسیدارتر و خراپیتره.
ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی باشتر له که‌سێک یا له گرووپێک بکه‌ین، چونکه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ڕامیارییانه له‌ژێر کاریگه‌ریی زروفی ئابووریی ڕامیاریدان. هاتنی ڕێگان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، ده‌نگدان به که‌سێک یا کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی تر له که‌مێک گۆڕانکاری زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کان بووکه‌سه‌ماکه‌ره‌ن، له section j.2.2 باسی ئه‌وه‌مان کردووه که له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه نییه و وا له هه‌ناو و ناوجه‌رگی بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا. ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌کانمان بینی له ئیسپانیا و نیوزله‌ند له ده‌ست ڕامیارییه‌کاندا له جێگه‌ی ڕاستڕه‌وه ئه‌وپه‌ڕگرتووه‌کان، که‌واته ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که حزبێکی ڕادیکالمان هه‌ڵبژارد یا هه‌ڵبژێرین توانای ئه‌وه‌ی نییه و نابێت هیچ گۆڕانێکی گرنگ ئه‌نجام بدات و دواتریش ناچار ده‌بێت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیزم لێمان بدات. ڕامیاریته‌کان دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام بیرۆکراته‌کان و کارگه و کۆمپانیاکان هه‌ر ماون و له جێگه‌ی خۆیانن. ده‌نگنه‌دان نابێت ببێته یاریده‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، چونکه هه‌رچییه‌ک ئێمه و جه‌ماوه‌ر ئاواته‌خوازی بووین به فیڕۆ ده‌ڕوات. بۆ نموونه ئازادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێتلر و فرانکۆ و ئه‌وانی تریشدا که ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی فراوانی جه‌ماوه‌ر له ژیانی ڕامیاریدا، که ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت errico malatesta ;de la vie et des idées.p.196 ansi.vernon richard
شێوازی حکومڕانی هێتله‌ری فرانکۆی و ئه‌وانی تریش نه‌به‌ستراوه به مافی ده‌نگدانه‌وه و نه‌به‌ستراوه به که‌می و زۆریی ده‌نگهێنانی کاندیده‌کانه‌وه، زیاتر په‌یوه‌ندی به نه‌شونماکردنی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه‌وه هه‌یه که ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر لاوازکردنی ڕۆڵی حکومه‌ت له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی کۆمیونه‌کاندا. the revan n.14.p.p-8 بۆ زیاتر باسی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه و هاندانی ئه‌نارکی، بڕوانه: section.j.5
Be the first to comment.