به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن
(J .2.3) به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدان گونجاوه له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێستادا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libertaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelman ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه و وتویه‌تی:
“ به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، هۆی نه‌چوونی له 85%ی ده‌نگده‌ران له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕامیارییه، که خۆی له‌ڕاستیدا هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه لای جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه نایانه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته بکێشن و بچن بۆ ده‌نگدان، تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تیش به‌شێکه له مه‌سه‌له‌که و سیستمه‌که و ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشه له هه‌مان کاتدا. ده‌نگدان به که‌سێک یا به حزبێک، ده‌نگدانه به سیستمی ڕامیاری، هه‌رچۆنێک ڕاڤه بکرێت و شی بکرێته‌وه هه‌ر ده‌نگدانه به ئامێره‌که، واته په‌سه‌ندکردنیه‌تی. ئه‌و ئامێره لێره‌دا مه‌به‌ست له حکومه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته، ده‌بێت به‌رده‌وام گۆڕانی تیا بکرێت، چونکه تاکه‌ڕێگه‌یه بۆ زامنکردنی ته‌مه‌ندرێژیی ده‌وڵه‌ت. خۆ گه‌ر بێت و به پێچه‌وانه‌وه بێت، ده‌بێت ئه‌و سیسته‌م و ئامێره ده‌موده‌ست هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئامێره به‌ستراوه به گۆڕانکارییه‌کانه‌وه له سیستمی ڕامیاریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه به جه‌ماوه‌ر دراوه و ده‌درێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه ڕامیارییه‌کان بن، خه‌ڵکی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له خۆیندگهکان فێر ده‌کرێن ڕاده‌هێنرێن که ده‌نگدان مافه و ئه‌رکیشه له هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا ئه‌ندامانی فه‌رمانگه و ئه‌وه به‌شێکی گه‌وره و گرنگه له کاری په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتوو له‌و بواره‌دا.
براین مارتین Brin martin له‌و بواره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له پراکتیکدا بۆ خزمه‌تکردنی خاوه‌نێتیی تایبه‌تی و به‌هێزکردنی کاری سه‌ربازییه، سه‌رباری ئه‌وه ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت له سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی نێرینه‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ كات نابێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ کام له‌مانه؛ خاوه‌نێتیی تایبه‌تی، کاری سه‌ربازی و سوڵتانی ڕه‌گه‌زی نێر.
له‌و بواره‌شدا کاری ڕه‌خنه‌ی بێنامین گینسبێرگ Benjamin Ginsberg به جۆرێکی تر تێبینی کردووه و وتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن به‌ر له هه‌موو شتێک مافی ده‌نگدان بۆ شه‌رعیدانه به ده‌سه‌ڵات. کاتێک تینی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان کز ده‌بێت لای جه‌ماوه‌ر، گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان زیاتر ده‌بێت و درێژ ده‌کرێنه‌وه و به‌رفراوانتر ده‌کرێن بۆ ڕاکێشانی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریکردن. له حاڵه‌تی شه‌ڕ و شۆڕشدا، هێزی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆیه ئا له‌وێدا حکومه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته چاو‌دێر و ڕێکخه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته باشترین فۆرمی شه‌رعیی به‌شداریکردن له ژیانی ڕامیاریدا، که دوور نییه ببێته هۆی ڕاپه‌ڕین و یاخیبوونی زوڵملێکراوان و پهڕاویزکراوان به گرووپ گرووپ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دابڕان له جه‌می جه‌ماوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نابێت گه‌ر جه‌می جه‌ماوه‌ر کاری ئه‌و گرووپانه به ناماقوڵ و ناشه‌رعی بزانن. گینسبێرگ Ginsberg وتویه‌تی دوور نییه له ئه‌نجامی گۆڕانێک زیادبوونی ئه‌و به‌شداریکردنه له حاڵه‌تێکی نهێنیدا خۆی بنوێنێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌کات که بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌که ڕادیکالتر نه‌بێتdisem powers ڕه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که به لاڕێدا ده‌بات و بێ وزه‌ی ده‌کات. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، واته وه‌رچه‌رخانی ئاڕاسته‌ی بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌که حه‌ز و ویستی ئه‌و ههڵبژێردراوانهیه که گوایه چاوساغ و نوێنه‌رانی ئێمهومانانن به وته‌ی خۆیان، به لای ئێمه‌شه‌وه، ئه‌نارکییه‌کان، ده‌بێت هه‌موو کۆششێک بۆ ئه‌وه بێت ڕێگه خۆش بکرێت خۆمان کار بۆ خۆمان بکه‌ین و گیروگرفته‌کانی خۆمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و کارێک نه‌که‌ین دژی ئه‌و لۆجیک و پرانسیپه ئه‌نارکییه بێت.
به کورتی، حکومه‌ت کاری ئه‌وه‌یه ئێمه بخاته داوهکانیهوه و پابه‌ند و ملکه‌چی کۆمه‌ڵگه‌ی ههرهمیمان بکات و ئیفلیج بین و ده‌سبه‌رداری مه‌سه‌له گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کانمان بین و جێیان بهێڵین بۆ پسپۆڕه‌کان؛ واته بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌نارکیسته‌کان ڕه‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گرن و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه، چونکه هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که وا بزانن حکومه‌ت به‌که‌ڵکه و ده‌توانێت خزمه‌تکاری میلله‌ت بێت، وه‌ک مارتین martin باسیکردووه و وتویه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و ڕووی به‌رگرییه‌کی به‌هێز بووه‌وه و خه‌ڵکی دژی ئه‌وه بوون باج بده‌ن، بکرێن به سه‌رباز، ملکه‌چی ئه‌و یاسایانه بن که حکومه‌ته نیشتمانییه‌کان ده‌ریانده‌که‌ن. هه‌روه‌ها دژی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی ده‌نگدان و به‌رفراوانکردنی بوون که ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕه‌گیان داده‌کوتی، تا ئه‌و ڕاده‌یه که خه‌ڵکی بڕوا به ده‌وڵه‌ت بکات و ده‌توانرێت به کاری بهێنێت بۆ خزمه‌تی خۆی، جگه له‌وه‌ش به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی دژی باجه‌کان و خزمه‌تی سه‌ربازی و کۆمه‌ڵه یاساکان که ده‌رده‌کرێن بۆ حکومڕانی و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی. به واتایه‌کی تر هه‌ڵبژاردنه‌کان کران به ماده‌ی خاوکردنه‌وه‌ی ڕقوکینه‌ی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات. op ; cit ;126
به‌و جۆره له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگدان شه‌رعیه‌تی به‌خشی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه به به‌شداریکردن هه‌لومه‌رجه‌کانی پاراستن و پێشکه‌وتنی خۆی زامن کردووه. جارێکی تر گینسبێرگ Ginsberg ده‌ڵێت فکری به‌شداریکردن به جۆرێک بۆته ئامرازی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ناتوانن فکری به‌شداریکردن هه‌روا به ئاسانی له بیر خۆیان ببنه‌وه یا بیخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه.les cons ésquences de constent op ;cit p.241
لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به جۆرێک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت ماهیه‌ت و ناسنامه‌ی خۆی به ده‌وڵه‌ت پێوانه بکات و تیایدا بتوێته‌وه. ئه‌و کاته ده‌وڵه‌ت ده‌یکاته پاساو بۆ باروزروفی باو، جگه له‌وه‌ی که ده‌کرێته چه‌کی ئه‌وه که به ئاسانی پیشان بدرێت که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه، هه‌روه‌ها به کار ده‌هێنرێت که ئاماده‌بوونی حزبه ڕامیارییه‌کان له بیرۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان حه‌ز و ئاره‌زووی خه‌ڵک خۆیه‌تی و ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی خۆی خاوه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆی ده‌کات و کۆنترۆڵی ده‌کات. هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی له یه‌ک دادهبچڕێت و ئاژاوه دروست ده‌کات، خه‌ڵکی ده‌دات به‌گژ یه‌کتردا، هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها ده‌خوڵقێنێت تا بتوانرێت تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ران و بهڕێوهبراوان ته‌بان و هاوڕێگه و هاومه‌به‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران له به‌شداربووانی کارامه و کاریگه‌ره‌وه ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران. واته جه‌ماوه‌ر تا ئه‌و کاته به‌شداره که ده‌نگه‌کانیان وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و بیروبۆچوونانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، که دیکتۆریهت یا ترووسکه‌ی مه‌لیکی باشترن، ده‌شێت دیموکراتیکردنی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێک بێت بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت خۆی.
لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵکی ده‌کات ناسنامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا پێ پێوانه بکات و بکرێته پاساوهێنانه‌وه بۆ باروزروفی باو، جگه له‌وه وا پیشان بدرێت که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه.
بوونی حزبه ڕامیارییه‌کان له بیرۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وا پیشان ده‌درێت که خه‌ڵکی خۆی خاوه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژیانی خۆی کۆنترۆڵ ده‌کات، هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی له یه‌ک ده‌کات و ده‌یانکات به گژی یه‌کتردا، هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها ده‌خوڵقێنێت به‌رێوه‌به‌ران و بهڕێوهبراوان پێکه‌وه ئاو بخۆنه‌وه، ده‌نگده‌ران ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران نه‌ک به‌شداربووانی کاریگه‌ر و کارامه،
ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵ باکۆنین یه‌ک ده‌گرنه‌وه که وتویه‌تی خراپترین کۆمار هه‌زاره‌ها جار باشتره له ڕازاوه‌ترین و بریقه‌دارترین مه‌لیکی. cité guerin anarchism p ;20 به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه، به تایبه‌ت که هوشیارن به‌وه که ئامرازی کاریگه‌رتر هه‌یه له خه‌باتکردندا.
Be the first to comment.