RSS Feed

هاوینه‌ ئوردووی ئه‌نارکیستی 2009 له‌ سویسرا

Posted on Wednesday, July 15, 2009 in گشتی

ئه‌م ساڵیش جارێکی تر به‌ ئامانجی چه‌ند ڕۆژ پێکه‌وه‌ ژیان دوور له‌ سه‌روه‌ری و ڕابه‌ری، هاوینه‌ ئوردووی ئه‌نارکیستی سویسرا له‌ ڕۆژانی 05 – 16ی ئۆگوستی 2009 به‌رپا ده‌کرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، له‌ چادرگه‌كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌ست ده‌که‌ون، ئاشپه‌زخانه‌، چاردگه‌لی مانه‌وه‌، گه‌رما و توالیت، چادریکیش بۆ وۆرکشۆپه‌کان له‌ کاتی ته‌ڕوتوشیداو که‌ره‌سته‌گه‌لی وه‌ك پرۆجێکت و ڤیدیۆ و دیڤیدی و هیتریش. ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ئینته‌رنیت، ساز ده‌کرێت….

ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ له‌ته‌ك خۆ بهێنرت، ئه‌مانه‌ن: پێخه‌ف، پێداویستی تری وه‌ك فیلم، ئامێری موزیك و قاپ و که‌وچك و هه‌رشتێکی تر که‌ خۆتان به‌ پیویستی ده‌زانن….

خه‌رجی به‌داربوون، ئه‌م ئوردووه‌ پێویسته‌ به‌پێی ئاماده‌یی و توانای که‌سه‌کان له‌ بژارکردنی خه‌رجدا به‌شداری بکرێت، بۆ خه‌رجی شوێنه‌که‌ ڕۆژانه‌ 8 یورۆ بۆ هه‌ر که‌سێك له‌به‌رچاو گیراوه‌. کڕین و ئاماده‌کردنی خواردن پێکه‌وه‌ ده‌ بێت و هه‌مووان به‌پێی ئاماده‌یی خۆیان له‌ گه‌لکاری و هاریکاریدا به‌شدار ده‌بن..

چۆنییه‌تی ڕێکخستنی، به‌ته‌واوی له‌ سه‌رپه‌رشتی و رابه‌ری که‌سانێکه‌وه‌ دووره‌ و هه‌موو شته‌کان گشتی و هه‌ره‌وه‌زییانه‌ ده‌بن….

بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی گه‌یشتن به‌ شوێنی ئوردووه‌که‌ و ناوچه‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئوردووه‌که‌ بکه‌ن :

http://www.arachnia.ch/acamp/acamp09/index.php?id=44

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.